به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژنێکی خەڵکی گوندی “نێ”ی سه‌ربه شاری مەریوان بەناوی “نگین ڕوستەمی” ڕۆژی دووشەممە لەلایەن کەسێکی نەناسراوه‌وه لە حەوشەی ماڵەکەی سووتێندراوه و ئێستا له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، نگین ڕوستەمی لە منداڵییەوە بە شوو دراوه و دوو جاری دیکەش ژیانی هاوبەشی پێکهێنابوو به‌ڵام له ژیانه هاوبه‌شه‌كانی پێشوویدا به‌رده‌وام له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه و كاتێك ژێانێكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كه‌سێكی باش له گوندی “نێ”ی مه‌ریوان پێكدێنێت له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه ده‌سووتێندرێت و كاتێك ده‌یگوازنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه به كادری ده‌رمانی وتووه: “پیاوێکی کورتە باڵا کە ڕوومەتی داپۆشاندبوو هێرشی بردووەتە سەری و ئاگری داوە”.