کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌ و خه‌بات له‌دژی پیلانگێڕییه‌كانی ڕژیم

بهدوای بهكردهوهدهرنههاتنی بهڵێنیی كارگێڕان و دهزگاكانی ڕژیم لهپێوهند لهگهڵ لهسهر كار لابردنی ئۆمێد ئهسهدبهیگی خاوهنكاری نهیشهكهری ههفت تهپه، كرێكارانی ئهم ناوهندهگهورهیهی بهرههمهێنان، لهماوهی حهفتهی ڕابردوودا، بهئامانجی گهیشتن بهخواستهكانیان، چهندین كۆبوونهوهی ناڕهزایهتییان بهڕێوهبرد. كرێكاران لهم كۆبوونهوانهدا لهسهر جێبهجێ كردنی یهكێك لهخواستهكانیان، واتهههڵوهشاندنهوهی خسووسی سازی و لهسهر كار لابردنی خاوهنكاری گهندهڵی شیركهت، كهلهمانگی ڕهزبهردا لهسهری ڕێكهوتبوون، تهئكیدیان كردووه‌. لهوڵام بهكۆبوونهوهی ناڕهزایهتیی كرێكاران، ڕۆژی سێشهممه٢٣ی مانگی بهفرانبار، دادسهرای ڕژیم لهشووش، لهڕێگهی ناردنی كۆرتهنامهیهك، بهبێ هیچ هۆكارێك، ٢٠ ههڵسووڕاوی كرێكاریی بانگهێشتی دادگا كردووه‌. بێگومان ئهوهش خۆی بهشێكهلهشێوازی داسهپاندنی گوشار و سهركوتی حكوومهتی ئیسلامی دژبهكرێكارانی شیركهتی ههفت تهپه، بهئامانجی بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ ناڕهزایهتییهكانیان.

لهماوهی چهند مانگی ڕابردوودا، ناوهندهئهمنی و قهزایی و مهزههبییهكانی ڕژیم، ههوڵیان داوهتا بهدزهكردن لهناو ڕیزی كرێكاران و پێكهێنانی ناكۆكی و دووبهرهكایهتی لهناو كرێكاران، یهكگرتوویی خهباتكارانهیان تێكبشكێنن و كرێكاران لهبهدواداچوونی خواستی ههڵوهشاندنهوهی خسووسی سازی و لهدهسهڵات خستنی خاوهنكار، پاشگهز بكهنهوه‌. دهخاڵهتی نوێنهری خامنهیی و ئیمام جومعهكان و مۆرهكانی بهسیجی سپا لهژێر ناویخوێندكارانی عهداڵهتخواز، بهم ئامانجهئهنجام دراوه‌. ڕژیم ههوڵ دهدا تا بهداسهپاندنی شۆرای ئیسلامی و ڕێكخراوهدهستسازهكان، لهجیات كۆبوونهوهی گشتی و شۆرای سهربهخۆی كرێكاری، بهشێك لهپیلانگێڕییهكانی خۆی و سهرمایهداران دژبهدهستكهوت و بهرژهوهندی كرێكاران، بهكردهوهدهربێنێ. خامنهیی بهپشتیوانی و ڕێزلێنان لهكردهوهی ئهم بهناو خوێندكارانه، چ لهپێوهند لهگهڵ ههفت تهپهو چ سهبارهت بهكارخانهی ماشێن سازیی تهورێز، بۆ جارێكی دیكهدژایهتیی خۆی لهگهڵ كرێكاران و خواستهكانیان نیشان دا.

