شه‌وی هه‌ینی ٢٠ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له هێزه‌كانی سپای پاسداران كه پێكهاتبوون له ژن و پیاو، له دیره‌زوور به شێوه‌ی به كۆمه‌ڵ ژاراوی كران و به‌وهۆیه‌وه چوار فه‌رمانده‌ی سپا كوژران.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌لحه‌ده‌س، كۆمه‌ڵێك له هێزه‌كانی سپای پاسداران له ده‌یره‌زوور به كۆمه‌ڵ ژاراوی كراون و چوار كه‌سیان كوژراون و ناسناوی دوو كه‌سیان بریتیه له: “حاج مۆقته‌دا” و سه‌رهه‌نگ “مۆرته‌زا مه‌وله‌وی”. كۆمه‌ڵێك ژن و چه‌كداری پیاویش ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون،به‌ڵام باری ته‌ندرووستیان ناجێگره. شایانی باسه كه ورده‌كانی ئه‌و ڕووداوه هێشتا ڕوون نییه و هۆكاری ژاراوی بوون و ئه‌و لایه‌نه‌ی خۆراكی هێزه‌كانی سپای پاسدارانی ژاراوی كردووه ئاشكرا نه‌كراوه.
