کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

كاتێك كه‌ گه‌نده‌ڵی سه‌رتاپێی ڕژیمێك داده‌گرێ

پانتایی گهندهڵیی ناو كۆماری ئیسلامی ئهوهندهبهرین و شكڵهكانی ئهوهندهجۆراوجۆرن كههاوشێوهكهی، لهكهمتر شوێنێكی جیهاندا دهبیندرێ. دزیهملیارد دۆلاریهكان لهلایهن باڵاترین كهسانی نزیك بهبازنهی دهسهڵات، كهجار جار لهئاكامی كێبهركێی ناوخۆیی دارودهستهكانی ناو دهسهڵات ئاشكرا دهبێت، شكڵی باو و ناسراوی گهندهڵیی ماڵییهلهناو كۆماری ئیسلامیدا. بهڵام لهگهڵ ئهوهشدا، ڕۆژ نییهكهشكڵهنوێیهكانی گهندهڵی لهم سیستمهگهندهڵ پهروهرهدا، ئاشكرا نهبێت.

ههواڵی پهیوهندیدار بهگهندهڵی و دزیهكهڵانهكانی ناو دهزگا ئیداریهكانی ڕژیم، ئهوهندهزۆر و بهردهوامهكهئیتر ههمووان بهبیستنی عادهتیان گرتووه‌. بهڵام ئهم گهندهڵیهتهنیا بهرپرسانی باڵا ناگرێتهوه، بهڵكوو گشت ئهم ڕژیمهلهسهر بنهمای گهندهڵیی بهرینی ماڵی بهڕێوهدهچێت. پانتایی گهندهڵی بهشێوهی جۆراوجۆر، لهئاست ئیدارهو ناوهندهدهوڵهتیهكاندا، ئهوهندهبهرین و بهربڵاوهكهتهنانهت سادهترین كارهئاساییهكانی خهڵكیش، ناتوانێ لهدهرهوهی ئهو پهیوهندهگهندهڵانهجێبهجێ بكرێت. گهندهڵی ئیداری و ماڵی لهم وڵاتهدا نهتهنیا بهشهدهوڵهتیهكانی ئابووری و بهڕێوهبهریی گرتووهتهوه، بهڵكوو بهرهو ههموو بۆنگا و شیركهتهخسووسی و غهیرهدهوڵهتیهكانیش تهشهنهی سهندووه‌. ههڵبهت ئهم دیاردهیهبههیچ شێوهیهك دوور لهچاوهڕوانی نییه‌. كاتێك دهزگایهك لهسهرهوهگهندهڵه، ژێردهستانی خۆی و گشت سیستمی ژێر كۆنتڕۆڵی خۆی لهخوارهوه، بهپێی مۆدێلی بهڕێوهبهرایهتیی خۆی، شكڵ دهدات. گهندهڵی ئیداری، ماڵی، ئهخلاقی و سیاسیی ڕژیمی ئیسلامیش، لهسهرهوهدهستی پێكردووهو بهرهو ڕووهكانی خوارهوهتهشهنهی سهندووه‌.

ئێمهپێشتر سهبارهت بهبڕوانامهی دكتۆڕای ساخته، سهبارهت بهفرۆشتنی پرسیارهكانی ئهزموونهكانی تاقیكاری، سهبارهت بهوهرگرتنی بێ مهرجی بهسیجیهكان لهڕشتهجۆراوجۆرهكانی خوێندنی زانكۆ، زۆرمان بیستبوو، بهڵام ڕۆژنامهیشههروهندی چاپی تاران، لهژمارهی ڕۆژی دووشهممهی خۆیدا، چهند گۆشهیهكی لهشكڵهنوێیهكانی گهندهڵی، لهپهیوهندلهگهڵ وهرگرتنی بڕوانامهی خوێندنی باڵا، كهئهمجارهیان لهئاستێكی یهكجار بهریندا ئهنجام دهدرێت، ئاشكرا كرد. ههواڵنێری ئهم ڕۆژنامهیهلهڕاپۆرتهكهیدا باس لهوهدهكات كه‌‌ ٣٠ ههزار بڕوانهمهی ساخته، بهناو و پلهی ناسراوهوه، لهوهزارهتی علوومدا، ئارشیڤ كراون‌.

