کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

كارنامه‌ی شه‌ڕی ٨ ساڵه‌ی ئێران و عێراق له‌ ٤٠مین ساڵی ده‌ستپێكیدا

ئهم ڕۆژانه، ٤٠ ساڵ بهسهر ههڵگیرسانی شهڕی كۆنهپهرستانهی نێوان ئێران و عێراقدا تێپهڕ دهبێ. ههر كام لهم لایهنانهی شهڕ، ڕۆژێكی دیاریكراویان، بهپێی ئامانجی تهبلیغاتی خۆیان، وهك ڕۆژی دهستپێكی شهڕ ڕاگهیاندووه، بهڵام هێرشی لێرهولهوێ ئهرتهشی عێراق بۆسهر شار و گونده سنووریهكان له٣١ی خهرمانان، بهرابهر لهگهڵ ٢٢ی سێپتامبر دهستیپێكرد. كۆماری ئیسلامی ههموو ساڵێ سهركهوتنی هێزهچهكدارهكانی خۆی لهو شهڕهدا، جێژن دهگرێ. ئهوان لایان وایهكهخهڵك بیری مێژووییان نییه‌. بهڵام خهڵك لهبیریانهكهخومهینی بهنۆشینی جامی ژههر لهمانگی پووشپهڕی ساڵی ٦٧ی ههتاوی و قهبووڵ كردنی بڕیارنامهی ٥٩٨، دانی بهوهدانا كهڕژیمهكهی لهو شهڕهدا شكستی خواردووه‌. بهڵام خامنهیی لهوتهكانی دۆینێیدا بهبۆنهی ساڵهوهگهڕی ئهو شهڕه، ههوڵی دا تا ئهم شكستهداپۆشێت.  ئهو ههم بهڕێوهبهرایهتی كردنی شهڕ و ههم ئاگربهستێك كهخۆمهینی ناوی نۆشینی جامی ژههری لێنا ،ژیرانه‌” وهسفی كرد. ئامار و زانیاریهك كهلهپهیوهند لهگهڵ خهسارهكانی ئهو شهڕهباسی لێكرد، تهنانهت لهو ئاستهشدا، نیشانی دهدات كهكۆماری ئیسلامی لهو شهڕهدا شكستی خواردووه‌.

گومان لهوهدا نییهكهبهرپرسایهتیی دهستپێكی شهڕ وهئهستۆی حكوومهتی بهعسی عێراق بوو. چهند هێرشی بهرتهسكی تۆپخانهلهسنوورهكان و درووشمی ههناردهكردنی ئینقلابی ئیسلامیی بۆ عێراق، كهلهو سهردهمهدا لهلایهن لایهنگرانی خومهینیهوهدهوتراوه، بوو بهبیانووی ههڵگیرساندنی ئهم شهڕه، بهڵام بهرپرسایهتیی درێژهی شهڕ پاش گرتنهوهی خۆڕهمشار و ڕۆیشتنهدهرهوهی هێزهعێراقییهكان لهخاكی ئێران، لهڕێكهوتی ٣ی جۆزهردانی ساڵی ١٣٦١، وهئهستۆی كۆماری ئیسلامییه‌.

خۆمهینی ئهم شهڕهی به‌ “نیعمهتی ئیلاهیوبهرهكهتی ئاسمانیوهسف كرد و چالاكانهخستیهخزمهت سهقامگیر كردنی دهسهڵاتی كۆماری ئیسلامی. ڕژیمی نوێ، بۆ تێكشكاندنی شۆڕشی ئێران، بۆ زهوت كردنی ههموو ئهو دهستكهوتهدیمۆكراتیكانهی كهلهو سهردهمهدا وهدهست هاتبوون، بۆ ههڵوهشاندنهوهی شۆرا كرێكاریهكان، بۆ كوشتنی بهرینی كۆمۆنیستهكان و ههموو نهیارهكانی ڕژیمی ئیسلامی و لهناوبردنی ههموو داخوازی و چاوهڕوانیهكانی سهرچاوهگرتوو لهشۆڕشی ساڵی ٥٧، پێشوازیی لهو شهڕهكرد. ئهوان بهدرێژهدانی شهڕ توانییان ههر لهیهكهم ساڵهكانی شهڕ، موقاومهتی ئهو خهڵكهی، كهنهیاندهویست بهمجۆرهشۆڕشهشكۆدار و ڕهواكهیان لهلایهن خومهینی و ڕهوتی ئیسلامیهوهزهوت بكرێ، خهڵتانی خوێن كرد. لهكوردستان، بههۆی بوونی موقاومهتێكی جهماوهری و چهكدارانهو ڕێكخراو، كه١٣مانگ بهر لهشهڕی ئێران و عێراق دهستی پێكردبوو، پیلانی ڕژیم بڕی نهكرد و شۆڕشی ئێران لهكوردستان ههروا بهردهوام بوو. بهڵام بهكارهێنانی شهڕ بۆ سهركوت كردنی شۆڕش بهبههایهكی یهكجار گران بۆ خهڵكی ئێران تهواو بوو.

