ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی سرویسی هاتووچۆی كرێكارانی مه‌عده‌نی زێڕی زه‌ڕمێهر له تۆربه‌ت حه‌یده‌ریه، ١٨ كرێكار بریندار بوون، له ڕووداوی دووهه‌م دا كرێكارێكی مه‌عده‌نی چادۆرمه‌لوو له به‌هابادی ئوستانی یه‌زد به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی له ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سرویسی هاتووچۆی كرێكارانی شه‌وكاری مه‌عده‌نی زه‌ڕمێهری تۆربه‌ت حه‌یده‌ریه له نزێك شارۆچكه‌ی “بایه‌گ” كۆنتڕۆڵی له ده‌ست داوه و ١٨ كرێكار بریندار بوون كه باری ته‌ندرووستی یه‌كێكیان ناجێگیره. له ڕووداوی دووهه‌م دا به‌هۆی پێكدادانی نێوان ئۆتۆمبێلێكی پراید له‌گه‌ڵ وانتێكی مه‌زدا له مێحوه‌ری به‌هاباد بۆ چادۆرمه‌لوو، كرێكارێكی ئه‌و مه‌عده‌نه گیانی له ده‌ست دا و چوار كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.