ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به‌هۆی وه‌گه‌ڕانی ئۆتومبێلی سووختبه‌ران له مێحوه‌ر خاش، سووختبه‌رێك گیانی له‌ده‌ست دا و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، ئۆتومبێلی سووختبه‌رێكی به‌لووچ به ناوی “بیلال گومشادزهی” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ له نزیكه‌ی گوندی “روته‌ك” له جاده‌ی میرجاوه بۆ خاش وه‌رگه‌ڕاوه. له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه، بیلال گیانی له‌ده‌ست داوه و سووختبه‌رێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