كۆماری ئیسلامی خۆی قهبووڵی كردووهكهكوژراوهكانی ئهو شهڕه٥٠٠ ههزار كهس بووه‌. سهرچاوهسهربهخۆكان ئهم ڕهقهمهیان ٧٠٠ ههزار كهس بهرئاورد كردووه‌. ملیۆنها كهم ئهندامی شهڕ كهپاش ساڵیانی ساڵ، خۆیان و بنهماڵهكانیان ئاسهواری شهڕ، قورسایی لهسهر ژیانیان دهكات، پێویستهبهو كارهساتهگهورهمرۆییهئیزافهبكهین.

ڕاستیهكی یهكجار دڵتهزێن لهو شهڕهدا، كوژران و برینداربوونی ئهو منداڵانهیهكهلهلایهن ڕژیمی ئیسلامیهوه، ڕهوانهیبهرهكانی شهڕ كران. سهرانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كهئهم منداڵانهیان كردووهتهقوربانی، تهنانهت حازر نین ئامارهكهشیان بڵاو بكهنهوه‌. فهرماندهجهنایهتكارهكانی كۆماری ئیسلامی لهو منداڵانه،كهلهپشت مێزی مهدرهسهكانهوهدهناردرانهبهرهكانی یهكێك لهخۆفناكترین شهڕهكانی مێژوو، بۆ پاك كردنهوهی مهیدانهكانی مین و قهڵغانی دیفاعی، بهئامانجی پێشڕهوی هێزهنیزامیهكان، بهكاریان دێنان.

ئهو بهشهلهو منداڵانهكهتوانییان لهو شهڕهگیان بهسڵامهت بهدهر بهرن، تووشی نهخۆشیی دهروونی و ئاسهواری مهترسیدار بوون كهبه‌ “سهندرۆمی شهڕدهناسرێ. ههڵبهت ئهم ئاسهوارانهلهگهورهكانیشدا دهبیندرێ.

لهو نههامهتیانهی دیكهكهتا كۆتایی ژیان دهیان ههزار بریندار و كهم ئهندامی شهڕی ئازار دا، ههژاری و ژانی جهستهیی بوو. ههموو ئهو كهسانهی كهناردرابوونهشهڕ، كهسانێك كهباوهڕیان كردبوو كهلهڕێگهی فهتحی كهربهلاوه، قۆدس ڕزگار دهكهن، كهسانێك كهپێیان وابوو ههموویان موسوڵمانی یهكسانن كهبۆ ئیسلام بهشهڕ دێن، دوای شهڕ لهگهڵ گهلێك ڕاستیی دیكهئاشنا بوون. ئهوان بینییان كهمشتێك سهرمایهدار و دز، لهڕێگهی سهروهتێك كهلهو شهڕهدا بهتاڵانیان بردبوو، بهسهر چارهنووسی سیاسی و كۆمهڵایهتی ئهواندا زاڵ بوون. ئهو كهسانهشكهلهشهڕ گهڕابوونه،لهگهڵ بێكاری و دهستكورتی و لێكههڵوهشانی بنهماڵهكانیان ڕووبهڕوو بوونهوه‌. ئاوارهكان، یان ههروا ئاوارهمانهوهو یان گهڕانهوهبۆ ئهو شار و ماڵهوێرانانهی كهدهستكردی ڕژیمهكانی بهعس و ئیسلامی بوو. ههموو جۆر ناڕهزایهتیی كهسانێك كهلهشهڕ گهڕابوونهوه، بایهخی پێنهدهدرا و یان تهنانهت بهسهركوت وڵامی پێدهدرایهوه‌. فهرمانی خومهینی بۆ كوشتنی ههزاران بهندكراوی سیاسی لههاوینی ساڵی ٦٧، بۆ چاوترسێن و بێدهنگ كردنی ههر ئهم خهڵكهمافخواز و ناڕازیهبوو. بێ هێوایی سهرچاوهگرتوو لهو باروودۆخهنالهباره، كۆمهڵێكی زۆری تووشی ڕهنج و ئازاری درێژماوهكرد.

