کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

قورس تر کردنی گواستنەوەی باری قەیران بۆسەر شانی چینی کرێکار

  شۆڕای هاوئاهەنگی هەرسێ دەسەڵات بە تەئیدی خامنەیی لە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵدا پەسندکراوێکی ڕاگەیاند کە لە سەر بنەمای ئەو بەشێک لە ئەموالی دەوڵەتی کە بە سودبەخش و بەرهەمهێن نەزاندرێن، بە کەرتی تایبەت بدرێن، تا شایەد ئەوان بکرێنە سودبەخش و بەرهەمدەر. ئەو پەسندکراوە لە ٧ی مانگی خەزەڵوەردا لە سایتی دەوڵەتیدا بڵاو کرایەوە و تەنیا دوای دوو مانگ هێندێک لە وردەکاریەکەی خرایە ئیختیار ڕاگەیەنەرەکان. ئەندامانی شۆڕا بڕیاریاندا بۆ بەکرەدەدەرهاتنی ئەم پەسندکراوە هەیئەتێکی ٧ کەسی پێکبێنن. هەیئەتەکە بریتی بوون لە: جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار، وەزیرانی نێوخۆ، ئابووری و دارایی، ڕێگا و شارسازی، جیهادی کەشاوەرزی و سەرۆکی سازمانی بەرنامە و بوجە. ئەمان تەشخیس ئەدەن کە ئایا بۆ نمونە زانکۆی تاران بەرهەمهێن بووە یان فڵان شیرکەت، کارخانە و یان مەعدەنی دەوڵەتی سودبەخشە یان نا. بەم پێیە هەم نرخیان بۆ دیاری دادەنێن و هەم لایەنی معامەلەکە دیاری دەکەن.

ئەندامانی هەیئەتی ٧ کەسی و کەسانێک کە بۆ ئیجرای ئەم پەسندکراوە دیاری دەکرێن، لە کاتی ئیجرای پەسندکراوەکە دا لە هەموو جۆرە بەدواداچوونێکی قەزایی پارێزراو دەبن. و نەک هەر ئەوە، هیچ کەس مافی دژایەتی کردنیانی نییە و بڕیارەکانیان دەبێ بەخێرایی بە کرداری بکرێن. ئەگەر کەس، کەسان و یان گوروپێک دژایەتیان بکات و یان کۆسپ دروست بکات لەبەردەمیان لە دادگایەکی تایەبەتدا بە داواداچوونی بۆ دەکرێت و سزای تایبەت بەو پەسندکراوەیبەبێ دواکەتن و ڕاگرتن و کەمکردنەوە بەسەردا دەسەپیندێت“.  بۆ نمونە کرێکارانی موجتەمەعی پیشەسازی حەوت تەپە بەر لە بە دەوڵەتی بوونی سەرلەنوێی کۆمەڵگەکە سەبارەت بە پڕۆسەی خوسوسی سازیەکەی ناڕازی بوون و کەس نەیتوانی ئەوان لەبەر ئەو دژایەتیە دادگایی بکات. سەبارەت بەو خوسوسی سازیانەی ئەوان بەڕێوەی دەبەن هەر کەس ناڕەزایەتی نیشان بدات بەرەوڕووی دەستبەسەرکران و زیندان دەبێتەوە. لە ڕاستیدا سەرجەم دەسەڵاتە ئیستبدادیەکانی وەلی فەقیە لەم بوارەدا بە سەرانی هەرسێ قوە و هەیئەتی هەڵبژێردراو لە لایەن ئەوانەوە دراوە.

پەسندکراوی سەرانی سێ قوە بە کردەوە درێژەی خوسوسازیەکانە لە پانتاییەکی بەرین و لەلایەن کەسانێکەوەیە کە لەم چوارچێوەیەدا بەبێ ترس و نیگەرانی لە هەر بەدوادا چوونێکی قەزایی دەتوانێ سەروەت و سامانی خەڵک بە تاڵان بەرێت. ڕەوتی خوسوسی سازی لە هەموو چواردەیەی ڕابردودا ئاوێتەی گەندەڵی هەمە لایەنە و ڕانت خۆری بەرین بووە. تەکلیفی ئەمەشیان هەر لە ئێستاوە ڕۆشنە. گومانی تێدا نییە کە دەسەڵاتداران لە سپا و حکومەت و کەسانی سەر بەوان و کەرتی تایبەتی گوێلەمست لە ئێستاوە ددانی تەماعیان بۆ تاڵان کردنی سەروەت و سامانی خەڵک لە پێشو تیژتر کردوە.

  دوکەڵی خوسوسی سازیەکان لە سەرتاسەری وڵاتاندا و بەتایبەت لە کۆماری ئیسلامیدا دەچێتە چاوی ئەو کرێکارانەوە کە بێکار دەبن و یان لەسەرکار دەمێننەوە و ئەرکی زیاتریان دەخرێتە سەرشان و لە ماف و مەزایاکانیان کەم دەکرێتەوە. لە ڕاستیدا ئەندامانی کابینەی وەرشکست بوو و قەیران لێدراوی ڕەئیسی جەللاد دەیەوێ بە تاڵانکردنی سەروەت و سامانی خەڵک باری دابینکردنی کەسری بودجە نجومیەکەی بخاتە سەر شانی چینی کرێکار و خەڵکی بێبەش. ئەندامانی ئەم کابینەیە بە بودجەیەکی سەرکوتی کە بۆ ساڵی ١٤٠٢ یان ئامادە کردوە و داویانەتە مەجلیس و بە پێشبینی زیادبوونی ٢٠ لەسەد بە حەقدەستەکانی کرێکاران و کارمەندانی دەوڵەتیەوە دیسانیش باری داسەپاو بەسەر شانی چینی کرێکاردا لە ڕابردوو قورس تر دەکات. ئەو پەسندکراوە و بودجەی ساڵی داهاتوو، کەسانێکی زیاتر بەرەو ژێر هێڵی هەژاری دەبات، برسیەتی توێژی کەم داهات و لەوانە ئەو دایکانەی شیر ئەدەن بە منداڵەکانیان زیاتر دەکات. منداڵانی ساوا، منداڵان و گەورەساڵانێکی زیاتر بەرەوڕووی بەدخۆراکی دەکاتەوە. کە وایە پێوستە کرێکاران و خەڵکی هەژار و بێبەش لەسەر بەستێنی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادیو بە خەباتی شێلگیرانە و یەکگرتوانەیان ئیجازە نەدەن خەونی سەرانی سێ قوە، خامنەیی و کولیەتی کۆماری ئیسلامی لەدژی خەڵک  بێتەدی و دەبێ بەرەو کۆتایی تەمەنی پڕ لە جەنایەتی پاڵ پێوەبندرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

خواردن و خواردنەوە لە شوێنە گشتییەکان، درێژەی خەباتی مەدەنی

-

ئاگربەستی دەستبەجێی ١٤ ڕۆژە لە غەززە، ئاکامی گوشاری بیروڕای گشتی دژبە شەڕ

-

بۆچی داعش هێشتا زیندووە و تاوان ئەنجام دەدات؟

-

هیوا بە ئازادی لەدەست ستەم و سەرەڕۆیی پەرە دەستێنێ

-

کاریگەریی وێرانکەری هەژاری لەسەر دۆخی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی چینی کرێکار

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-