کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

كرێكارانی سووختبه‌ر له‌ هێڵی پێشه‌وه‌ی‌ به‌ره‌كانی شه‌ڕ

هێزهكانی سپای پاسداران ڕۆژی یهكشهممه٤ی ڕهشهممه، بهرابهر لهگهڵ ٢٢ی فێورییه، لهوانهیهبهپێی پیلانی پێشوو، كرێكارانی سووختبهریان لهخاڵی سفری سنووری لهناوچهی سهراوان دایهبهر دهستڕێژی گولـله‌. بههۆی ئهم كردهوهجهنایهتكارانهیه٢ كرێكار دهستبهجێ گیانیان لهدهستدا و ٥ كهسی دیكهش بریندار بوون كهدۆخی تهندرووستیی یهكێك لهبریندارهكان مهترسیدار ڕاگهیهندرا‌.

ئهم كردهوهدژهمرۆییه، بهپێچهوانهی لێكدانهوهو چاوهڕوانی كاربهدهستانی ڕژیم، بوو بهدهستپێكی كۆمهڵێك ناڕهزایهتی، مانگرتن و تێكههڵچوونی خهڵك لهگهڵ هێزهكانی ڕژیم. داگیركردنی فهرمانداریی سهراوان و پازگای كورین، ناڕهزایهتیی بهرین لهشارهكانی سهرجهنگهل، سوران، جكیگور، ئیرانشار و زاهێدان، ئاكامی ئهم ڕووبهڕوو بوونهوهیهبوو. ڕژیم بهدهر لهڕهوانهكردنی بهرینی هێزهسهركوتگهرهكانی بۆ ئۆستانی سیستان و بهلووچستان، ئینتێرنێتی زۆربهی ناوچهكانی یهكسهر قهتع كردووهو كێشهی جیدیشی بۆ هێڵهكانی تهلهفون درووست كرووده‌. دهوترێ كهلهجهرهیانی ئهم ناڕهزایهتییهبهردهوامهدا، ژمارهیهكی زۆر لهناڕازیان دهستبهسهر كراون و یان بریندار بوون و ژماریههكیش گیانیان لهدهست داوه‌.

بهلووچهكان لهناوچهیهكدا نیشتهجێن كهبهدوو بهشی ڕۆژئاوا و ڕۆژههڵات لهنێوان پاكستان و ئێراندا دابهش كراوه‌. ئهوان كهزۆربهیان كرێكار و زهحمهتكێشن، ههم لهو سنوورهساختهیهی كهلهنێوانیاندا كێشاویانه، سهرقاڵی كارن و بژێویان دابین دهكهن و ههم لهشارهكانی پاكستان و ئێران خهریكی پیشهی كهم حهقدهست و دژوار و هێندێك جار مهترسیدارن. خهڵكی بهلووچ بههۆی تهسلمنهبوون و ههروهها ئایین و نهتهوهی جیاواز، لهسهرهدهمی پههلهوییهوهههتا ئێستا لهلایهن دهسهڵاتهكانهوهبێبهش و ههژار ڕاگیراون و كاربهدهستانی كۆماری ئیسلامی ههوڵ دهدهن ئهوهندهی ڕێی ههیه، ناچاریان بكهن تا زۆرترین كات بۆ دابین كردنی ژیانی دژواریان تهرخان بكهن و بهمجۆرهسهرقاڵی خۆیان بن. بهڵام دوژمن لهوهغافڵهكهداسهپاندنی ستهم لهلایهن دهسهڵاتهكانهوه، ئهم خهڵكهی تێكۆشهر، سهر سهخت، دلێر و دژهزوڵم بار هێناوه‌. ئهم جهماوهرهبوێرهلهم قۆناغهی دواییدا گۆڕانكاریی ئهرێنیان خۆڵقاندووهو ڕژیم بهنیازهبهكوشتن و ئێعدامی زیاتری خهڵك، خۆی لهزهبری خهباتیان بهدوور بگرێ. ئێعدامی ٢٠ كهسی بهلووچ لهماوهی حهفتهكانی ڕابردوودا و هێرشی بهرینی ئێستا بۆسهر كرێكارانی سووختبهر بهڵگهی ئهم ئیدیعایهیه‌. بهڵام گرینگرترینی ئهم ڕووداوانهكامانهن؟

