بەرزبوونەوەی کرێی خانوو، هەڵاوسان و لێکەوتەکانی شەڕ، ژیانی بۆ زۆرێک لە کرێنشینانی تاران گەیاندووەتە لێواری داڕمان.
بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان و قەیرانی بازاڕی کرێ، شێوازی ژیانی زۆرێک لە دانیشتووانی تارانی گۆڕیوە؛ لە هاوماڵبوون و گەڕانەوە بۆ ماڵی دایک و باوک، تا کۆچی پێچەوانە بەرەو شارە بچووکەکان. گۆڕانکارییە توندە ئابوورییەکان لە ئێراندا، بەتایبەت دوای شەڕ و گرژییەکانی مانگەکانی ڕابردوو، گوشاری سەر کرێنشینانی گەیاندووەتە قۆناغێک کە ژیانی زۆر کەس لە دانیشتووانی پایەتەختی لەگەڵ گرفتی جیددی بەرەوڕوو کردۆتەوە.
