کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

كوژرانی جۆرج فلۆید، برووسكه‌یه‌ك بۆ ده‌سپێكی شۆڕش دژبه‌ نه‌زمی زاڵ

١٠ ڕۆژ لهمهوبهر بڵاوبوونهوهی چهند وێنهیهك لهساتهكانی مهرگی جۆرج فلۆید، واتهپیاوهڕهشپێسته٤٦ ساڵهكهی كهلهلایهن پۆلیسی شاری مینیاپۆلیسهوهدهسبهسهركرابوو، كۆمهڵگای ئهمریكای ههژاند. لهم وێنانهدا،دێرێك شووینمهئموورێكی پۆلیس دهبیندرێ كهچۆكی خستووهتهسهر گهردنی جۆرج فلۆید. ئهو چهندین جار بهمهئموورهكهی وتبوو كهناتوانێ ههناسهههڵبكێشێ بهڵام بێرهحمیی مهئموورهكهی پۆلیس، بوو بههۆی مهرگی فلۆید. كوژرانی جۆرج فلۆید لهلایهن پۆلیسێكی ڕهگهزپهرستهوهلهڕۆژی دووشهممهی حهفتهی ڕابردوو، تهنیا برووسكهیهك بوو بۆ سهرههڵدانی شۆڕشێك كهگشت دام و دهزگای دهسهڵاتی ئهمریكای تۆقاندووه‌. ئهم شۆڕشهكهپتر له١٤٠ شاری ویلایهتهیهكگرتووهكانی ئهمریكای گرتووهتهوهو هاوپشتیی لهبزووتنهوهی دژهڕهگهزپهرستیی لهدهیان شاری گهورهی جیهان وهڕێخستووه، تهنیا تووڕهیی و ناڕهزایهتی دژبهڕهگهزپهرستیی دهزگای پۆلیس نییه، بهڵكوو شۆڕشێكهدژبهههژاری و نایهكسانیی ئابووری و كۆمهڵایهتی و ڕاسیسمی جێكهوتووی نیزامی سهرمایهداری. ناڕازیان لهشهقامهكانی سهرتاسهری ئهم وڵاتهئهم درووشمانهیان بهرز كردووهتهوه‌: “ناوی بڵێ، جۆرج فلۆیدوژیانی ڕهشپێستهكان بایهخی ههیه‌”. لهسهر زۆرێك لهپلاكارد و ماسكی ناڕازیان، دوایین كهلامی جۆرج فلۆیدی لهسهر نووسراوه:‌ “ناتوانم ههناسهههڵكێشم“.

لهحاڵێكدا كهسهدان ههزار كهس لهپتر له٢٠ ئهیالهتی ئهمریكا دژبهههڵاواردنی ڕهگهزیی ناو سیستمی دهسهڵات هاتوونهتهسهرشهقامهكان، لهههموو شوێنێك پۆلیس و گاردی تایبهتی دژهشۆڕش بههاویشتنی گازی فرمێسك ڕێژ و پژاندنی سپرێ و تهقاندنی گوللهی پلاستیكی بهرهوڕووی ناڕازیان، هۆكاری سهرهكیی وهڕێكهوتنی شهپۆلهكانی توندوتیژی بوون. بههۆی هێرشی هێزهكانی پۆلیس و گاردی تایبهتی دژهشۆڕش، زۆرێك لهشارهكان بوونهتهدیمهنی موقاومهتی شكۆداری خۆپیشاندهران. ههتاكوو ئێستا لانیكهم ٨ كهس لهناڕازیان گیانیان لهدهست داوهو پتر له٩ ههزار كهسیش دهستبهسهر كراون. لههێندێك لهشارهكان، ناڕازیان لهكاردانهوهبههێرشهكانی پۆلیس، ماشێنهكانیان و بانكیان ئاگر تێبهردا‌. لهنۆههمین ڕۆژی ناڕهزایهتیهكاندا، یاساكانی ڕێگری لههاتووچۆ، لههێندێك لهشارهكان ههروا بهردهوامه‌. سهرهڕای ئهوه، سهرپێچی كردنی ناڕازایان و درێژهدانی خۆپیشاندانهكانیان تا چهندین كاتژمێر لهشهو، پۆلیس و هێزهسهركوتگهرهكانی یهكجار ترساندووه‌. جهماوهری تووڕهو ناڕازی چهندین شهوی بهردهوام لهبهرامبهر كۆشكی سپیدا، كۆبوونهوهی ناڕهزایهتیان بهڕێوهبرد تا ڕایگهیهنن كهدۆناڵد ترامپ و پێكهاتهی سیاسیی زاڵ، بهتاوانبار و هۆكاری ڕهگهزپهرستیی و جهنایهتی ڕاستستیی پۆلیس دهزانن.

