ناڕه‌زایه‌تیی 5 هه‌زار كه‌س له كرێكارانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی نه‌یشه‌كه‌ری “هه‌فت ته‌پپه” به‌رده‌وامه و كارفه‌رماكان و ده‌وڵه‌ت بۆ دابینكردنی حقووقی كرێكاران و خانه‌نشینانی ئه‌م شیركه‌ته، هه‌روا سه‌رسه‌ختانه خۆڕاگریی ده‌كه‌ن. یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م شیركه‌ته ڕاشكاوانه وتوویه‌تی كه له‌به‌ر دۆخی خراپی ئابووریی وڵات، ناتوانرێت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م داخوازییانه به‌ڵێنێك بده‌ین. خولی تازه‌ی مانگرتنی كرێكاران و كارمه‌ندانی نه‌یشه‌كه‌ری “هه‌فت ته‌پپه” له ناوه‌ڕاست مانگی به‌فرانباری 96ه‌وه ده‌ستی پێكرد و كرێكارانی به‌شه‌كانی كشتوكاڵ، بازه‌رگانیی، خزمه‌تگوزاریی و كرێكارانی ڕه‌سمیی به‌شی ته‌جهیزاتیشی گرته‌وه. ڕێپێوانی ڕۆژی حه‌وتی خاكه‌لێوه‌ی97 ده‌ریخست كه كرده‌وه‌كانی ڕژیم و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی به‌رده‌وام نه‌یتوانیوه جه‌ماوه‌ری كرێكاران له به‌دواداچوونی خواستی ڕه‌وایان پاشگه‌ز بكاته‌وه. به‌ڵام ڕژیم كه هه‌تاكوو ئێستا نه‌یتوانیوه جه‌ماوه‌ری كرێكاران به‌م كرده‌وه دژه كرێكارییانه‌ی چاوترسێن بكات، ئه‌مجار ڕاسته‌وخۆ ڕێبه‌رانی ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته بداته به‌ر زه‌بر و زه‌نگ.
به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، له درێژه‌ی سه‌ركوت، بانگ كردن و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری “هه‌فت ته‌پپه”، له حاڵێكدا كه ڕژیم 24 كه‌س له كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی به مه‌رجی به‌شدارینه‌كردن له ناڕه‌زایه‌تییه كرێكارییه‌كان ئازاد كردووه، هاوكات گووشاره‌كانیشی خستووه‌ته سه‌ر ڕێبه‌رانی ئه‌م حه‌ڕه‌كه‌ته كرێكارییه. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه “ئیسماعیل به‌خشیی” یه‌كێك له نوێنه‌رانی كرێكارانی ئه‌م دامه‌زراوه گه‌وره‌یه‌ی “كشت و سه‌نعه‌ت”یش له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌منییه‌تییه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه. به پێی بڕیاری دادستانیی شووش، ناوبراو هه‌تا ئاگاداریی دواتر بۆ ناو شیركه‌ت “ممنوع الورود” كراوه و ئیحزارییه‌یه‌كی كه‌تبیشی بۆ چوونه دادسه‌رای شووش له ڕۆژی سێشه‌ممه به‌رواری 14ی خاكه‌لێوه، بۆ نێردراوه. بانگ كردنی ئیسماعیل به‌خشیی و لێپرسینه‌وه له ناوبراو له حاڵێكدایه كه پێشتریش بۆ ناوبراو په‌روه‌نده‌یه‌ك ساز كراوه و به‌و پێیه به كۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی و شێواندنی بییروڕای گشتیی تۆمه‌تبار كراوه.
مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری “هه‌فت ته‌پپه” و په‌روه‌نده‌سازیی بۆ ڕێبه‌رانی، له هه‌لومه‌رجێكدا كراوه كه كۆنفێدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كێتییه كرێكارییه‌كان له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا له 331 سه‌ندیكا و یه‌كێتیی خۆی له 163 وڵاتی جۆراوجۆری ویستبوو كه له ئاست ئازاردان و گووشارخستنه‌سه‌ر هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی و پێشێلكرانی سیستماتیكیی مافه كرێكارییه‌كان، له به‌رامبه‌ر باڵوێزخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا ناڕه‌زایه‌تیی ده‌رببڕن.
كۆنفێدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كێتییه كرێكارییه‌كان خوازیاری ئه‌وه بوون كه سه‌ندیكا و یه‌كێتییه كرێكارییه‌كانی ئه‌ندامی ئه‌م كۆنفێدراسیۆنه، داوا له كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بكه‌ن كه ته‌واوی تۆمه‌ته ئه‌منییه‌تییه‌كان له‌دژی كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی، هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، هه‌موو هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی و سێنفیی به‌ندكراو ئازاد بكه‌ن، هه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكارانی خانه‌نشینكراوی نه‌یشه‌كه‌ری “هه‌فت ته‌پپه” بده‌ن، سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری “هه‌فت ته‌پپه” به ڕه‌سمییه‌ت بناسن، كرێكارانی ده‌ركراوی ئه‌م شیركه‌ته بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
داخوازیی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری “هه‌فت ته‌پپه” له كارفه‌رما و ده‌وڵه‌ت له‌م ده‌وره‌یه‌دا ساده و سه‌ره‌تایین و جێی ئه‌وه نییه كه كرێكاران له‌سه‌ری سازش بكه‌ن و بۆیان حه‌یاتییه. كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌پپه خوازیاری درانی سه‌روه‌ختی هه‌قده‌سته‌كان، درانی هه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كارپێكردنی ده‌فته‌رچه‌كانی بیمه‌ی ته‌ئمینی ئیجتماعیی، به‌ڕه‌سمییه‌ت ناسرانی سه‌ندیكای كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته وه‌كوو نوێنه‌ری كرێكاران، گه‌ڕانه‌وه‌سه‌ركاری كرێكارانی ده‌ركراو و هه‌روه‌ها كورتكرانه‌وه‌ی ده‌ستی خاوه‌نانی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه بۆ په‌لاماری هه‌ر ڕۆژه‌یان بۆ سه‌ر مافه‌كانی كرێكارانن.
له ڕاستیدا كرێكارانی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به خواسته‌كانیان، له لایه‌كه‌وه هیچ ڕێگایه‌كیان بێجگه‌له درێژه‌دانی ئه‌م ڕه‌وته‌ی خه‌بات نییه و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، ئیتر له‌مه‌ودوا بۆ سه‌ركه‌وتن له‌م خه‌باته‌یاندا، پێویستییان به پشتیوانیی به‌شه‌كانی دیكه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریی هه‌یه.
كرێكارانی به‌شه جۆربه‌جۆره‌كانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری “هه‌فت ته‌پپه”، پێشینه‌ی خه‌باتێكی درێژماوه‌یان له خه‌بات بۆ هێنانه‌دی خواسته‌كانیان هه‌یه. “سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری “هه‌فت ته‌پپه” یه‌كێكه له‌و دامه‌زراوه كرێكارییه خه‌باتكارانه‌ی كه ئه‌زموونی پڕ‌بایه‌خی له ده‌ست و په‌نجه نه‌رمكردن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داران بۆ هێنانه‌دی مافی به‌ڕێكخراوبوون خستووه‌ته سه‌ر گه‌نجینه‌ی ئه‌زموونه‌كانی چینی كرێكارانی ئێران. به‌ڵام خه‌باتی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری “هه‌فت ته‌پپه، به‌م گشته خه‌باتكاربوون و به‌دواداچوونه‌شیه‌وه، هه‌تا ئێستا نه‌یتوانیوه كه لانیكه‌می خواسته‌كانی به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م شیركه‌ته‌دا بسه‌پێنێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م زه‌خت و گوشاره كرێكارییه به‌ڕاده‌ی پێویست به‌هێز نه‌بێت، سه‌رمایه‌داران به واده و به‌ڵێن و فریو، یاخود به سه‌ركوت، له كۆڵ خۆیانی ده‌كه‌نه‌وه. به‌ڵام زه‌خت و گوشاری كرێكاران ئه‌وكاته به‌هێز و چاره‌نووس ساز ده‌بن كه خه‌باتی به‌شه جۆراوجۆره‌كان پێكه‌وه هاوئاهه‌نگ بكرێن. له ماوه‌ی چه‌ند مانگی دواییدا شایه‌تی چه‌ندین دیمه‌نی خه‌باتی كرێكاریی له‌م شارانه و له ناوه‌نده سه‌نعه‌تییه‌كانی جنووبی ئێران بووین. به‌ڵام هاوكات نه‌بوون و ناهه‌ماهه‌نگیی و نه‌بوونی پێوه‌ندییان پێكه‌وه، بووه‌ته هۆی ئه‌وه كه ده‌وڵه‌ت و كارفه‌رماكان له لایه‌ن ئه‌م حه‌ڕه‌كه‌ته كرێكارییانه‌وه هه‌ست به گووشارێكی جیددیی نه‌كه‌ن.