ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم به ڕووی ئۆتۆمبێلی كاسبكارێكی خه‌ڵكی ئیرانشار، شۆفێره‌كه‌ی ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له جاده‌ی كۆنی ئێرانشار ئۆتۆمبێلێكی پژۆیان به‌بیانووی هه‌بوونی كاڵای قاچاخ كردووه‌ته ئامانج و به‌هۆیه‌وه شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئۆتۆمبێله‌كه ته‌نیا چه‌ند كیسه ئاردی پێ بووه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ناسنامه‌ی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.