لهو نێوهشدا هێندێك لهمیدیا بهكرێگیراوهكانی بورژوازیی ئهمریكا، وهك یاریدهدهری دهزگای پۆلیس كار دهكهن. لهحاڵێكدا كهمهرگی جۆرج فلۆید لهدهیان شاری ئهمریكا بووهتههۆی ڕاپهڕین و شۆڕش دژبهنایهكسانیی كۆمهڵایهتی و سیاسهتی ڕهگهزپهرستانه، میدیاكانی چینی دهسهڵاتدار، واتهئوستوورهكانی ساختهكاری و درۆنانهوه، ئیدیعا دهكهن كه‌ “ڕهشپێستهكان گهڕهكهكانی خۆیان ئاگر تێبهردهدهن“. لهناو ههراوهوریای ئهم بهشهلهمیدیاكاندا، ترامپ سهرۆك كۆماری ڕاسیست، توندوتیژی لهپێتهخت به‌ “نهنگێكی بهتهواو ماناوهسف دهكات و دهڵێ: “من بۆ ڕێگری لهئاژاوه، دزی، خراپكاری، هێرش و لهناوبردنی شهڕهنگێزانهی سهروهت و سامانی گشتی، ههزاران سهربازی پڕچهك، كادری نیزامی و مهئمووری یاسا دهنێرم“. ههروهها دهشڵێ: “ئهگهر شار یان ئهیالهتێك نهتوانێ ههوڵهپێویستهكانی ئهنجام بدات، من ئهڕتهشی ویلایهتهیهكگرتووهكان ئامادهدهكهم و زۆر بهخێرایی كێشهكهیان بۆ چارهسهر دهكهم“.

بهڵام بهبێ لهبهرچاوگرتنی ئهم ههڕهشانه، ناڕهزایهتیهكان ههروا درێژهیان ههیه‌. ناڕازیان خوازیاری ئهوهن كهنهتهنیادێرێك شووینقاتڵهكهی جۆرج فلۆید، بهڵكوو سێ پۆلیسهكهی دیكهش كهتهماشاچیی ئهم قهتڵهبوون بهتۆمهتی هاودهست بوونیان، مهحكووم بكرێن و سزایان بهسهردا بسهپێت. بهڵام ههمووان دهشزانن كهنابهرابهریهكان لهوانهقووڵترن و عهداڵهت بهسزادانی ئهم چوار پۆلیسهبهكردهوهدهرنایه‌. ئهوهیهكهمین جار نییهكهوهها جهنایهتێك ڕوو دهدا. ئهوهپێكهاتهی چینایهتی و سیاسیی زاڵهكهئهمجۆرهپۆلیسانهی هێناوهتهمهیدان. ههموو ئهو كهسانهی كهلهئهمریكا دهژین بهباشی ئهوهدهزانن كهسهرۆك كۆمار خۆی كهسێكی فاشیسته‌. كوژرانی جۆرج فلۆید ئهگهرچی زۆر دڵتهزێنه، بهڵام سهمبۆلێكهلهبێ مافی و ههڵاواردن دژبهڕهشپێستهكان لهكۆمهڵگایهكی پێشكهوتووی سهرمایهداریدا.

