کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

كوژرانی ژنێكی دیكه به‌ پاساوی پاراستنی شه‌ره‌ف‌ له‌ سه‌رده‌شت

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ژنێكی دیكه‌ له‌ شاری سه‌رده‌شت به‌ ناوی “شه‌هین ئیبراهیم زاده‌” له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ پاساوی شه‌ره‌ف كوژرا.

“شه‌هین ئیبراهیم زاده‌” سەرەتا لەلایەن باوك و مامۆیه‌وه به‌ بیانووی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی سۆزداری‌ خنکێندراوە و دواتریش چەند جارێک بە چەقۆ لێیان داوە. ئەم ژنە قوربانییە چەند ساڵێک لەمەوبەر سەرەڕای دژایەتیی باوکی لەگەڵ پیاوێکی دڵخوازی خۆی ژیانی هاوبەشیان پێک هێنا، بەڵام دوای دوو ساڵ لە مێردەکەی جیا بووه‌وە و گەڕایەوە ماڵ باوكی. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، كچێكی لاو به‌ ناوی “یه‌گانه ڕۆسته‌می” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ و خه‌ڵكی شارستانی مه‌حه‌لات، دوو ڕۆژ پاش جیابوونه‌وه‌ له‌ هاوژینه‌كه‌ی، له‌ حاڵێكدا به‌ مه‌به‌ستی كاركردن ده‌چوو بۆ تاران، له‌ جاده‌ی تاران قوم له‌لایه‌ن خاڵۆیه‌وه‌ به فیشه‌ك كوژرا.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتن له‌ خواردنی “وریشه مورادی” و “په‌خشان عه‌زیزی” له‌ زیندانی ئێڤین

-

سووتانی ده‌یان هێكتار له‌ مه‌زرای گه‌نمی جووتیاران له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ پترۆشیمی مۆكرانی چابه‌هار

-

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی خاش دژبه‌ نه‌بوونی سووته‌مه‌نی

-

به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری قوربانیانی لافاو له‌ مه‌شهه‌د

-

گیانله‌ده‌ستدانی كارتونخه‌وێك له نه‌خۆشخانه‌ی چابه‌هار

-