کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

كوشتاری كۆڵبه‌ران، داغی نه‌نگه‌ به‌ ناوچاوانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌

سایتی ههواڵنێریی شهفهقنا، ڕۆژی دووشهممه٣١ی خهرمانان، لهسهر زاری جهلال مهحموودزاده، نوێنهری مهجلیسی ئیسلامیی ڕژیم لهشاری مههاباد، نووسیی: “لهدهوڵهت چاوهڕوانی ئهوهدهكرا كهبۆ هاتووچۆی كاڵا لهناوچهسنووریهكان، تێپهڕگهی ڕهسمی دیاری بكات تا كۆڵبهران بۆ گواستنهوهی بارهكانیان لهدهزگای مۆتۆر و ماشێن كهڵك وهرگرن، بهڵام نهتهنیا ئهم كارهئهنجام نهدرابهڵكوو ئهو تێپهڕگانهش كهساڵهكانی ٩٦ و ٩٧ بهشێوهی ڕهسمی دیاری كرابوون، بهستران“. ئهو ههروهها وێڕای ئاماژهبهوهیكهلهماوهی یهك ساڵی ڕابردوودا ١٦٦ كۆڵبهر بههۆی تهقهی مهئموورهكانهوهكوژراون و یان بریندار بوون، وتیئهم بابهتهدواهاتی ههیهو لهبواری ئهمنییهتیهوهبهقازانجی نیزام نییه‌”. بهپێی ئاماری ئهم نوێنهرهی مهجلیسی ڕژیم، بهشێوهی مامناوهند، لهمانگدا ١٤ كۆڵبهر دهكوژرێن و بریندار دهبن. بهڵام بهپێی ڕێكخراوی مافی مرۆڤیههنگاو، تهنیا له١١ی مانگی گهلاوێژهوهتا ١٠ی مانگی خهرمانان، ٣١ كۆڵبهر لهسنوورهكانی كوردستان كوژراون و یان بریندار بوون. بهكرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی بێشهرمانهلهكوشتاری كۆڵبهران دیفاع دهكهن. بهپێی ڕاپۆرتهكان، بهرهبهیانی ڕۆژی دووشهممه١٠ی خهرمانان، كاروانێك لهكۆڵبهران، لهچهند كیلۆمیتریی سنووری ئێران و ههرێمی كوردستان، لهناوچهیباژار، لهلایهن هێزهكانی حیفازهتی پازگا سنووریهكان، لهمهودای چهند میتریهوهدهدرێنهبهر دهستڕێژی گوللهو بههۆیهوهسێ كۆڵبهری لاو بهناوهكانی زانست حهسهن نژاد، زانكۆ ئهحمهدی و سرووش مهكاری، گیانیان لهدهست دهدهن. فهرماندهی مهرزبانیی ئۆستانی ئازهربایجانی غهربی، دوو ڕۆژ دواتر لهوتووێژ لهگهڵ میدیا دهوڵهتیهكانی ئێران، كۆڵبهرهكوژراوهكان به‌ “دهستدرێژانی سنووریپێناسهدهكات و كوشتنی ئهوان، لهپێناوپاراستنی خاكی پیرۆزوهسف دهكات. ئهم جهنایهتهئاشكرایهلهحاڵێكدا ئهنجام درا كهیهك مانگ پێشتر، ههشتهگیكۆڵهبهر مهكوژن،لهتۆڕی كۆمهڵایهتیی تویتێردا، بوو بهترێندی یهكهمی ئێران.

لهباروودۆخێكدا كهقهیرانی كۆرۆنا لهئێران ڕۆژانهسهدان كهس دهكاتهقوربانی، كرێكاری كۆڵبهر بۆ وهدهست هێنانی بژێوی خۆی و بنهماڵهكهی، سهرهڕای مهترسیی تووش بوون بهكۆرۆنا، دهبێ مهترسیی بهربوونهوهلهبهرزایی، كهوتنهژێر ئاوی ڕووبار، سهرمابردوویی بههۆی بهفر و بهستهڵهك، پێ دانان لهسهر مینهبهجێماوهكانی شهڕی ئێران و عێراق و سهرئهنجام مهرگ بههۆی تهقهی ڕاستهوخۆی هێزهبهكرێگیراوهكانی سهرمایه، بهگیان قهبووڵ بكات.

