ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له هێرشێكی چه‌كداری له ئه‌مریكا زیاتر له ٢٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٥٠ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی نیویۆرك پۆست، ئه‌و هێرشه هاوكات له سێ شاری جیاوازی ئه‌مریكا ڕووی داوه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له ٢٢ كه‌س گوژراون و ٥٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار و بۆ نه‌خۆشخانه ڕاگۆیزراون كه باری ته‌ندرووستی به‌شێكیان ناجێگیره. به‌وته‌ی كارناسانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌مریكا، هه‌ڵكشانی جیاوازی كۆمه‌ڵایه‌تی، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و هه‌ژاری له‌گه‌ڵ نادادپه‌روه‌ری، سه‌ركی ترین هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی توندووتیژییه له ئه‌مریكا.
