وتەبێژى سوپاى کۆنگۆ ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگەیاند: بەهۆى هێرشى چەکدارە توندڕەوەکان بۆسەر دوو ناوچەى ڕۆژهەڵاتى وڵاته‌كه‌مان، ٣٠ كه‌سی مەدەنى کوژراون و ١٥ کەسى دیکەش بە سەختى برینداربوون.
وتەبێژی سوپای کۆنگۆ ڕایگەیاند، چەکدارە توندڕەوەکانى سەر بە گروپى “زهعیر” ئێوارەى ڕۆژی ڕابردوو چونەتە ناو گوندى “دەماس” لە سنورى شارۆچکەى “دێجگۆ“ى سه‌ر به ئه‌یاله‌تی “ئیتورى” و ٢٢ كه‌سی مەدەنیان کوشتووە و ١٥ كه‌سی دیکەشیان بە سەختى بریندار کردووە. هه‌روه‌ها لەناوچەى “پەندپۆڵى” هەشت كه‌سی دیکەى مەدەنى لەلایەن ئەو چەکدارانەوە کوژراون. جێگاى ئاماژەیە كه ئه‌یاله‌تی “ئیتورى” له‌بواری كانگای زێڕدا دەوڵەمەندە و نزیکەى ٣٠ ساڵە توندوتیژى چەکدارى تێیدایه و بەپێى ئامارەکان ١٢٠ گروپى چەکدارى جیاواز لەناوچەکەدا بوونیان هەیە.