ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ، فه‌رمانداری شارستانی ڕه‌فسه‌نجانی سه‌ر به ئوستانی كرمان ڕایگه‌یاند: شارۆمه‌ندێگی ئه‌فغانستانی دانیشتووی ئێران به چه‌قۆ هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ١٠ كه‌س و هه‌موویانی كوشتووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شارۆمه‌ندێكی ئه‌فغانستانی دانیشتووی ئێران به‌هۆكارێكی نادیار هێرشی كردووه‌ته سه‌ر چه‌ند كه‌س له ناوچه‌ی “نووق“ی سه‌ر به شارستانی ڕه‌فسه‌نجان و ١٠ كه‌سی كوشتووه كه شه‌شیان ئێرانی و چوار كه‌سیان خه‌ڵكی ئه‌فغانستانن و چه‌ند كه‌سی دیكه‌شی برینداركردووه. به‌وته‌ی پۆلیس هێرشبه‌ره‌كه كێشه‌ی ده‌روونی بووه و له‌كاتی هه‌ڵهاتندا له ده‌ره‌وه‌ی شار ده‌ستبه‌سه‌ركراوه.