ئهو كۆڵبهرانهی وا بۆ پهیدا كردنی تیكهیهك نان ڕێگای مهرگ دهگرنه‌ بهر و ڕوو دهكهنه‌ كاری گواستنهوهی كاڵا لهسهر سنوورهكان، له‌ ڕاستیدا، هێزی كاری بازرگانان و دهڵاڵانێكن كه‌ له‌ شار و ئاواییه‌ سنووریهكاندا جێگیرن. ئهوان له‌ خاڵێكی سنووریهوه‌ كاڵاكان ڕهوانه‌ دهكهن و له‌ خاڵێكی تره‌ كاڵاكانیان بهدهست دهگات، بهبێ ئهوهیكه‌ هیچ مهترسیهك ههڕهشهیان لێبكات، گیرفانیان پڕ دهكهن و حهقدهستێكی زۆر كهمیش دهدهنه‌ كۆڵبهرهكانله‌ ماوهی ساڵانی ڕابردوودا ڕكوودی بهرچاوی ئابووریی ئێران و بهربهسته‌ ماڵییهكانی كۆماری ئیسلامی بوونه‌‌ته‌ هۆی گهشهی بازرگانیی كاڵای “قاچاخ” له‌ ناوچه‌ سنووریهكانی كوردستانله‌ ماوهی ههموو ئهم ساڵانهدا، پێ به‌ پێی بهرزبوونهوهی ئاستی بێكاری له‌ شارهكانی كوردستان، ژمارهیهكی زیاتر له‌ كرێكارانی بێكار ڕوویان كردووهته‌ كۆڵبهری و به‌ ههر ڕادهیهكیش ژمارهی كۆڵبهران زیادیان كردووه، ئاستی حهقدهستهكانیان هاتووهته‌ خوارتركۆڵبهران ئهگهر له‌ ڕابردوودا بۆ ههڵگرتنی ههر كیلۆیهك بار، بڕی ١٧ تا ١٨ ههزار تمهنیان وهردهگرت، له‌ ئێستادا ناچارن تهنانهت به‌ ١٠ ههزار تمهنیش بۆ ههر كیلۆیهك، كۆڵهكهیان له‌ تێپهڕگهی مهرگ، تێپهڕێننئهوان بۆ دهرهێنانی نان ناچارن كۆڵبهری بكهن و ههر ئهو جهبری نانهشه‌ وایان لێدهكا كه‌ مهترسیی و دژواریهكان، بهگیان قهبووڵ بكهن. بهڵام ئهگهر چوونهسهرهوهی ژمارهی كۆڵبهران دهبێته‌ هۆی هاتنهخوارهوهی له‌ ڕادهبهدهری حهقدهستهكانیان، له‌ بهرامبهردا، كهسب و كاری بهشێك له‌ بورژوا ـــ بازرگانهكانی كورد، پڕ ڕهونهقتر دهكات. ئهوان بۆ وهدهست هێنانی قازانجی زیاتر، كایهبهگیان و ژیانی كۆڵبهران دهكهن.

