به پێی ڕاپۆرتی سایتی “مۆدارا“، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی جۆزه‌ردان له مه‌یدانی نه‌وتی “یادئاوه‌ران” له شاری هۆوه‌یزه كرێكارێكی لاو به‌ناوی عۆمران ڕۆشه‌نی موقه‌ده‌م، به‌هۆی نه‌درانی حه‌قده‌ستی مانگانه‌ی له لایه‌ن خاوه‌نكاری شیركه‌تی “نه‌زم ئافه‌رینانی ئیمان” خۆی ئه‌ڵقاوێز كرد و به‌داخه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
داستانی ئه‌م تراژێدیه دڵته‌زێنه كه هاوشێوه‌كه‌ی هه‌موو ڕۆژێ له ئێران دووپات ده‌بێته‌وه، یه‌كێك له كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته به‌مجۆره باسی لێده‌كا: “ئێمه ساڵه‌هایه له‌و مه‌یدانه نه‌وتیه‌دا كار ده‌كه‌ین. چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر خاوه‌نكاری شیركه‌ت داوای لێكردین به‌رگێكی سیپی كه قه‌راردادی نوێ بوو، ئیمزا بكه‌ین. ئه‌و قه‌رارداده به زه‌ره‌ری ئێمه و به قازانجی خاوه‌نكار ته‌واو ده‌بوو. ئێمه ئیمزامان نه‌كرد. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه ئه‌و قه‌رارداده زۆرێك له مهزایاكان له‌وانه مه‌زایای خراپیی كه‌ش و هه‌وا له ئێمه ده‌گرته‌وه و خاوه‌نكار ده‌یتوانی به چكۆله‌ترین بیانوو ده‌رمان كات. گوشاره‌كان بۆ ئیمزای ئه‌م قه‌رارداده هه‌موو ڕۆژێ زیاتر ده‌بوون. نه فه‌رماندار و نه به‌رپرسی ئیتلاعات و نه سه‌رۆكی ئیداره‌ی كار، هیچ كامیان پشتیوانیان لێنه‌كردین، تا ئه‌وه‌یكه ناچار بووین، قه‌رارداده‌كه ئیمزا بكه‌ین. ئه‌م كرێكاره لاوه پاش دوو مانگ دواخرانی حه‌قده‌سته‌كه‌ی كه ناكرێ ته‌نانه‌ت حهفتهیهكیشی ژیان پێ به‌سه‌ر به‌ری، كاتێك داوای ٥٠٠ هه‌زار تمه‌نی وه‌ك یارمه‌تی كردبوو و وتبووی كه هیچی نییه بیدا به ژن و منداڵه‌كه‌ی و ته‌نانه‌ت نانی شه‌ویشی نییه، له‌گه‌ڵ وڵامی “حه‌قده‌ستمان نییه”ی خاوه‌نكار ڕووبه‌ڕوو ببۆوه. دوای ئه‌وه بوو كه بڕیاری خۆكوشتنی دا و خۆی هه‌ڵاوه‌سی.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی جۆزه‌ردان، ڕێكخراوه سه‌ربه‌خۆ كرێكاریه‌كان له‌وانه سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په و سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحیدی ئۆتۆبوسڕانیی تاران و ده‌ورووبه‌ر، به بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندین به‌یانییه له به‌رامبه‌ر مه‌رگی دڵته‌زێنی ئه‌م كرێكاره لاوه‌دا، هه‌لوێستیان گرت. له‌و بهیانییهیانهدا هاتووه كه: “سه‌رمایه‌داری بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نهنگینی خۆی نه ته‌نیا ملهوڕی و چه‌وسانه‌وه‌ی زاڵ كردووه، به‌ڵكوو خوێن و گیانی كرێكارانیش وه‌رده‌گرێ. له مه‌مله‌كه‌تێك كه له‌سه‌ر خه‌زێنه‌یه ڕاوه‌ستاوه، خه‌ڵكه‌كه‌ی شه‌و به زگی برسیه‌وه سه‌ر ده‌نێنه‌وه. عۆمران ڕۆشه‌نی موقه‌ده‌م كه له یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌ندترین شیركه‌ته نه‌وتیه‌كاندا كاری دهكردت، به‌خاتری ئه‌وه‌یكه حه‌قده‌سته‌كه‌ی پێنه‌درا و بۆ ئه‌وه‌یكه له‌وه زیاتر شه‌رمه‌نده‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌بێ، خۆی له سه‌ر ده‌كه‌لی “ته‌ڵای ڕه‌ش“ه‌وه هه‌ڵاوه‌سی.
