وته بێژی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند: كه له‌سه‌ر سنووره‌كانی “ڕوحا”، “دیلۆك” و “ماردین”ی باکووری کوردستان وه‌ڵامی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیایان داوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا لانیكه‌م حەوت سه‌ربازی توركیه كوژراون.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی له “كۆبانێ” و “عامودا” گیانیان له‌ده‌ستدا، هێزه‌كانیان له دژی سوپای توركی سێ چالاكییان ئەنجامداوه. جێگای ئاماژه‌یه كه لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئه‌رته‌شی توركیه هێرشه‌كانی خۆی بۆ سه‌ر باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا زیاتر کردووه و بەوهۆیەوە چه‌ندین كه‌س له ناوچه جیاجیاكانی ڕۆژئاوا كوژران و برینداربوون.