لهژێر دهسهڵاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیدا، كۆڵبهری و ههنگاو ههڵگرتن لهجادهكانی مهرگ بۆ وهدهست هێنانی نان،پیشه‌” بهئهژمار دێت. ئهم باروودۆخه‌ سهخت و دژوارهی كه‌ ڕژیم بهسهر كرێكاران و جهماوهری زهحمهتكێشی سهر سنوورهكانی دا سهپاندووه‌ تهنیا گۆشهیهكه‌ له‌ دواهاتی ئهو سیاسهته‌ شووێنیستییهی كه‌ كۆماری ئیسلامی دژبه‌ خهڵكی كوردستان، له‌ ماوهی چوار دهیهی ڕابردوودا، له‌ ڕێگهی میلیتاریزه‌ كردنی ئهم ناوچهیه‌ و داسهپاندنی سیاسهتی سهركوتگهرانه‌ و ئهمنییهتی كردنهوهی كهش و ههوای شارهكان، بهكردهوهی دهرهێناوه‌. ههر ئهم سیاسهت و پێداگرییهی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ درێژه‌ دانی ئهم باروودۆخه، بهستێنهكانی درێژهی بزووتنهوهی شۆڕشگێڕانهی كوردستانی خوڵقاندووه‌. ئهم بزووتنهوه‌ ڕادیكاڵهی كه‌ تێیدا كرێكاران و زهحمهتكێشان و كۆڵبهرانی كوردستان، هێزی بزوێنهری سهرهكین، بزووتنهوهیهكه‌ كه‌ بێبهشی و بێ مافی به‌ چارهنووسی حهتمیی خهڵكی ستهملێكراوی كوردستان نازانێت و عهزمی جهزم كردووه‌ كه‌ كۆتایی به‌ ههموو بهدبهختی و نههامهتیهكان بێنێتبێگومان، كرێكاران و خهڵكی زهحمهتكێشی كوردستان لهو خهباته‌ شۆڕشگێڕانه‌ و مافخوازانهیه‌‌دا به‌ تهنیا نین و كرێكارانی ههفت تهپه، كرێكارانی سهنعهتی نهوت، كرێكارانی ئازهرئاب و جهماوهری كرێكار و زهحمهتكێشی باقیی شوێنهكانی ئێران، كه‌ ئهوانیش له‌ دهسهڵاتی ڕژیمی ئیسلامی وهگیان هاتوون و لهخهبات بۆ دابین كردنی ژیان و بژێوی خۆیان، هیچ شتێكیان بۆ لهدهست دان نییه، لهڕیزی چینایهتیی كۆڵبهران دان. ههڵسووڕاوان و پێشڕهوانی بزووتنهوهی كرێكاریی ئێران پێویسته، ئاشنا كردنی هرچی زیاتری كرێكاران و بیروڕای گشتی لهگهڵ باروودۆخی مهترسیداری كۆڵبهران و ژان و ئازارهكانیان و خهباتی مافخوازانهی كۆڵبهران، به‌ ئهركی خۆیان بزانن و پێویسته‌ دژبه كوشتاری كۆڵبهران و له‌ پێناو دیفاغ له‌ مافی‌ ئینسانیی هاوچینهكانیان، له‌ هیچ ههڵ و تێكۆشانێك دهریغ نهكهن.

له‌ باروودۆخێكدا كه‌ كوشتنی كۆڵبهران ههروا درێژهی ههیه، ههڵسووڕاوان و پێشڕهوانی بزووتنهوهی كرێكاری و مرۆڤهخهباتكارهكانی كوردستان كهلهماوهی ساڵانی ڕابردوودا لهجهرگهی خهبات دژبهسهركوت و زۆرداریی ڕژیم، پێكهوهپهیوهند دراون، پێویستهبۆ بهڕێوهبردنی كهمپهینی سیاسی و تهبلیغی و وهڕێخستنی بزووتنهوهی ناڕهزایهتی دژبهكوشتاری كۆڵبهران، دهست لهناو دهستی یهك خهن.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران(ڕاهی کاریگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

لە یادی کارەساتی کیمیابارانی شاری هەڵەبجە و گیانبه‌ختکردنی پێشمەرگەکانی گوردانی شوان

-

شادی و هەڵپەڕکێی ئاوێتە لەگەڵ دروشمی شۆڕشگێڕانە و دژە حکوومەتی لە شەوی چوارشەممەی سووریدا

-

لە وتووێژی فریوکارانەی شۆڕای باڵا سەبارەت بە دیاریکردنی حەقدەست، نانێک بە سفرەی کرێکاران زیاد نابێت

-

نەبەردی ژنانی ئازادپۆش لەگەڵ ڕژیمی کۆنەپەرست و سەرەڕۆ، پەرەدەسێنێت

-