ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی هێزەكانی” سەرایا سەلام“ی سه‌ر به حەشدی شەعبی لە شاری “نەجەف” تەقییەوە و بەهۆیەوە حەوت كوژرا و پێنج برینداری لێكەوتەوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان لە ئەنجامی تەقینەوەكەدا، تائێستا حەوت كوژراو و پێنج برینداری لێكەوتووەتەوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه بۆ ڕای گشتی باس نه‌كراوه، به‌ڵام ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیسڕائیلی ڕۆژی ڕابردوو ڕیاگه‌یاندبوو كه ده‌ورووبه‌رییه‌كانی وه‌زیری به‌رگری ئا‌مریكا ئه‌یانه‌وێت ده‌وڵه‌ت بۆ هێرشكردنه سه‌ر میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له نێو خاكی عێراق به قه‌ناعه‌ت بگه‌یه‌نن.