چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئاسیه په‌ناهی، ژنێكی ٥٥ ساڵه، له په‌راوێزنشینانی كرماشان، كه بۆ ڕێگری له ڕووخاندنی ماڵه‌كه‌ی، له به‌رامبه‌ر بۆڵدزێرهكهدا جه‌سته‌ی خۆی كردبووه قه‌ڵغان، له‌ژێر مشت و كوته‌ك و سپرێی بیباری مه‌ئموورانی شارهداریدا گیانی به‌خت كرد. ئه‌م جه‌نایه‌ته ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی به‌رینی له ئاست تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بوو و بۆ جارێكی دیكه مه‌سه‌له‌ی په‌راوێزنشینان و ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه به‌هۆی بێ ماڵ و حاڵیه‌وه، له په‌راوێزی شاره‌كان، به شێوه‌ی نایاسایی، سه‌رپه‌نایه‌ك بۆخۆیان درووست ده‌كه‌ن، بۆوه به ته‌وه‌ری ڕۆژ. “ئاسیه” به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی و موقاومه‌تی تاكه‌كه‌سی له به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌ئموورانه‌ی كه به‌لایانه‌وه ویژدان و مرۆڤایه‌تی بایه‌خێكی نه‌بوو، بێڕه‌حمانه كوژرا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاسیه له موقاومهتێكی تاكه‌كه‌سیدا له به‌رامبه‌ر به‌كرێگیراوانی ده‌وڵه‌تی، گیانی به‌خت كرد، موقاومه‌تی خه‌ڵكی په‌راوێزنشین له دیفاع له سهرپهناكانیان، به‌رده‌وام ناوه‌رۆكی یه‌كێك له بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه به‌هێزه‌كان بووه له ئێران. ئاخێزی خه‌ڵكی “ده‌ره‌وه‌ی مه‌حدووده“ی تاران، كه شاره‌داری ده‌ستی دابووه ڕووخاندنی ماڵه‌كانیان، له ساڵی ١٣٥٦دا، یه‌كێك له یه‌كه‌مین ئاخێزه جه‌ماوه‌ریه‌كان بوو كه دژبه ڕژیمی شا وڕێكهوت. ئاخێزی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی پهرواوێزنشین و ده‌ره‌وه‌ی مه‌حدووده له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا به‌رده‌وام سه‌ریان هه‌ڵداوه. له ماوه‌ی ساڵه‌كانی نیوه‌ی یه‌كه‌می ده‌یه‌ی ٧٠، له ده‌وره‌یه‌كدا كه كۆماری ئیسلامی هه‌وڵی ده‌دا تا به واده و به‌ڵێنیی نۆژنكردنه‌وه‌ی وێرانه‌كانی شه‌ڕی ٨ ساڵه‌ی ئێران و عێراق، خه‌ڵكی ناڕازی له چاوه‌ڕوانیدا ڕاگرێ، شایه‌دی ئاخێزی خه‌ڵكی په‌راوێزنشین له شاره‌كانی تاران و مه‌شهه‌د، ئه‌راك، شیراز، ته‌ورێز، قه‌زوین و چه‌ند شارێكیتر بووین. ئاسیه په‌ناهی له ساڵڕۆژی یه‌كێك له‌و ئاخێزانهدا گیانی به‌خت كرد. مه‌رگی ئاسیه له ڕۆژی ٨ی جۆزه‌ردانی ١٣٩٩، وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی ئاخێزی خه‌ڵكی په‌راوێزنشینی شاری مه‌شهه‌ده له‌م ڕۆژدا له ساڵی ١٣٧١.
ئه‌م ئاخێزه له ناڕه‌زایه‌تی به ڕووخاندنی ماڵه‌كانی خه‌ڵك، كه به ڕای شاره‌داریی مه‌شهه‌د له ده‌ره‌وه‌ی مه‌حدووده بوون، ده‌ستیپێكرد و پاش ئه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری شاری مه‌شهه‌دی گرته‌وه. ئاخێزهكه له كۆی “ته‌لاب“ه‌وه ده‌ستیپێكرد. پاشان وتووێژی نوێنه‌رانی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی شاره‌داریی مه‌شهه‌د به بێ ئاكام مایه‌وه، خه‌ڵكی تووڕه و ناڕازی هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌و بۆڵدزێرانهی كه بۆ ڕووخاندنی ماڵه‌كانیان هێنابوویانن و هه‌ر هه‌موویان ئاگر تێبه‌ردان. خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌كانی دیكه‌ش به خۆپیشاندانی گه‌ڕه‌كی تهلابهوه په‌یوه‌ست بوون و به‌رده‌وام به ژماره‌ی ناڕازیان زیاد ده‌بوو. هێزه ئینتزامی و ئه‌منیه‌كانی ڕژیم، خۆپیشانده‌رانیان وه‌به‌ر گولله‌دا و له جه‌ره‌یانی ئه‌م هێرشه‌دا دوو خوێندكاری تازه‌لاو گیانیان به‌خت كرد. خه‌ڵكی تووڕه و ناڕازی ته‌رمی ئه‌و تازهلاوانهیان له‌سه‌ر شانیان دانا و به‌ره‌و ناوه‌ندی شار ڕۆیشتن. خۆپیشاندانی خه‌ڵك له‌مه‌به‌دوا به ده‌خاڵه‌تی هێزه‌كانی ڕژیم به توندوتیژی كێشرا. پاش چه‌ند كاتژمێر، ئاخێزی گه‌ڕه‌كی “ته‌لاب“، بوو به ڕاپه‌ڕینێكی شاری. جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیو هێرشیان كرده سه‌ر كه‌ڵانته‌ری و ناوه‌نده‌كانی پۆلیس و چه‌كیان كردن. بینای شاره‌داری و چه‌ندین بینای ده‌وڵه‌تی له‌وانه ناوه‌ندی ته‌بلیغاتی ئیسلامیان ئاگر تێبه‌ردا.
