بەپێی ڕاپۆرتهكان، ژمارەیەک لە بەندکراوانی بەندی ٤ی زیندانی ئێڤین بە فەرمانی بەرپرسی ئەم زیندانە لە مافی چاوپێكەوتن و سەردانی بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.
“عەلی یونسی”، “یوسف یونسی”، “ئەمیرحسێن مورادی”، “سەیدجەواد سەیدی”، “کامیار فەکوور” و “ئارش جەوهەری” لەو زیندانیانەن کە مافی چاوپێكەوتن لەگەڵ بنەماڵەكانیان لێ قەدەغە کراوە. جێگای ئاماژهیه كه “جەعفەر ئیبراهیمی” و “ڕەسووڵ بۆداغی”، دوو مامۆستای زیندانیکراوی ئەم بەندیخانە، لە ناڕەزایەتی بە دوورخستنەوە و پشتیوانی لە زیندانییەکان ئامادە نەبوون چاویان بە بنەماڵەکانیان بکەوێت.