پاش مانگرتنی ٩٥ ڕۆژهو یهكگرتووانهی كرێكارانی ههفت تهپهلههاوینی ڕابردوودا، كارگێڕانی درۆزن و فریوكاری ڕژیمی ئیسلامی، ناچار بوون خواستی كرێكاران، واتهبێدهسهڵات كردنی خاوهنكاری دز و كڵاوبهرداری شیركهتی نهیشهكهری ههفت تهپه، قهبووڵ بكهن. ڕۆژی ٩ی مانگی ڕهزبهر، لهدانشتنێكدا لهنێوان كۆمهڵێك لهنوێنهرانی كرێكارانی نهیشهكهری ههفت تهپهلهگهڵ ئهندامانی كۆمیسیۆنی ئهسڵی نهوهدی مهجلیسی شۆرای ئیسلامی و بهحزووری عهلی نیكزاد جێگری سهرۆكی مهجلیس، سهرۆكی ڕێكخراوی خسووسی سازی، نوێنهرانی وهزارهتی كار و ئابووری و نوێنهری ئۆستانداری خووزستان، چهندین ڕێكهوتن ئهنجام درا. لهكۆتایی ئهم دانیشتنهدا، نیكزاد لهوتووێژێكدا ڕایگهیاند كه‌: “لهم دانیشتنهدا چهندین پهسندكراو پهسند كراونلهوانهقه‌‌راره‌ تا ١٥ی ڕهزبهر حهقدهست و ئیزافهكاریی دواخراوی مانگهكانی پووشپهڕ و گهلاوێژی كرێكاران بدرێت و لهو جێگهوه‌ كه‌ بهرپرسانی ئێستا توانا و لێهاتوویی بهڕێوهبه‌‌ریی شیركهتی ههفت تهپهیان نییه، بڕیار دراوه‌ تا یهك مانگ و نیوی دیكه، قهراردادی شیركهت لهگهڵ ئهوان ههڵوهشێتهوه‌ و بهڕێوهبهری نوێ جێگایان بگرێتهوه‌.  به‌ ههوڵ و پهیگرییهكانی مهجلیس، دهفتهرچهی بیمهی تهئمینی ئیجتماعیی كرێكاران تا كۆتایی ساڵ دووباره‌ كراوهتهوه‌”.

بهپێی ئهم ئیعترافهی جێگری سهرۆكی مهجلیسی ئیسلامی، دهبوایهبهلانی زۆرهوهتا كۆتایی مانگی خهزهڵوهری ٩٩، ئۆمێد ئهسهد بهیگی و باقیی هاودهستانی بههۆی بهناونهبوونی توانای بهڕێوهبردنی شیركهتلهسهر كار لابردرێن. بهڵام لهئێستادا پاش تێپهڕینی دوو مانگ، نه‌‌تهنیا بهڕێوهبهرانی شیركهت لانهبردراون، بهڵكوو مهعلووم بووهكهگشت وادهو بهڵێنیی بهرپرسانی ڕژیم، درۆ و فریوكاری بووهو هیچیتر. لهم دوایانهدا ههیئهتی داوهریی دیوانی موحاسبات ڕایگهیاندبوو كه‌: “لێرهدا ههڵوهشاندنهوهی خسووسی سازی و لهدهسهڵات خستن لهگۆڕێ نییه‌. بهڵكوو لهدیاری كردنی قیمهتی سپاردنی شیركهتی ههفت تهپهدا ههڵهی موحاسباتی كراوهو پێویستهپێداچوونهوهی بهسهردا بكرێت“. بهمجۆره، سهرهنجام، ئهم ناوهندهحكوومهتییه، كێشهی كرێكارانی، بهدهزگای قهزایی، كهخۆی هاودهست و پشتیوانی خاوهنكاری دز و گهندهڵی ههفت تهپهیه، سپاردووه‌. دهزگای قهزاییش لهجیات لهسهر كار لابردنی خاوهنكار، لهیهكهمین ههوڵیدا، ٢٠ چالاكی كرێكاریی بۆ دادگا بانگ كردووه‌. ههڵبهت وهها كردهوهیهك، لهلایهن بهرپرسانی دهزگای قهزایی ڕژیم، كهبهرتیلی كهڵانیان لهخاوهنكاران وهرگرتووه، دوور لهچاوهڕوانی نییه.