به‌ڵام كرێكاران نابێ به‌خاتری ده‌ست كورتی، له به‌رامبه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا، هه‌ست به شه‌رمه‌زاری بكه‌ن. ئه‌وه سه‌رمایه‌داران و دهوڵهتهكانیانن كه ده‌بێ شه‌رمه‌نده‌ی مرۆڤایه‌تی بن. هۆكاری ئه‌م هه‌ژاری و برسیه‌تییه، نه‌زمی سه‌رمایه‌داریه كه ملیاردها كه‌س له جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی جیهانی، به‌خاتری به‌رژه‌وه‌ندی ماددی، له وه‌ها باروودۆخێكدا گرفتار كردووه كه عۆمران ڕۆشهنیهكان، به‌خاتری، ڕوو ده‌كه‌نه خۆكشتن. كرێكارێك كه دڵسۆزانه و وه‌فادارانه هه‌وڵ ده‌دا هه‌موو هێز و توانای خۆی بۆ دابین كردنی ژیانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بفرۆشێ، بۆچی ده‌بێ هه‌ست به شه‌رمه‌نده بوون بكات. ئه‌وه خه‌تای ده‌وڵه‌ت و سه‌رمایه‌دارانی تهماكاره كه به‌خاتری به‌رژه‌وه‌ندی ماددیی خۆیان، كرێكاران به ناهۆمێدی و به ده‌ستی به‌تاڵه‌وه ده‌نێرنه‌وه ماڵێ. ئه‌وان ده‌بێ شه‌رمه‌نده بن كه به‌هاكانی مرۆڤایه‌تی له‌ناویاندا نه‌ماوه.
یه‌كه‌مین جار نییه كه ناوه‌نده‌كانی سه‌ركوتگه‌ر و دژه كرێكاریی ئیسلامی، یاسای كاره درۆیینهكهی خۆیان له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ ڕێگری له داسه‌پاندنی ئیمزای قه‌رارداد به به‌رگه‌ی سپیه‌وه، به قازانجی خاوه‌نكارانی دز و گه‌نده‌ڵ، پێشێل ده‌كه‌ن. محه‌ممه‌د حه‌جازی به‌ڕێوه‌به‌ری شیركه‌تی “نه‌زم ئافه‌رینانی ئیمان“ی ئیسلامی، هاوچه‌شنی ئۆمێد ئهسهدبهیگیه. ئه‌گه‌ر له جه‌ره‌یانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ئیبراهیم ڕه‌ئیسیی جه‌للاد له ئه‌سه‌دبه‌یگی پشتیوانی كرد، له ئێستاشدا ناوه‌نده ئیداری و قه‌زایی و سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له به‌رامبه‌ر كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی “یادئاوه‌ران“، له خاوه‌نكاری سه‌رمایه‌دار و كڵاوبهرداری شیركه‌تی نه‌زم ئافرینانی ئیمان” پشتیوانی ده‌كه‌ن. واته خاوه‌نكارێك كه له ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوودا، به پشت به‌ستن به دزانی شه‌ریكی قافڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی، به‌رده‌وام له حه‌قده‌ستی كرێكارانی كه‌م كردووه‌ته‌وه و دزی لێكردوون و خۆكشتنی عۆمران ڕۆشه‌نی موقه‌ده‌میش، یه‌كێك له بهرئهنجامهكانیهتی. ئه‌وه یه‌كه‌مین جار نییه كه له نیزامی سه‌رمایه‌داریی ئیسلامی‌دا، كرێكاران