بهڵام نههامهتیهكانی ئهم شهڕه، تهنیا ههر ئهوانهنهبوون كهباسیان لێكرا. پاش شهڕی ئێران و عراق، ١٦ ملیۆن مینی لهكارنهخراو ههروا لهژێر عهرزدا مایهوه‌. ئهم مینانهڕۆژانهبهردهوام خهڵك و بهتایبهت منداڵان دهكهنهقوربانی. بهو مینانهپێویستهمووشهك، خۆمپاره، گوللهی تۆپ و فیشهكی بهجێماویش زیاد بكهین. بههۆی ئهم شهڕهوه، سهنعهتی نهوت، سهنعهتهسهرهكیهكان، ژێرساختهكانی شار و بیناكان، خهساری یهكجار قورسیان بهركهوت كههێستاش ئاسهوارهكانی ههرماوه‌. دهوڵهتی ڕهفسهنجانی پاش شهڕ، خهسارهماددیهكهی لهئێران، یهك ههزار ملیارد دۆلار بهرئاورد كرد. لهو جێگهوهكهههر دوو ڕژیمی جهنایهتكار بهشێوهی بهرین، شهڕیان بهرهو بواری ئابووری، بهتایبهت سهنعهتی نهوت پهرهپێدا، كرێكارانیش زهرهر و زیانی زۆریان بهركهوت.

خهڵكی عێراقیش بههۆی ئهم شهڕهوه، كهبهرژهوهندی دهوڵهتی بهعس و حكوومهتهپاشاییهكان و میرنشینهكان ناوچهكهبهسهریان دا سهپانبوون، زیانی گیانی و ماددیی قورسییان بهركهوت و باس لهكوژرانی ٤٠٠ ههزار كهس دهكرێت. سهدان ههزار بریندار و كهم ئهندامی شهڕ، دهیان ههزار بنهماڵهی لێك دابڕاو، بۆمبارانی شیمیایی ڕژیمی بهعس و كوژرانی ٥ ههزار كهس لهخهڵكی حهڵهبجه، تهنیا بهشێك بوو لهكارنامهی شهڕی كۆنهپهرستانهو دژهمرۆیی ئهو شهڕهلهعێراق.

چارهنووسی دهیان ههزار كهس لهدیلهكانی شهڕ، داستانێكی دڵتهزێنی دیكهی ئهم شهڕهیه‌. دیلهكانی شهڕ لهههر دووك بهری ئێران و عێراق سووكایهتیان پێكرا، ئهشكهنجهدران و ژیانیان بهفیڕۆ چوو. كۆماری ئیسلامی تا ١٢ ساڵ پاش كۆتایی شهڕیش حازر نهبوو دیلهكان یگۆڕێتهوهو ڕهنج و ئازاری بێ كۆتایی ئهم دیلانهپاش ئازادییان، هێستاش ناوهرۆكی زۆرێك لهڕۆمان و بیرهوهریهكانن كهههموو جارێ گۆشهیهكی نهدیتراو لهماهیهتی دژهمرۆیی ئهو شهڕهمان پێ نیشان دهدات.

سهرهڕای ههموو ئهو زیان و ئازارانه، یهكێكی دیكهلهو نههامهتیانه، پتهو بوون و سهقامگیر بوونی هێزی جهنایهتكاری سپای پاسداران بوو كهبهرهبهره  چارهنووسی سیاسی، ئابووری، بهڕێوهبهری و قهزاییی خهڵكی، خستهژێر چنگی خۆیهوه‌. فهرماندهجهنایهتكارهكانی ئهم هێزه،بهبههای ئهو ههمووهبهڵا و بهدبهختیانهی كهلهو شهڕهدا بهسهر خهڵكیان داسهپاند، خۆیان بههێز و سهروهت و پارهی كهڵان گهیشتن و بوون بهبراوهی سهرهكی ئهو شهڕه‌.

لهئێتسادا كۆماری ئیسلامی، پاش تێپهڕینی ٤٠ ساڵ لهو شهڕهماڵ وێرانكهرهی كهبهسهر كۆمهڵگای ئێرانی داسهپاند و لهدواهاتهكانی خۆی دهرباز كرد، كهوتووهتهبهر شهپۆلێك لهنهفرهتی جهماوهری و ناڕهزایهتیی كرێكاری. ئهمجارهیان نابێ ئهمجارهیان ڕێگهبدرێت ڕژیمی ئیسلامی لهم قهیرانهگیان بهسڵامهت بهدهر بهرێ.

بابەتی پەیوەندیدار

خواردن و خواردنەوە لە شوێنە گشتییەکان، درێژەی خەباتی مەدەنی

-

ئاگربەستی دەستبەجێی ١٤ ڕۆژە لە غەززە، ئاکامی گوشاری بیروڕای گشتی دژبە شەڕ

-

بۆچی داعش هێشتا زیندووە و تاوان ئەنجام دەدات؟

-

هیوا بە ئازادی لەدەست ستەم و سەرەڕۆیی پەرە دەستێنێ

-

کاریگەریی وێرانکەری هەژاری لەسەر دۆخی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی چینی کرێکار

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-