به پێی ڕاپۆرته غه‌یره ڕه‌سمییه‌كان و كاردانه‌وه‌ی كرێكارانی هه‌فت ته‌په به‌نیسبه‌ت ئه‌م ڕاپۆرتانه، مه‌علووم بوو كه “هه‌یئه‌تی داوه‌ری” له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سپاردنی هه‌فت ته‌په دژایه‌تیی كردووه. ئه‌م دژایه‌تییه له باروودۆخێك دایه كه له ماوه‌ی حه‌فته‌كانی ڕابردوودا له‌ژێر گوشاری كرێكارانی هه‌فت ته‌په و داكۆكیكارانیان و هه‌روه‌ها به‌هۆی ئاشكرا بوونی گه‌نده‌ڵیی یه‌ك و نیو میلیارد دۆلاریی ئه‌سه‌دبه‌یگی و هاوده‌ستانی، ده‌زگاكانی چاوه‌دێریی ڕژیم واته ڕێكخراوی لێكۆڵینه‌وه‌ی گشتی، دیوانی موحاسبات و ڕێكخراوی خسووسی سازی، وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌یكه خاوه‌نكاری ئێستا سه‌لاحییه‌تی نییه، به له‌به‌رچاوگرتنی پێشێلكارییه‌كانی، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌راردادی هه‌فت ته‌په له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌دبه‌یگی بوون.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی به‌فرانبار، به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٢٣ی دێسامبر، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی هه‌یئه‌تی داوه‌ران بۆ دیاری كردنی خاوه‌نداریه‌تیی شیركه‌تی هه‌فت ته‌په و له كاردانه‌وه به بانگهێشتی ئه‌م كرێكارانه بۆ كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر دادگوسته‌ری، ژماره‌یه‌ك له خانه‌نشینان، موعه‌لیمان، خوێندكاران، پارێزه‌ران و چالاكانی پیشه‌یی، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه. ئه‌گه‌رچی كرێكارانی هه‌فت ته‌په، وه‌ك له كۆبوونه‌وه و مانگرتنه‌كانی پێشوویاندا باسیان كرد، به‌هۆی مه‌ودای زۆر و بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، له باروودۆخێكدا نین كه بتوانن كۆبوونه‌وه‌ی هه‌زاران كه‌سی به‌ڕێوه به‌رن، به‌ڵام ئه‌م به‌شدارییه، خۆی نیشانی دا كه ئێستا ئه‌وان وه‌ك پێشڕه‌وترین به‌شی چینی كرێكار و به‌هۆی خۆڕاگری و خواسته ڕه‌واكانیان، چ پێگه‌یه‌كیان له‌ناو هه‌موو جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا به‌ده‌ست هێناوه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م پێگه‌یه به ئاسانی به‌ده‌ست نه‌هاتووه. كرێكارانی هه‌فت ته‌په به ده‌یان جار مانگرتنی چه‌ند حه‌فته‌ییان ڕێك خستووه، ئه‌وان دانیشتووانی شاری شووشیان چه‌ندین جار هێنایه سه‌ر شه‌قامه‌كان، ئه‌وان كاتێك كه هاوكاری بوێریان، ئیسماعیل به‌خشی زیندانی كرا، یه‌ك هه‌نگاو پاشه‌كشه‌یان نه‌كرد و ئازادیی ناوبراویشیان، كرد به یه‌كێك له خواسته‌كانیان. گاڵته‌یان به سێناریۆی “ته‌راحیی سوخته”ی ڕژیم كرد و درووشمی “كار، نان، ئازادی، ئیداره‌ی شۆرایی“یان، كرد به ئاڵقه‌ی په‌یوه‌ند دانی هه‌موو بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. ئه‌وان به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌ستنیشانكراوی خاوه‌نكاریان له شیركه‌ت ده‌ركرد، ئه‌وان به ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان، هاوڕێیانی ده‌ستبه‌سه‌ركراویان ئازاد كرد و سه‌ره‌نجام له زمانی ئیسماعیل به‌خشییه‌وه ڕایانگه‌یاند كه “خه‌لعی یهد، یه‌ك كه‌لام و وه‌سه‌لام“. هه‌روه‌ك ده‌یبینین، له ئێستادا هه‌موو ئه‌م خه‌بات و خۆڕاگریانه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه چاره‌نووسی كرێكارانی هه‌فت ته‌په و خودی شیركه‌ت، ببێته مه‌یدانی كێشمه‌كێشی نێوان بانده‌كانی ڕژیم. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی ڕووحانی به‌ته‌واو مانا پشتیوانی له ئهسهدبهیگیی گه‌نده‌ڵ كرد، به‌ڵام باندی به‌رامبه‌ر هه‌وڵی دا، به فریوكاری و حزووری له كۆبوونه‌وه‌كاندا، خواستی ئه‌م كرێكارانه زه‌وت بكات. به‌ڵام كرێكارانی هه‌فت ته‌په له جه‌رگه‌ی ئه‌م شهر و كێشمه‌كێشه‌دا، به ته‌گبیر و وشیارییه‌وه، توانییان ئه‌سه‌دبه‌یگی به موحاكمه بكێشن و په‌رده له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و بهرتیلخۆریی ده‌وڵه‌تییه‌كان، ئۆستانداری خووزستان، به‌رپرسانی ده‌زگای قه‌زایی لاده‌ن و هاوكات ده‌رفه‌تیشیان به باندی به‌رامبه‌ر نه‌دا كه له ڕێگه‌ی فریوكاری و له‌ژێرناوی شایسته نه‌بوونی ئه‌سه‌دبه‌یگی، هه‌فت ته‌په به بۆنگاكانی سه‌ربه سپا و بۆنیادی موستهزعان بسپێرن. له جه‌ره‌یانی كۆبوونه‌وه‌ی ٣ی مانگی به‌فرانبار له به‌رامبه‌ر دادگوسته‌ری، بینیمان كه چلۆن به‌شداربووان، تاكتیكی باڵێكی ڕژیم، كه به‌ڕواڵه‌ت پشتیوانیی له خواستی كرێكاران ده‌كرد و له قامه‌تی خوێندكارانی بهسیجی‌دا به‌شداریان كردبوو، پووچه‌ڵ كرده‌وه. ئه‌وه ئه‌وپه‌ڕی بێشه‌رمی بوو كه كه‌سانێكیان له جلی “خوێندكارانی عه‌داڵه‌تخواز“دا ناردبوو بۆ ئه‌وه‌یكه له كۆبوونه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر دادگوسته‌ریدا به‌شداری بكه‌ن تا له هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا كه بۆیان هه‌ڵكه‌وت، وه‌ك به‌كرێگیراوانی باندێكی ڕژیم، هێرش بكه‌نه سه‌ر ڕیزی خوێندكاران و سه‌ركوتیان بكه‌ن. ئه‌وان له‌به‌ر ئه‌و هاوسه‌نگییه تازه‌یه‌ی كه كرێكارانی هه‌فت ته‌په و پشتیوانانیان له ناو كۆمه‌ڵگادا خوڵقاندوویانه، ناچارن به جلی به‌ناو “عه‌داڵه‌تخوازی“یه‌وه بێنه مه‌یدان.
“هه‌یئه‌تی داوه‌ری” باش ده‌زانێ كه كرێكارانی هه‌فت ته‌په هیچ ده‌نگێك بێجگه‌له “بێ‌ده‌سه‌ڵات كردن” قه‌بووڵ ناكه‌ن. له‌خۆڕا نییه كه ئێستا نا‌وێرن ڕاشكاوانه به‌قازانجی ئهسهدبهیگیی گه‌نده‌ڵ و هاوده‌ستانی له‌ناو ده‌وڵه‌تی ڕووحانی‌دا، ده‌نگ بده‌ن. كرێكارانی هه‌فت ته‌په ته‌نانه‌ت پاش كۆتایی دانیشتنی یه‌كه‌می “هه‌یئه‌تی داوه‌ری“یش، له ئاكامه‌كه‌ی ئاگادار بوون. له‌خۆڕا نه‌بوو كه ده‌ستبه‌جێ پاش ڕاگه‌یاندنی ڕیاكارانه و ترسه‌نۆكانه و ناڕاسته‌وخۆی هه‌یئه‌تی داوه‌ری، له كاناڵهكهی خۆیاندا نووسییان كه “ئێمه له سه‌ره‌تاوه ده‌مانزانی و به‌رده‌وام ڕامانگه‌یاندبوو كه زۆربه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه به ڕواڵه‌ت و به پێی قازانجی داهاتووی خۆیان له “هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌شی خسووسی” دیفاع ده‌كه‌ن، خۆیان له‌سه‌ر سفره‌ی گه‌نده‌ڵی دانیشتوون و زمانیان ناتوانێ زۆر درێژ بێته‌وه. به‌ڕاستی “ڕه‌ئیسی” چۆن ده‌توانێ ئیدیعای به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی بكات، كاتێك كه هه‌موو دادستان و ده‌ست و پهیوهندهكانیان، نۆكه‌ر و به‌رتیلخۆری خاوهنكارانن“. له ئێستادا كه هه‌یئه‌تی داوه‌ری ده‌نگی به گه‌نده‌ڵان و به‌رتیلخۆران داوه، كرێكارانی به ڕاشكاوی ڕایانگه‌یاندووه كه “خه‌بات درێژه‌ی هه‌یه. مێژووی ئێمه مێژووی هه‌وراز و نشێو و هێرش و دژه‌هێرشه. ئێمه له‌سه‌ر جێی خۆمانین، یه‌كگرتوو و پێ‌داگر و به‌رحه‌ق. هه‌ربۆیه خه‌بات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌شی خسووسی به هه‌موو تواناوه درێژه پێده‌ده‌ین“. ئێمه‌ش به كرێكارانی هه‌فت ته‌په ده‌ڵێین: ئه‌رخه‌یان بن كه له‌م خه‌باته‌دا به‌ته‌نیا نین. ملیۆنان كه‌س له كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه خۆیان به هاوچاره‌نووسی ئێوه ده‌زانن. ئه‌گه‌ر له ئێستادا كۆرۆنا ڕێگه نادات كه بۆ دیفاع له ئێوه، بێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان، بێگومان، سه‌رده‌می پاش كۆرۆنا، سه‌رده‌می ئێوه و پشتیوانهكانتان ده‌بێت.