یهكهم ئهوهیكهئایین دهورونهخشی پێشووی لههیدایهتی ناڕهزایهتییاندا نهماوه‌. بۆ نموونهلهسێههمین ڕۆژی ناڕهزایهتییهكاندا، واته٧ی ڕهشهممه،مهولهوی عهبدولحهمید، ئیمامی جومعهی ئههلی سوننهی زاهێدان، لهفایلێكی سهوتیدا گشت خهڵكی ناوچهكهی بانگهێشتی ئارام بوون، كۆنتڕۆڵی ههست و خۆپارێزی كرد و وتی كهپازگا و ئیدارهدهوڵهتییهكان، ماڵی خهڵكهو نابێ هێرشی بكرێتهسهر. لهو كاتهوهخهبات، ناڕهزایهتی و هێرش بۆسهر ناوهندهنیزامییهكانی وهك پازگای تورین لهلایهن لاوانهوهزیاتر بوو و مانگرتنی خاوهن كهسب و كارهكانیش ڕانهوهستاوه‌.

دووههم، خهڵكی ناڕازی بهلووچستان و بهتایبهت لاوان، وهك ساڵانی پێشوو، خۆیان لهباقیی خهڵكی ئێران جیا ناكهنهوهو لهڕێگهی تۆڕهكۆمهڵایهتییهكانهوهلهگهڵ ناڕازیانی باقیی بهشهكانی دیكهی ئێران لهپهیوهندی دان. ئهو پشتیوانییهبهرینهی كهڕێكخراوهسیاسییهكان و تا ڕادهیهك خهڵكی كرێكار و زهحمهتكێش لهباقی شوێنهكانی ئێران لهخهباتی ئێستای سهراوان و باقیی ناوچهكانی دیكهی سیستان و بهلووچستانی دهكهن، ئاكامی دژایهتی لهگهڵ ئهم گۆشهگیر بوونهیه‌.

سێههم ئهوهیكهبهلووچهپێشڕهوهكان نیسبهت بهستراتێژی ڕژیم و ئامانجی گهڵاڵهكانی لهناوچهكهئاگادارن و ههوڵ دهدهن زانیاری بهخهڵك بدهن. یهكێك لهم گهڵاڵانه، گهڵاڵهیرهزاقهكهلهلایهن وهزارهتی ناوخۆ، شیركهتی نهوت و سپای پاسدارانهوهداڕێژراوه‌. بۆ بهكردهوهدهرهێنانی ئهم گهڵاڵهیهسێ شوێنی سووتهمهنی لهسیركان، گوڵشهن(یان خالق) و ئێسفهندهك درووست كراوهو سووتهمهنی بههێندێك بنهماڵهدهدهن تا بۆ پاكستان بیگوازنهوه‌. ئهم گهڵاڵهیهدهیان ههزار كرێكاری سووختبهر كهدوورتر له٢٠ كیلۆمیترن، لهكار بێبهری دهكات. سپا وهك بهڕێوهبهری ئهم گهڵاڵهیهو هێزێك كهداهاتی كهڵانی سهرچاوهگرتوو لهفرۆشی سووتهمهنیی لهپاكستانهوهدهچێتهگیرفانییهوه، لهسهرهتای مانگی ڕهشهممهوهكارتی رهزاقی لهناوچهی سهراوان بڵاو كردووهتهوهو گهڵاڵهكهی بهكردهوهدهرهێناوه‌. یهكێك لههۆكارهكانی كوشتنی كرێكارانی سووختبهر لهڕێكهوتی ٤ی ڕهشهممه، بهكردهوهدهرهێنان و جێخستنی ئهم گهڵاڵهیهبوو.

گهڵاڵهیهكی گرینگی دیكه، گهڵاڵهی گهشهی لێوارئاوهكانیمهكرانهلهچاهبههاری دهریای عۆمان كهكڕینی زهویی جووتیارانی بهلووچ و دهركردنی ئهوانی لهو ناوچهیهلێكهوتووهتهوه‌. گۆیا ڕژیم پاش دهركردنی كهسانیخۆجێیی، دهستی داوهتهڕهوانهكردنی ههرچی زیاتری فارس زمانهشیعهكان بۆ چاهبههار و لێوارئاوهكانی مهكران. لهپێوهند لهگهڵ گهشهی بهندهری بێهێشتی ( ههڵكهوتوو لهم ناوچهیه‌)، ڕژیم لهگهڵ سهرمایهگوزارههێندییهكان قهرار و مهداری داناوه‌. لهپهنا ئهم دوو گهڵاڵهیهكهبێگومان هیچ قازانجێكی بۆ خهڵكی بهلووچ تێدا نییه، ڕاویترالیش كهبهشیركهتهچینییهكان سپێردراوه، ماسیگرهبهلووچهكانی ماڵوێران كردووهو ناچاری كردوون ناوچهكهجێبهێڵن.

