بەپێی داتا فەرمییەکان، زایاتر لە ٣٥ ملیۆن هاووڵاتی لە پارێزگا جیاوازەکان ڕووبەڕووی قەریانی کەمی ئاو دەبنەوە و هەروەها لە ١١ پارێزگای ئێران، دۆخی بارینی باران لە ژێر هێڵی ئاساییدایە.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ڕایانگەیاندووە کە سەرەڕای شەپۆلی باشی بارینی باران لە پارێزگاکانی ئیلام، سنە، بوشهر و هورموزگان، پارێزگاکانی تاران، قوم، یەزد، مەرکەزی و ئیسفەهان، تووشی قەیرانی جددی ئاو دەبنەوە و تاران لە سەرەوەی لیستەکەدایە. لە هەمان کاتدا شارەزایانی ئەم بوارە جەختیان لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە بە مەبەستی ڕێگری کردن لە گەورەتر بوونەوەی قەیرانی ئاو، پێویستە هاووڵاتیان شێوازی بەکارهێنانی ئاو بگوڕن.
