كاربه‌ده‌ستانی ئه‌ندۆنێزی ڕۆژی شه‌ممه كه‌وتنه‌خوارێ فرۆكه‌یه‌كی مۆسافیرهه‌ڵگری هێڵی ئاسمانی ئه‌م وڵاته‌یان به ٦٢ سه‌رنشینه‌وه له ٢٠ كیلومیتری فڕۆكه‌خانه‌ی جاكارتا پشتڕاست كرده‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م فڕۆكه‌یه به ٥٠ سه‌رنشین و ١٢ خه‌ده‌مه‌ی په‌رواز، ڕۆژی شه‌ممه دوای چه‌ند خوله‌كێك له هه‌ستانی، پێوه‌ندی ڕادیۆیی له‌گه‌ڵ تایری چاودێری فڕۆكه‌خانه‌ی جاكارتا پچڕاوه و بێسه‌روشوێن بووه. ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی ئه‌ندۆنێزی ڕایانگه‌یاندووه: به‌ر له گه‌یشتنی تیمه‌كانی فریاكه‌وتن به شوێنی ڕووداوه‌كه، ماسیگرانی ناوچه‌كه توانیویانه پارچه‌كانی ئه‌م فڕۆكه‌یه له‌سه‌ر ئاو بدۆزنه‌وه. شایانی باسه، پێشتریش له ڕووداوێكی هاوشێوه‌ی له ئه‌ندۆنێزی له ساڵی ٢٠١٨، فڕۆكه‌یه‌كی بۆئینگی ٧٣٧ی مه‌كس ٨، ته‌نیا دوای چه‌ند ده‌قه له هه‌ستانی له فرۆكه‌خانه‌ی جاكارتا، له ده‌ریا جاوه كه‌وتبووه خوارێ و سه‌رجه‌م ١٨٩ سه‌رنشینه‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ست دابوو.