ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی مانگی گه‌لاوێژ، له دوو ڕووداوی هاتووچۆدا له ڕێگای سه‌ره‌كی “كه‌ركوك– ڕه‌شاد” و ڕێگای “هامڵتۆن” له ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی، دوو هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی كه‌ركووك، دواى ڕووداوەکە تیمەکانى تەندروستى و هاتووچۆ چوونەتە شوێنى ڕووداوەکە و بریندارەکانیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لەئێستادا لەژێر چاودێریى پزیشکیدان. هه‌روه‌ها به وتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی سۆران، به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی سه‌واری له ناوچه‌ی “باڵه‌كایه‌تی” كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.