کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

كوژران و برینداربوونی ١٩ كه‌س به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ به‌لووچستان

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی گوردانی مێرساد له‌ ئۆتۆمبێلی سووختبه‌ران له‌ مێحوه‌ری “زاهیدان- نێهبه‌ندان” ١٩ كه‌س بووه‌نه‌ قۆربانی.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم له‌ نزیك گوندی “ماده‌ كارێز”ی سه‌ر به‌ شارستانی “نیمرووز” بۆسه‌یان بۆ سووختبه‌ران دانا و ئۆتۆمبێلی سووختبه‌رانیان دایه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به‌هۆیه‌وه‌ دوو ئۆتۆمبێلی پژۆ و سه‌مه‌ند له‌گه‌ڵ ئۆتوبووسێكی موسافیربه‌ری پێكیاندادا و ئاوریانگرت و چوار سووختبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٥ سه‌رنشینی ئۆتوبووسه‌كه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون. شایانی باسه‌ كه‌ ناسنامه‌ی دوو كه‌س له‌ سووختبه‌ره‌ قۆربانییه‌كان بریتیه‌ له‌: “حامد و وه‌حید به‌راهوویی”.

بابەتی پەیوەندیدار

گواستنه‌وه‌ی “ئایدا شاكه‌ره‌می” بۆ زیندانی ڕه‌ی

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٧ ژن به‌ بیانووی مۆدێلینگ له‌ بووشێهر

-

گیانله‌ده‌ستدانی سێ منداڵ له‌ لافاوی به‌لووچستان

-

په‌ره‌سه‌ندنی ئیجاره‌ی سه‌ربان و ژێرزه‌مین له‌ ئێران

-

بیستنی دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له دوو بنكه‌ی نیزامی‌ ته‌ورێز و ئیسفه‌هان

-

سه‌پاندنی ته‌حریمی نوێ به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی

-