ناڕه‌زایه‌تیه‌كان سه‌رتاسه‌ری شاری مه‌شهه‌دی گرته‌وه. شار كه‌وته ژێر كونتڕۆڵی خه‌ڵكی ناڕازیه‌وه. ڕژیم ناچار بوو هێزه‌كانی سپای پاسداران بێنێته مه‌یدان. به‌دوای ئه‌وه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیو گیانیان له‌ده‌ست دا كه هیچ كات ئامارێك سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئه‌و قوربانیانه بڵاونه‌كرایه‌وه. به‌ڵام به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌كانی ڕژیم له‌و سه‌رده‌مه‌دا، ٦ كه‌س له هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمیش له‌و جه‌ره‌یانه‌دا كوژران. به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٨٠٠ كه‌س و پاش نزیك به ٢٤ كاتژمێر، ڕاپه‌ڕینه‌كه سه‌ركوت كرا و شار دووباره كه‌وته‌وه ژێر كونتڕۆڵی هێزه ده‌وڵه‌تیه‌كان. له چاره‌نووسی ژماره‌یه‌ك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوان هه‌تا به ئه‌مڕۆش هیچ زانیاریه‌ك له‌به‌ر ده‌ست دا نییه. هه‌ر ئه‌وكات ڕۆژنامه‌كانی ڕژیم هه‌واڵی ئێعدام كرانی ٤ كه‌سیان له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ ئاخێزی خه‌ڵكی مه‌شهه‌د، پشتڕاست كرده‌وه.
له ساڵه‌كانی ده‌یه‌ی ٧٠ به‌ره‌و ئه‌ملا و تا به ئه‌مڕۆ، زنجیره‌ی ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانی خه‌ڵك كه زۆربه‌یان له په‌راوێزی شاره‌كانه‌وه دستیان پێكردووه و پاشان به‌رینتر بوونهته‌وه، به‌رده‌وام درێژه‌ی بووه. ئاخێزی مانگی به‌فرانباری ١٣٩٦ كه ئه‌ویش هه‌ر له مه‌شهه‌ده‌وه ده‌ستیپێكرد و له ماوه‌یه‌كی كورتدا، سه‌رتاسه‌ری ئێرانی گرته‌وه، ڕاپهڕنیی خه‌ڵكی هه‌ژار و كرێكارانی بێكار و په‌راوێزنشینانی بێبه‌ش و لاوانێك بوو كه ئاسۆی ژیانیان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا لێڵ و تارێكه. مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ڕابردووش، شایه‌دی ئاخێزێكی دیكه، هه‌ر به‌و ناوه‌رۆكه‌وه بووین كه ١٥٠ شاری ئێرانی گرته‌وه. واته ئاخێزێك كه پایه‌كانی ڕژیمی ئیسلامیی وه‌له‌رزه خست. ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر ده‌بینین كه به‌شوێن كوژرانی ئاسیه په‌ناهیدا، ڕژیم به سه‌رلێشێواویه‌وه ئه‌م یان ئه‌و مه‌ئموور و شاره‌دار له‌سه‌ر كار لاده‌با و واده و به‌ڵێنی پێڕاگه‌یشتن به مه‌سه‌له‌كه ده‌دات، له ڕاستیدا نیشانه‌ی ترسێكه كه ئه‌م ڕژیمه له ئاخێزه‌كانی خه‌ڵك كه‌وتووه‌ته دڵییه‌وه. ئه‌گینا ئه‌وه هه‌ر ئه‌و ڕژیمه‌یه كه نزیك به ١٥٠٠ كه‌سی له لاوانێك كه به ده‌ستی به‌تاڵه‌وه له خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨دا هاتبوونه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆیانیان ده‌كرد، بێبه‌زه‌یانه كوشت. ئه‌گه‌ر ئه‌م خۆفه نه‌بایه بێ گومان ڕژیم له كوشتنی ژنێكی به‌ته‌مه‌ن، نه‌ده‌كه‌وته په‌له‌ی پاساوكردن.
ئه‌منیه‌ت و ژیانی ئاسووده له‌ژێر سهرپهنایهكدا، مافی بێ ئه‌ملاوئه‌ولای هه‌موو ئینسانه‌كانه. به‌ڵام بێگومان، تا كاتێك كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ركاره و نان و كار و مه‌سكه‌ن و ئازادیی خه‌ڵكی به بارمته گرتووه، هیوایه‌ك بۆ باشتر بوونی ژیانی خه‌ڵكی هه‌ژار و چه‌وساوه، له‌وانه كۆتایی هێنان به په‌راوێزنشینی و دابین كردنی ماڵ و حاڵی گونجاو بۆ هه‌مووان، چاوه‌ڕوان ناكرێت.