شه‌ڕ و پێكدادانی قۆرس له نێوان هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت و چه‌كدارانی تالیبان له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له ناوچه جیاجیاكانی ئه‌فغانستان، تا ده‌چێت قۆرستر ده‌بێت و ناوچه‌كانی ژێر كونترۆڵی لایه‌نه‌كان به‌رده‌وام ده‌ست به ده‌ست ئه‌بێت و هیچ لایه‌نێك كۆنترۆڵی ته‌واوی به‌سه‌ر ناوچه‌كاندا نییه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌فغانستان له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: به هۆی شه‌ڕی نێوان ئه‌رته‌ش و چه‌كدارانی تالیبان لانیكه‌م ٢٥٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٥٦ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته قۆ‌رسترین شه‌ڕ ئێستا له ولسوالی “پاتو” له‌ویلایه‌تی “دایكه‌ندی” له ڕۆژی هه‌ینی ڕوویداوه كه به هۆیه‌وه به‌سه‌دان بنه‌ماڵه ئاواره بوون. ولسوالی “پاتو” له حه‌وته‌ی ڕابردوووه گیرۆده‌ی هێرشه‌كانی چه‌كدارانی تالیبان بووه و چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه هه‌ر ناوچه‌یه‌كیان داگیر كردووه، ده‌ستیان داوه‌ته تاڵان و سووتانی ماڵ و حاڵی خه‌ڵكی ناوچه‌كه.