بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە گوندی “بلەسەن“ی سەر بە شاری بانە، سەرقاڵی کردنەوە و درووستكردنی یەکێک لە گەورەترین بنکە نیزامی و مووشەکییەكانی خۆیه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
بەپێی زانیارییەکان هەموو ئەو ناوچه‌یه میلیتاریزە كراوه و تەنانەت خەڵکی گوندەکانیش بەبێ مۆڵەت و هاوئاهەنگی لەگەڵ دامەزراوە چەکداری و ئەمنییەکان ناتوانن هاتووچۆ بکەن. ڕۆژانە سەدان بارهەڵگری کەرەستە و پێداویستی بۆ سازکردنی ئەو بنکەیە دوگوازرێتەوە و جگە لە له‌ناوبردنی ژینگە و زەوی و زاری جوتیاران، ئەمنییەتی دەروونی خەڵکی ناوچه‌كه‌شی تێكداوە. شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامی به‌شێك له بنکە ئەتۆمی و مووشەکی و په‌هبادییه‌كانی لە کێوەکانی زاگرۆس و بەتایبەت کرماشان و كوردستان شاردۆتەوە و مەترسییه‌كی زۆری لەسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان سازکردووە و به‌شێك له تاقیكردنه‌وه مووشەکییەکانیشی هەر لە ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌نجام ده‌دات.