به پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٤ی مانگی خه‌رمانان، کۆڵبەرێکی لاوی خه‌ڵكی گوندی “قولیاوا“ی سه‌ر به شاری بانه بە ناوی “ڕێبوار ڕه‌شیدی” تەمەن ٢٨ ساڵ، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزه‌كانی ڕژیم کوژرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ڕێبوار ڕه‌شیدی” خێزاندار و باوكی دوومنداڵه و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی بنکەی سەربازیی “حەفتاش” لەسنوری “بروێشکانی” دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و گیانی له‌ده‌ستداوه. بە گوێرەی ئامارە ڕاگەیێنراوەکان تەنیا لە مانگی گەلاوێژیی ئەمساڵدا ٤١ کۆڵبەر لە سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کوژران و برینداربوون کە ٢٣ کەسیان لە سنووری بانە کوژران و برینداربوون.