خاوهنانی ئهم بڕوانامانه، كۆمهڵێكی بهرین لهخۆدهگرێت. مهرجی وهرگرتنی ئهم بڕوانامانه، ههر ئهوهندهیهكهپارهو ههڵبهت سهوادی خوندن و نووسینیشیان ههبێت. نرخهكانیش بهرهبهرهستاندارد كراون. نرخی بڕوانامهی خوێندن، (ههڵبهت بهرلهدابهزینی نرخی پارهی ئێران لهماوهی چهند حهفتهی ڕابردوودا)، بۆ ڕشتهی موههندسی ٦٥ ملیۆن تمهن و بۆ ڕشتهكانی علوومی ئینسانی ٢٤ ملیۆن تمهن بوو‌. ڕۆژنامهی شههروهند نووسیویهتی كه،گشت موعامهلهكان لهڕێگهیكورتهپهیامو بهخێرایی ئهنجام دهدرێت. ههواڵنێرهكهی شههروهند دهنووسێ: “ناوهندێك كهئهم بڕوانامانهدهردهكات، تهنانهت بۆ كهسهكان كارتی خوێندكاری، كارتی ئهزموونهكانی تاقیكاری و كارتی سندووقی ڕهفاهی خوێنكارانیش دهردهكات و بهمجۆرهناوی كهسهكهلهپهنا ناوی باقیی خوێندكارانی دیكهوهدهنووسرێ. ئهم كهسهبهبێ حزووری لهكلاسهكان و تهنیا بهبهشداری كردن لهئهزموونهكانی تاقیكاریی تێرمی كۆتایی، كهئهویش پرسیار و وڵامهكانی بۆ ئامادهكراوهو لهبهردهستی دایه، دهتوانێ بڕوانامهكهی بهمۆر و واژۆ و تهئیدی زانكۆ، وهربگرێ. هێندێك جار، ئهگهر پارووهكهچهورتر بوو، پێویست ناكات كهسهكهلهو تاقیكاریهفۆڕماڵهشدا بهشداری بكات. لهیهكێك لهو كورتهپهیامانهدا كهبۆ مشتهریهك هاتووه، نووسراوه‌: “پرسیار و وڵامهكانی تێرمی كۆتاییان پێ دهدهین، ههموو واحیدهكان جێگری زانكۆ جێبهجێیان دهكات و بهمجۆرهبڕوانامهكهتان سهد لهسهد زهمانهتیه‌”.

بهڵام لهنێو مشتهریی ئهم بڕوانامهساختانهدا، كهم نین كاربهدهستانی دهوڵهتی بهپلهی جۆراوجۆرهوه، لهسهرۆك كۆمارهوهبگرهتا وهزیری كابینهكان، تا بهڕێوهبهری بهناو باڵا، كهبهشوێن وهرگرتنی بڕوانامهی دۆكتۆڕان، تا بهشوێن خۆیاندا بیكێشن. ئهوانكهبهشێوهی سرووشتی وهها تواناییهكان نییه، ڕوو دهكهنهئهم جۆرهساختهكاریانه‌. لهماوهی ساڵانی ڕابردوودا، پهتهیدۆكتۆڕایكهسانێك وهك ئهحمهدی نهژاد، حهسهن ڕووحانی، عهلی كۆردان، وهزیری ناوخۆی پێشوو، كهوتهسهر ئاو. لهو كاتهدا ڕژیم توانیی ئهو نموونهدرشتانه، بهر لهوهیكهڕسواییهكهیان عالهمگیر بێت، تا ڕادهیهك كۆبكاتهوه‌.  بهڵام لهمڕۆدا، ئهم نموونانهئهوهندهزۆر بوون كهئیتر تهگبیرهكانی ڕابردوو، چارهساز نین.