ههڵاواردنی سیستماتیك دژبهڕهشپێستهكان لهو پیشانهی كهپێیان دهسپێردرێ و لهو شوێنانهی كهپێیان دهدرێ و لهسیستهمی فێركردن و ڕاهێنان و لهئازار و ئهزیهت كردنی ڕۆژانهیاندا، دهبیندرێ و ئهوهش ڕێك ڕوانگهی پێكهاتهی سیاسی و چینایهتیی زاڵهكهلهم كۆمهڵگایهدا جێكهوتووه‌. بهپێچهوانهی هێنێدێك لهئیدێئۆلۆگهكانی چینی دهسهڵاتدار، ڕهگهزپهرستی تهنیا وهك ئیدهیهك لهمێشكی كهسانی سپی پێست دانییه كهلهڕێگهیفێركردن و كاری فهرههنگیهوهبڕهوێ، بهڵكوو ڕهگهزپهرستی ڕیشهی لهپێكهاتهی كۆمهڵایهتیی چهوسێنهرانهی زاڵ دایه‌. قوربانیانی ڕهگهزپهرستی بهردهوام لهژێر زهختی نایهكسانیی سیستماتیكی دهسهڵاتدا، ئازار دهچێژن. كهوابوو ئازادی و ڕزگاریی ڕهشپێستهكان لهههڵاواردنی ڕهگهزیی سیستماتیك، تهنیا بهخهباتی ڕهشپێستهكان دژبهڕهگهزپهرستانی سپی پێست نایهتهدی. ڕهگهزپهرستی بهرههمی نیزامی سهرمایهداریه، ئهم نیزامهكۆمهڵایهتیهلهگهڵ دابهشكردنی چینی كرێكار و بهرههمهێنانهوهی خۆی، ڕهگهزپهرستیش بهرههمدێنێتهوه‌. چینی كرێكاری یهكگرتوو، بهخهباتی یهكگرتووانهی كرێكارانی ڕهشپێست و سپیپێست، دهتوانێ بڕبڕهی پشتی بزووتنهوهیهكی ڕزگاری بهخش دژبهسهرمایهداری پێكبێنێت و ڕهگهزپهرستی بۆ ههمیشهڕیشهكێش كات.

بهڵام لهناو كاردانهوهكان بهكوژرانی جۆرج فلۆید، ههڵوێستی كۆماری ئیسلامی و خامنهیی سهبارهت بهو مهسهلهیه، لهههمووان گاڵتهجاڕانهتر و بێشهرمانهتره‌. ڕژیمێك كهبهههزاران بهندكراوی سیاسی كوشتووهو لهگۆڕهبهكۆمهڵهبێناو و نشانهكانی هاویشتوون و پتر لهچوار دهیهی سهركوتی خوێناوی لهكارنامهكهی دایه، ڕژیمێك كهئاپارتایدی جنسیهتیی دژبهنیوهی كۆمهڵگا، یهكێك لهبنهماكانی دهسهڵاتهكهیهتی، ڕژیمێك كهڕاپهڕینی سهرتاسهریی مانگی خهزهڵوهری خهڵتانی خوێن كرد، ڕژیمێك كهچهند حهفتهلهمهوبهر كرێكارانی پهناخوازی ئهفغانستانیی پاش ئهشكهنجهدان لهڕووبار هاویشت تا نهمێنن، ئهم ڕژیمهڕسواتر لهوهیهكهبتوانێ لهشۆڕش و ناڕهزایهتیی خهڵكی ئهمریكا دژبهڕهگهزپهرستی، بهقازانجی خۆی كهڵك وهرگرێ.

بابەتی پەیوەندیدار

خواردن و خواردنەوە لە شوێنە گشتییەکان، درێژەی خەباتی مەدەنی

-

ئاگربەستی دەستبەجێی ١٤ ڕۆژە لە غەززە، ئاکامی گوشاری بیروڕای گشتی دژبە شەڕ

-

بۆچی داعش هێشتا زیندووە و تاوان ئەنجام دەدات؟

-

هیوا بە ئازادی لەدەست ستەم و سەرەڕۆیی پەرە دەستێنێ

-

کاریگەریی وێرانکەری هەژاری لەسەر دۆخی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی چینی کرێکار

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-