ڕۆژی چوراشه‌ممه ٢٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، تۆپخانەکانی تورکیا هاوینەهەواری گوندی “پەرخ” لە سنووری ناحیەی “دەرکار“ی سەر بە قەزای زاخۆیان بۆردومانکرد و به‌هۆیه‌وه 9 گه‌شتیار گیانیان له‌ده‌ستدا و 23 كه‌سی دیگه‌ش برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکان سەرجەم کوژراو و بریندارەکان گەشتیاری عەرەبن و لە پارێزگا جیاوازەکانی باشووری عێراقه‌وه بۆ گه‌شتكردن هاتبوون. بەهۆی بەهێزی بۆردومانەكه‌وە بەشێک لە بریندارەکان دەست و قاچیان لەدەستداوە و گوازاونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی زاخۆ و دهۆك و بڕیاره نەشتەرگەریان بۆ ئەنجام بدرێت. جێگای ئاماژه‌یه كه “مۆقته‌دا سه‌در“ و “محه‌ممه‌د حه‌لبووسی” له سه‌ر هێرشه‌كه‌ی دوێنێ هۆشدارییان دایه توركیا و داوایان له به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی عێراق كرد كه فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنوورییه‌كان به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا دابخه‌ن.