و باقیی بێبه‌شانی كۆمه‌ڵگا به‌هۆی هه‌ژاری و ده‌ست كورتیه‌وه و بۆ خۆده‌رباز كردنیان، ده‌ست ده‌ده‌نه خۆكوشتن. له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا نموونه گه‌لێكی زۆر له خۆكوژی یان قه‌ستی خۆكوشتن له ئێران ڕوویان داوه. بۆ نموونه، كرێكارێكی لاو له فرۆكه‌خانه‌ی خومه‌ینی به‌هۆی ده‌ركرانی له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی، خۆی كوشت. له كرماشان جانبازێكی پێشووی ڕژیم جه‌سته‌ی خۆی ئاگر تێبه‌ردا، ژنێكی دیكه له مێترۆی تاران خۆی خسته ژێر قه‌تاره‌وه. له هه‌مووان دڵته‌زێنتر ئه‌وه‌یكه منداڵێكی كاری ١١ ساڵ ته‌مه‌ن له كرماشان خۆی كوشت. هه‌مووی ئه‌وانه خراپتربوونی باروودۆخی ناله‌باری ژیانی خه‌ڵكمان له ئێران پێ نیشان ده‌ده‌ن.
به‌ڵام خۆكوشتن بۆ كرێكاران و جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێش، چاره‌ی كار نییه. ده‌سه‌ڵاتدارانی دز و گه‌نده‌ڵی ڕژیمی ئیسلامی و خاوه‌نان و خاوه‌نكارانی مفته‌خۆر و چه‌وسێنه‌ری هێزی كار، به خۆكوشتنی كرێكاران ده‌ست له به‌هره‌كێشی و به‌تاڵ كردنی سفره‌ی كرێكاران هه‌ڵناگرن. كۆمه‌ڵگای مه‌زنی ٤٠ ملیۆنیی كرێكارانی ئێران، خۆی گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین هێزی كۆمه‌ڵایه‌تیه كه ده‌توانێ له ڕێگه‌ی ڕێكخراوهبوون و ڕێكخستینی چینایه‌تی، خۆی له‌و ژیانه فهلاكهتبارهی كه حاكمانی ئیسلامیی سه‌رمایه به‌سه‌ریدا سه‌پاندوویانه، ڕزگار بكات. چینی كرێكار ئه‌گه‌ر ڕێكخراو بێت، ئه‌و هێزه‌یه كه به ده‌ور و نه‌خشی خۆی، ده‌توانێ باقیی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی دیكه‌ش بۆ نه‌به‌ردی چاره‌نووس ساز دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكار و خوێنخۆری كۆماری ئیسلامی و باقی سه‌رمایه‌دارانی سته‌مكار، كه به چه‌وسانه‌وه‌ی هێزی كاری كرێكارانه‌وه به‌ندن و ژیانی كرێكارانیان به‌م ڕۆژه گه‌یاندووه، ئاماده بكات. ئه‌م هێزه مه‌زنه كۆمه‌ڵایه‌تیه، ئه‌گه‌ر له پڕژوبڵاوی بێته‌ده‌ر و یه‌كگرتوو و ڕێكخراو بێت، ناوه‌نده سه‌ركوته‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناتوانن له به‌رامبه‌ریدا خۆڕاگرن. دام و ده‌زگای سه‌ركوتی ڕژیم ته‌نیا له باروودۆخی پڕژوبڵاوی و له نه‌بوونی یه‌كگرتوویی كرێكاران و جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێش دایه كه ده‌توانێ درێژه به وه‌حشیگه‌ری و چه‌وسانه‌وه‌ی سه‌رمایه بدات.