به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “زربنه“ی بانه به‌ناوی “هه‌ژار فه‌ره‌جی” به‌ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی له‌ده‌ستدا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه سنوورییه‌كانی نه‌وسوود كۆڵبه‌رێكیان به‌بیانووی ئه‌وه‌یكه دوو گاڵۆن سووته‌مه‌نی پێبووه داوه‌ته به‌ر ئه‌شكه‌نج و لێدان.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “هه‌ژار فههرجی” دڵی فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه و كۆڵبه‌ره‌كه‌ی خه‌ڵكی نه‌وسوود ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوو گاڵۆن به‌نزینی پێبووه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه دراوه‌ته به‌ر ئه‌شكه‌نجه و لێدان و بێ‌ڕێزیان پێكردووه. زانیارییه‌كان باس له ئاشكرابوونی ناسنامه‌ی دوو كه‌س له‌و هێزانه ده‌كه‌ن كه تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه و پاشناوه‌كه‌یان بریتیه له: “سه‌یادی” و فه‌رهادی“.