ستهمێك كهلهخهڵكی بهلووچ كراوهو دهكرێ، مێژووییهو ستهمی سهركوتگهرانهو ئابووریشی پێی زیاد بووهو زیاتریش دهبێ. ئهم خهڵكهلهسهردهمی حكوومهتی دیكتاتۆری پههلهوی و بهتایبهت حكوومهتی دیكتاتۆر و ئیدێئۆلۆژیك و سهرمایهداریی ئێستا لهژێر ههموو جۆرهستهمێكدا بوون. داسهپاندنی ستهمی چینایهتی، نهتهوهیی، ئایینی، جهماوهری خهڵكی بهلووچی دژهزوڵم بارهێناوه‌. بهڵام ئهم دژهزوڵم بوونهپێویستهڕێك بخرێت، لهبهر ئهوهیكهخهبات لهپانتایی بهرینتردا درێژهی دهبێت.

بهلهبهرچاوگرتنی ئهو گهڵاڵهدژهمرۆییانهی كهكۆماری ئیسلامی بۆ ناوچهبهلووچ نیشنیهكان دایڕشتووه، سهركوتی بهلووچهكان توندتر دهبێتهوهو بهكردهوهدهرهێنهری ئهم سهركوتهش سپای پاسداران دهبێت. لێرهدا پێویستهسهرهنج بدهینهخاڵێكی گرینگ. ستهمی داسهپاو بهسهر خهڵكی بهلووچ، بهههموو جۆرهكانیهوه، ههمان ستهمێكهكهبهسهر كرێكاران، ژنان و باقیی نهتهوهكانی دیكهی ئێراندا سهپاوه‌. زیندان، ئهشكهنجه، ئێعدام، چهوساندنهوهی بێسنوور، ههڵاواردنی ٤٠ ساڵه، لهجۆگرافیای ئێراندا هاوبهشهو بۆ نهمانی ههمووی ئهوانههیچ ڕێگایهك بێجگهلهڕووخاندنی شۆڕشگێڕانهی كۆماری ئیسلامی بوونی نییه‌. لهوهها باروودۆخێكدا، جهماوهری شۆڕشگێڕ تهنیا لهگهڵ هێزهكانی سپای پاسداران ڕووبهڕوو نابنهوه‌.

ههموو هێزهچهكدارهكانی وهك ئهرتهش، هێزی دهریایی، هێزی ئینتزامی، بهسیج و سپای پاسداران، ههر ههموویان پێكهوهپارێزهری ڕژیمن. جهماوهری شۆڕشگێڕ و ناڕازی لهدواڕۆژی ئاخێز و ڕاپهڕییدا، لهگهڵ ههموو ئهو هێزانهڕووبهڕوو دهبنهوه‌. ههڵبهت سپا بههۆی بازرگانیی مافیایی و گهندهڵیی ههمهلایهنه، بههێزترین داكۆكیكاری ڕژیم نابێت، داكۆكیكار و سهركوتگهری سهرهكی، ئهرتهش دهبێت. بهشداری كردنی كاریگهر لهئاخێزی ڕووخێنهرانهی ئیحتمالی و ڕووبهڕوو بوونهوهلهگهڵ ئهرتهش و باقیی هێزهسهركوتگهرهكان، پێویستی بهڕێكخراوی پێشڕهو و ڕێبهری زانا، چالاك و فیداكار ههیه‌.

خهباتی خهڵكی بهلووچ، بهشێكهلهخهبات دژبهڕژیمێك كهدوژمنی ههموو خهڵكی زهحمهتكێشی ئێرانه‌. ههربۆیهپێویستهلهلایهن ڕێكخراوهچهپ و كۆمۆنیستهكان، ههڵسووڕاوانی بزووتنهوهكۆمهڵایهتییهكان و ههموو ئازادیخوازانهوه، پشتوانیی كردهوهیی و نهزهریی لێبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

بەرەو بەرزڕاگرتنی هەرچی شکۆدارتری ڕۆژی جیهانی کرێکاران

-

توندتربونەوەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر مامۆستایانی مافخواز

-

ڕژیمی ئیسلامی لە سەنگەری سەپاندنی حیجابی ئیجباری، پاشەکشەی پێدەکرێت

-

شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا

-

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-

داماویی و بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ژنانی ئازادپۆش

-