ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی مانگی پووشپه‌ڕ، هێزه سنوورییه‌كانی ڕژیم له بنكه‌ی سه‌ربازی “میله‌ك”ی سه‌ر به شارستانی “هیرمه‌ند” به‌بێ هۆكار ده‌ستیان كردووه به ته‌قه به‌سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه و به‌هۆیه‌وه دوو منداڵپی ته‌مه‌ن ١٠ ساڵ گیانیان له‌ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوو.
به وته‌ی دانیشتووانی ناوچه‌كه، له بۆرجه‌كی دیده‌بانی پاسگای گوندی “میله‌ك” به‌بێ هۆكار ده‌ستیانكردووه به ته‌قه‌ی كوێرانه به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا و منداڵێك فیشه‌ك به‌ر سه‌ری كه‌وتووه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه و دوو لاوی دیكه‌ش فیشه‌كیان به‌ركه‌وتووه كه یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستدا و ئه‌وی تریش به‌سه‌ختی برینداربووه.