هه‌ڕه‌شه و ده‌ستدرێژی له سنووره‌كانه‌وه بۆسه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه درێژه‌ی هه‌یه و هێزه‌كانی ڕژیم بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام چه‌ند شوێنێكیان له كوێستانه سنوورییه‌كانی باكووری هه‌رێمی كوردستان كرده ئامانجی هێرشی ئاسمانی و تۆپخانه‌یی. ئه‌گه‌رچی ئه‌م هێرشانه به‌خۆشییه‌وه زیانی گیانیی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام خه‌ساره‌تی زۆری له باغ و مه‌زرای خه‌ڵك داوه و شوێنی كه‌سب و كاری خه‌ڵكی نائه‌من كردووه.
حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێران له‌گه‌ڵ قه‌یرانی قووڵی ئابووریی، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئیدێئۆلۆژیك و ژینگه‌یی به‌ره‌وڕوویه و بۆ هیچ كام له‌م قه‌یرانانه وڵامێكی گونجاوی نییه و بۆ په‌رده‌پۆشیی ناكامییه‌كانی خۆی له كوردستان جاروباره ده‌ست ده‌داته هه‌ڕه‌شه‌ی نیزامی و ده‌ستدرێژیی بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
ساڵه‌هایه كه ڕژیمی ئیسلامیی ده‌سه‌ڵاتدار له ئێران، هه‌ر چه‌ند وه‌خت جارێك ده‌ست ده‌داته هێنان و بردنی هێزی نیزامی له سنووره‌كانی كوردستان و به تۆپباران و هاویشتنی مووشه‌ك به‌ره‌و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته هۆی گیان له‌ده‌ست دان و برینداربوونی خه‌ڵكی ئاسایی و هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان و له‌ناوچوونی باغ و كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵ و شوێنی ژنان و كاری خه‌ڵكی كورد و له‌م پێوه‌نده‌دا داوای باجی سیاسی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
ئه‌م ڕژیمه كه له بواری نه‌خۆشیی كۆرۆنادا له زومره‌ی بێتواناترین و بێ لیاقهتترین ده‌سه‌ڵاته‌كانی جیهانه، هۆكاری سه‌ره‌كیی كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و ویشك بوونی ڕووبار و تاڵاوه‌كان و بهشۆرهكات كردنی وڵاته، له‌ڕێگه‌ی سه‌ركوت له ناوخۆ و مانۆڕ و هێرشی نیزامی بۆسه‌ر كوردستان به‌نیازه به هێزی ورهدۆڕاوی متمانه‌به‌خۆیی ببه‌خشێت و هێزی نیزامیی خۆی به ڕووی خه‌ڵكی ئێران و ناوچه‌كه‌دا بكێشێت.
گرانی، بێكاری، نه‌بوونی شوێنی نیشته‌جێ بوونی گونجاو، گیرۆده‌بوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر، توندوتیژی و نائه‌منیی به‌رده‌وام له ئاستی كۆمه‌ڵگا، جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی وه‌گیان هێناوه. حكوومه‌تی ئیسلامی بۆ هیچ كام له گیروگرفته‌كانی خه‌ڵك وڵامێكی بێجگه‌له سه‌ركوت و زیندانی كردن له ناوخۆ و ئه‌نجامدانی ئه‌مجۆره مانۆڕ و هێزنواندنانه له ئاستی ناوچه‌كه‌دا نییه.
كرێكاران، ژنان، نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان، كه‌مینه سته‌ملێكراو و بێبهشهكان، لاوان، ڕۆژنامه‌وانان و چالاكانی كۆمه‌ڵایه‌تی خوازیاری مافی زه‌وت كراوی خۆیانن و وڵامی حكوومه‌تی ئیسلامیش سه‌ركوتی زیاتر له ناوخۆ و په‌ره‌پێدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریسمی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له‌وانه به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی نائه‌من كردنی هه‌رێمی كوردستانه.
كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی پتر له چوار ده‌یه‌دا به له‌شكركێشی بۆسه‌ر كوردستان، به میلیتاریزه كردنی شار و گونده‌كان، به ئێعدام و ئه‌شكه‌نجه، به دوور خستنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه كورده‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، به تیرۆر و هێرشی نیزامی و تیرۆریستی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به په‌ره‌پێدانی شه‌ڕی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی، هه‌وڵی دا تا بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌گه‌ڵ شكست و بێ هێوایی به‌ره‌وڕوو بكاته‌وه به‌ڵام به‌م ئامانجه‌ی نه‌گه‌یشت.
هێزی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له شار و گونده‌كانی كوردستان، له حه‌ره‌كه‌تی وشیارانه و ڕێكخراوی كرێكاری و جه‌ماوه‌ری، له كۆڕی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و كلتووری، له چالاكییه ڕێكخراوه ژینگه‌ییه‌كان، له دیفاع له مافی منداڵان، له ناڕه‌زایه‌تیی لاوانی پڕ گوڕوتین و ژنانی یه‌كسانی خواز، له دیفاع له مافی ئاژه‌ڵ و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان، له هه‌وڵ بۆ نه‌مام چاندن و ڕێگری له نابوودیی دارستانه‌كان، له گه‌شه‌ی به‌رده‌وامی زانست و خوێندن، له به‌رهه‌مهێنانی ڕۆژانه‌ی هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتی پێشڕه‌و و فیلم و مۆسیقا، له دیفاع له به‌ندكراوانی سیاسی و خه‌بات دژبه ئه‌شكه‌نجه و ئێعدامدا خۆی نیشان ده‌دات. تۆپبارانی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به ئامانجی زه‌ربه لێدان له هێزه نه‌یاره‌كانی ڕژیم له‌م ناوچه‌یه، حه‌ره‌كه‌تێكی چكۆله‌تر و زهبوونانهتر له‌وه‌یه كه بتوانێ هێزی له‌بننه‌هاتووی ناڕه‌زایه‌تی و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له كوردستان و ئێران بخاته ژێر پرسیاره‌وه.
كوردستانی ئه‌مڕۆ، كۆمه‌ڵێكه له بواری سیاسییه‌وه پێشكه‌وتوو به جه‌ماوه‌رێكی وشیار و به‌رپرسه‌وه كه عه‌زمی خۆیان جه‌زم كردووه تا به په‌یوه‌ندی خه‌باتكارانه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی هاوچاره‌نووسی خۆیان له سه‌رتاسه‌ری ئێران و گشت ناوچه‌كه، پڕۆژه‌ی دیكتاتۆریی مه‌زهه‌بیی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ شكست و ناكامی به‌ره‌وڕوو بكه‌نه‌وه.
هه‌ڕه‌شه‌ی نیزامیی حكوومه‌تی ئیسلامی له هه‌رێمی كوردستان له هه‌مان حاڵ‌دا بۆ خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی ئێران، بۆ بێبه‌شان و ڕهنجدیتوانی خووزستان و به‌لووچستان، بۆ ئه‌و كرێكارانه‌ی كه حه‌قده‌ستی چه‌ند به‌رابه‌ر ژێر هێڵی هه‌ژاری وه‌رده‌گرن، بۆ جه‌ماوه‌رێك كه له‌تاو كه‌م ئاوی و قه‌تعی به‌رده‌وامی به‌رق و مه‌رگی ئازیزانیان به كۆرۆنا وه‌گیان هاتوون، ئه‌م په‌یامه‌ی پێیه كه “ئاگاتان له حه‌ره‌كه‌ت و چالاكیی خۆتان بێت“! جموجوڵی نیزامی له كوردستان له هه‌مان حاڵ‌دا بهڕووداكێشانی ماشێنی سه‌ركوتی حكوومه‌ته.
بێگومان شكست و ناكامیی حكوومه‌تی ئیسلامی له كوردستان، ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی خه‌بات دژبه ڕژیمی ئێسلامی له ئێران و ناوچه‌كه و هه‌رجۆره پێشڕه‌وییه‌كی حكوومه‌ت له كوردستانیش، سه‌ركوت له ناوخۆی ئێران و تیرۆریسم و كۆنه‌په‌رستی له ناوچه‌كه‌دا به‌هێز ده‌كات.