ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، بۆمبێك له مزگه‌وتێكی شێعه‌كان له ئه‌فغانستان ته‌قیه‌وه و به‌و هۆیه‌وه ٣٧ كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بۆمبێكی چێندراو له مزگه‌وتێكی شێعه‌كان له ویلایه‌تی به‌غڵان ته‌قیوه‌ته‌وه كه به‌هۆیه‌وه ١٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٢٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. به‌وته‌ی به‌رپرسانی حكوورمه‌تی تالیبان، هێشتا هیچ گرووپێك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه به‌ڵام پێشتر گرووپی ئیسلامگه‌رای داعشی خۆراسان كرده‌وه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌نجام داوه.
