کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

كوژرانی ژنێک لەلایەن هاوسەری پیشوویەوە له‌ كامیاران

ڕۆژی سێشەممە ١١ی مانگی ڕێبەندان، کاتژمێر ١١ی پێش نیوه‌ڕۆ، ژنێکی گەنج بە ناوی “ڕزوان نەدیمی” ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ و دایكی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی “زیویە”ی کامیاران بە تەقەی هاوژینە پێشووەکەی، کوژرا.

بەپێی زانیارییه‌كان، “عادڵ فەرەجوڵڵاهی” هاوژینی “ڕزوان”، گیرۆدەی ماددەی هۆشبه‌ر بووە و “ڕزوان” دوو ساڵ له‌وه‌پێش لە ناوبراو جیا بووەتەوە. ڕۆژی سێشه‌ممه‌ “عادڵ” به‌ ده‌مانچه‌ هێرش ده‌كاته سه‌ر ناوبراو و به‌ دوو فیشه‌ك ده‌یكوژێ و ته‌رمه‌كه‌ی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره‌ ده‌كرێت و به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان  ته‌رمه‌كه‌ی هێشتا ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌كراوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتنی شۆفێرانی وانت بار له‌ مه‌شهه‌د

-

هه‌ڕه‌شه‌ی حه‌راسه‌ت له‌ كارمه‌ندانی بێهزیستی كوردستان

-

بانگكرانی “مه‌تین حه‌سه‌نی” له‌ بریندارانی شۆڕشی ٩٨ به‌ دادسه‌رای بۆكان

-

ناڕوونی چاره‌نووسی دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی شنۆ له‌ زیندانی ئه‌و شاره‌

-

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری هه‌ورامان

-

برینداربوونی چوار كرێكار به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ پاڵاوگه‌ی دهۆك

-