به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌كرێگیراوێكی ڕژیم له گوندی “بێساران”ی سه‌ر به ناوچه‌ی هه‌ورامان ١٦ ڕۆژ له‌وه‌پێش هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشتووه و ته‌رمه‌كه‌ی له به‌ندئاوی “ئازاد”ی گوندی “بنیه‌ر” فرێ داوه.
به‌وته‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه، ئه‌و به‌كرێگیراوه‌ی ڕژیم كه‌سێكی زۆر خراپه و زۆر ئازاری خه‌ڵكی داوه و كاتێك له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت دان ده‌نێت به تاوانه‌كه‌ی و ده‌ڵێت كه ته‌رمی ژنه‌كه‌ی له به‌ندئاوی “ئازاد” فڕێ داوه، ڕۆژی چوارشه‌ممه خه‌ڵكی ئاوایی زۆر هه‌وڵیان دا ته‌رمه‌كه بدۆزنه‌وه به‌ڵام به‌هۆی قۆڕاوی بوونی ئاوه‌كه نه‌یانتوانی بیدۆزنه‌وه.