بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٨ ڕیشتەر ڕووبەرێکی بەرفراوانی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا و نزیک سنووره‌كانی سووریا هەژاند و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س بوونه قوربانی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ژمارەی كوژراوانی ئەو بوومەلەرزەیە له تورکیه‌وە تا ئێستا گه‌یشتۆته 1000کەس و 5000 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون و 3000 کەسیش بێ سەروشوێنن. ناوه‌نده‌ی له‌رزه‌نگاری ئەمریکا باس لەوە دەکات کە ئەم بوومەلەرزەیە کاتژمێر چوار و ١٧ خۆله‌كی بەیانی بە کاتی ناوخۆ و بە قوڵایی ١٧.٩ کیلۆمتر ڕوویداوە و پێشبینی ده‌كرێت ڕێژه‌ی قوربانیان به‌گاته نزیك ١٢ هه‌زار كه‌س.