به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی ئەفغانستانی کە به مەبەستی چوون بۆ ئۆرووپا ڕێگای توركییهی گرتبووە بەر، لە سنوورەکانی شاری خۆی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم کوژرا.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، شەوی دووشەممە لهسهر سێشهممه هێزەکانی سپای پاسداران لە سنوورەکانی ناحیەی کۆتۆل سەر بە قەزای شاری خۆی تەقەیان لە پەناخوازانی ئەفغانستانی کردووە و لە ئاکامدا پەناخوازێک کوژراوە. ئهمه لهكاتێكدایهكه هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ یەک لە میدیاكانی حکوومەتی باسی کوژرانی ئەو پەناخوازە ئەفغانستانییهیان نەکردووە.