ڕاپۆرتهكهی ڕۆژنامهی شههروهند ئاماژهبهبڕوانامهی ساختهی سێ كهسایهتیی ناسراویئۆسوولگهراكان، واته‌ “مێهرداد بهزرپاش،غۆڵامڕهزا تاجگهردوونوكهماڵ خانی، دهكات كهلهناو كۆڕ و كۆبوونهوهكانی ناو دهسهڵاتدا، بههۆی كێبهركێی ناوخۆیی دارودهستهكانی ڕژیم، ههراوهوریایهكی زۆری لێكهوتووهتهوه‌. ” مێهرداد بهزرپاشوغۆڵامڕهزا تاجگهردوون، ههر دووكیان ناویدوكتۆریان بهسهرهوهیه‌. بهڵامكهماڵ خانی، بهكارناسی باڵا ڕازیه‌. مێهرداد بهزرپاش لهدانیشتنی ئهم دوایانهی مهجلیسی شۆرای ئیسلامی به سهرۆكایهتییدیوانی مۆحاسباتواتهیهكێك لهئۆرگانهههستیارهماڵیهكانی ڕژیم، بهدهنگی ١٥٨ كهس لهنوێنهرانی مهجلیس، ههڵبژێردرا. ئهو پێشتر ههر بهم بڕوانامهساختهیهوه، خاوهنی ڕۆژنامهیوهتهنی ئێمرووز، جێگری سهرۆك كۆمار و سهرۆكی سازمانیی میلیی جهوانان، بهڕێوهبهڕی گشتیی پارس خۆدرۆ، بهڕێوهبهری گشتیی ساپیاوڕاوێژكاری كۆمهڵایهتیی سهرۆك كۆماربوو. نموونهیهكی دیكهلهو گاڵتهجاڕیه، بڕوانامهی كارناسیی باڵایكهماڵ خانینوێنهری بهناو ههڵبژێردراوی ناوچهكانی تهفرێش، فهراهان و ئاشتیانه‌. ئهو بڕوانامهكهی خۆی، لهناوهندی فێركاریی باڵای تهفتان وهگرتووهو ئهوهش لهحاڵێكدایهكهئهو زانكۆیهتهنانهت ئهم ڕشتهیهو قۆناغی كارناسی باڵاشی نییه‌.

ڕاپۆرتی ساڵانهیڕێكخراوی شهفافیهتی نێونهتهوهییباس لهوهدهكات كهئێران لهبوار گهندهڵیی ماڵییهوه‌‌، لهنێوان ١٨٠ وڵاتی جیهاندا، پله١٤٦ی پێدراوه‌. ئێران لهم بوارهدا هاوپلهی وڵاتانێك وهك مۆمزامبیك، بهنگلادێش و ئانگۆلایه‌. بهڵام ئهگهر فاكتهرهكانی پهیوهدیدار بهگهندهڵیی ئیداری لهوانهئهو نموونهیهی كهسهبارهت بهبڕوانامهی ساختهی خوێندنی باڵا، لهڕاپۆرتی شههروهند دا هاتووهو ههروهها گهندهڵیی ئهخلاقیی ئهم ڕژیمه، لهدیاری كردنی پلهی گهندهڵیی كۆماری ئیسلامیدا لهبهرچاو بگیرێت، بێ گومان ئهم ڕژیمه، بهجیاوازیهكی زۆرهوه، دهكهوێتهخوار خوارهوهی لیستهجیهانیهكهوه‌‌.

بابەتی پەیوەندیدار

خواردن و خواردنەوە لە شوێنە گشتییەکان، درێژەی خەباتی مەدەنی

-

ئاگربەستی دەستبەجێی ١٤ ڕۆژە لە غەززە، ئاکامی گوشاری بیروڕای گشتی دژبە شەڕ

-

بۆچی داعش هێشتا زیندووە و تاوان ئەنجام دەدات؟

-

هیوا بە ئازادی لەدەست ستەم و سەرەڕۆیی پەرە دەستێنێ

-

کاریگەریی وێرانکەری هەژاری لەسەر دۆخی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی چینی کرێکار

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-