خسووسی سازی لهئێران سهرهڕای ئهوهیكهوهك یهكێك لهپایهكانی سیستمی سهرمایهداریی نێئۆلیبڕاڵ لهلایهن ڕێبهرانی كۆماری ئیسلامییهوهقهبووڵ كراوه، لهسهردهمی سهرۆك كۆماری هاشمی ڕهفسهنجانییهوهتا بهئهمڕۆ، لهلایهن ههموو باڵهكانی ڕژیمهوهبهدواداچوون و پشتیوانیی لێكراوه‌. دهوڵهتی ڕووحانی لهبوودجهی ساڵی داهاتووشدا لهسهر خسووسی سازی و فرۆشتن و سپاردنی شیركهت و دامهزراوهدهوڵهتییهكان تهئكیدی كردووهو بهنیازهبهشێك لهكهسری بوودجهلهو ڕێگهوهدابین بكات، تا خۆی لهسهر پێ ڕابگرێ. ڕژیم بهههڕاج كردنی كارخانهو شیركهتهدهوڵهتییهكان بهباروودۆخی ڕانتییهوه، بهدهست و پهیوهندهكانی خۆی، سهرهڕای كهڵكی نابهجێ وهرگرتنی كهڵانی ماڵی، خۆی لهبهرپرسایهتی بهرامبهر بهچارهنووس و بژێوی كرێكاران دزیوهتهوهو كرێكاران بۆ چارهسهر كردنی كێشهكانیان، بهخاوهنانی درۆیینی شیركهتهخسووسییهكان دهسپێرێ. بهرپرسانی ڕژیم بۆ پاساوكردنی بهڕهسمی نهناسینی ڕێكهوتنی ٩ی مانگی ڕهزبهر لهگهڵ كرێكاران، سهرۆكی ڕێكخراوی خسووسی سازییان بهتاوانی واژۆی ههڵوهشاندنهوهی قهراردادی سپاردنی ههفت تهپهبهئهسهدبهیگی، لهسهر كار لابردووه‌. ههڵبهت كڕینی كارخانهو دامهزراوهی دهوڵهتی لهلایهن ئهمجۆرهكهسانهوهو لهژێرناوی خسووسی سازی، زیاتر بهئامانجی فرۆشتنی زهوی و ماشێن و كهرهستهیهدهكییهكان و كهڵك وهگرتن لهڕانت و سوودی بانكی ئهنجام دراوه‌. ههر بۆیهزۆربهی خاوهنانی شیركهت و دامهزراوهخسووسی سازی كراوهكان، پاش ماوهیهك وهرشكست بوونی خۆیان ڕادهگهینن و لهئاكامدا، كرێكارانی ئهم شیركهتانهلهگهڵ كێشهی دهركردن بهبێ وهرگرتنی حهقی بیمهو تهئمینی ئیجتماعی، بهرهوڕوو دهبنهوهو ژیان و گوزهرانیان دهكهوێتهمهترسییهوه‌.

كرێكارانی ههفت تهپهلهمهسیری خهباتی چهندین ساڵهیاندا، ههم لهگهڵ پیلانگێڕی و سیاسهتی دژهكرێكاری و دوژمنانهی كۆماری ئیسلامی ئاشنا بوون و ههم كهسایهتی و ڕێكخراوهدژهكرێكاریهكانی سهر بهڕژیم لهوانهشۆرای ئیسلامی، خانهی كاریگهر و سهندیكاكانی سهر بهوان، بهباڵی سهركوت و فریوی ڕژیم دهزانن. لهم باروودۆخهدا و سهرهڕای ههڕهشهو ئهشكهنجهو زیندان، كرێكاران بۆ گهیشتن بهخواستهكانیان درێژهبهخهباتیان دهدهن و سیاسهتهكانی ڕژیم و دهستوپێوهندهكانی، چاوترسێنیان ناكات.

  

بابەتی پەیوەندیدار

خواردن و خواردنەوە لە شوێنە گشتییەکان، درێژەی خەباتی مەدەنی

-

ئاگربەستی دەستبەجێی ١٤ ڕۆژە لە غەززە، ئاکامی گوشاری بیروڕای گشتی دژبە شەڕ

-

بۆچی داعش هێشتا زیندووە و تاوان ئەنجام دەدات؟

-

هیوا بە ئازادی لەدەست ستەم و سەرەڕۆیی پەرە دەستێنێ

-

کاریگەریی وێرانکەری هەژاری لەسەر دۆخی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی چینی کرێکار

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-