له سه‌روبه‌ندی گۆڕانی ده‌وڵه‌ت له ئه‌مریكا، كۆماری ئیسلامی به‌ئامانجی چوونه‌ده‌روه له‌و قه‌یرانانه‌ی كه ساڵانێكی زۆره به‌رۆكی گرتووه، له‌پێناوی درێژه‌دان به ده‌سه‌ڵاتی، ده‌ستی داوه‌ته كۆمه‌ڵێك كرده‌وه‌ی ماجهراجویانه. له لایه‌كه‌وه، سپای پاسداران، له ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی به‌فرانباره‌وه، بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ ده‌ستی دایه زنجیره‌یه‌ك مانۆڕی نیزامی له‌ژێر ناوی “ڕه‌زمایشی په‌یامبه‌ری ئه‌عزه‌م” له ناوچه‌ی كه‌نداو. له‌م مانۆڕانه‌دا، ڕژیم هه‌وڵی داوه نیشانی دات كه توانیویه‌تی مووشه‌كی بالستیكی نوێ له جۆری “زولفه‌قار و دێزفول و هیتر” به‌رهه‌م بێنێت. سپای پاسداران وه‌ك هه‌میشه له ته‌بلیغاتی خۆههڵكێشانهی خۆیدا ئیدیعای كردووه كه ئه‌م مووشه‌كانه هه‌ڵگری جۆرێك كڵاوه‌ی جه‌نگین كه ده‌توانێ لێك جیا بێته‌وه و له دووره‌وه بۆ له‌ناوبردنی سیستمی دیفاعیی مووشه‌كیی دوژمن هیدایه‌ت بكرێت و ده‌توانێ ناوچه‌ی ستراتێژیكی كه‌نداو و ده‌ریای عۆمان نائه‌من بكات. ئه‌وه سێهه‌مین مانۆڕی نیزامیی ڕژیم بوو له ماوه‌ی دوو حه‌فته‌ی ڕابردوودا. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ڕێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمیی كۆماری ئیسلامی به وه‌ڕێخستنی ههراوهوریایهكی زۆر له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنانی ئۆرانیۆمی ٢٠ له‌سه‌د و دامه‌زراندنی سانتریفیوژی پێشكه‌وتوو و به‌رهه‌مهێنانی ئۆرانیۆمی كانزایی، هه‌وڵی داوه نزیك بوونی خۆی له ده‌ستڕاگه‌یشتن به بۆمبی ئه‌تۆمی به‌گوێی ئه‌مریكا و باقیی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئۆرووپا بگه‌یه‌نێ. ئامانجی سه‌ره‌كیی ئه‌م زنجیره چالاكییانه، نیشان دانی زه‌رووره‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مریكا و ئه‌نجام دانی وتووێژه له پێناو به‌رجام له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی تا به‌ڵكوو به وه‌رگرتنی ئیمتیازاتێك، به‌شێك له گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكا له‌دژی كۆماری ئسیلامی هه‌ڵوه‌شێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵانه، هه‌ر له ئێستاوه و به‌رله هاتنه سه‌ركاری ده‌وڵه‌ت ترامپ له‌گه‌ڵ كاردانه‌وه‌ی توندی سێ ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌كیی ئۆرووپای ئه‌ندامی به‌رجام به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه. ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه، ئاڵمان و بریتانیا، ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی مانگی به‌فرانبار، به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌كی هاوبه‌ش، چالاكیی هه‌سته‌یی ئه‌م دوایانه‌ی كۆماری ئیسلامی‌یان مه‌حكووم كرد و هۆشداریان دا كه كۆماری ئیسلامی بۆ پاراستنی به‌رجام پێویسته ده‌ستبه‌جێ، به‌رهه‌مهێنانی ئۆرانیۆمی كانزایی و به ئیدیعای خۆی، پیتاندنی ٢٠ له‌سه‌دی، ڕابگرێت. هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز له ڕاپۆرتێكدا، ده‌قی ئه‌و به‌یانییه‌یه‌ی بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هاتووه: “به‌رهه‌مهێنانی ئۆرانیۆمی كانزایی، دواهاتی قورسی نیزامیی به‌دواوه‌یه و كۆماری ئیسلامی هیچ جۆره پاساوێكی جێگای باوه‌ڕی بۆ ئه‌نجام دانی چالاكییه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی نییه. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه به‌رنامه‌ی گشتیی چالاكیی هاوبه‌ش (به‌رجام)، ئه‌و ئه‌ركه‌ی خستووه‌ته سه‌رشانی كۆماری ئیسلامی كه بۆ ماوه‌ی ١٥ ساڵ، له ئه‌نجام دانی هه‌مووجۆره هه‌وڵێك له‌پێوه‌ند له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێانی ئۆرانیۆمی كانزایی و لێكۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ی مێتالۆژیی ئۆران‌یۆم، خۆ ببوێرێ“. ئه‌مریكاش ڕایگه‌یاندووه كه تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كانی بالستیكی كۆماری ئسیلامی، چالاكییه‌كه له پێناو پێشێل كردنی بڕیارنامه‌ی ٢ هه‌زار و ٢٣١ی شۆرای ئه‌منییه‌ت.
ئه‌م به‌یانییه‌یه پاش ئه‌وه بڵاو بۆوه كه ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی، ڕۆژی چوارشه‌ممه، ٢٤ی مانگی به‌فرانبار ڕایگه‌یاندبوو كه: “كۆماری ئیسلامی چه‌ندین چالاكیی له‌پێناو لێكۆڵینه‌وه و په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌مهێنانی ئۆرانیۆمی كانزایی بۆ دابین كردنی سووته‌مه‌نیی ڕێئاكتۆری تۆژینه‌وه‌یی و چاكسازی و دامه‌زراندنی كه‌لوپه‌لی هه‌سته‌یی ئیسفه‌هان، ده‌ست پێكردووه”.
ئه‌م هه‌وڵانه له یه‌ك مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه و پاش كوژرانی فه‌خریزاده، له كرده‌وه‌یه‌كی نومایشیی مه‌جلیس شۆرای ئیسلامی‌دا، به په‌سند كردنی گه‌ڵاڵه‌یه‌كی ٩ مادده‌یی له‌ژێرناوی “هه‌وڵی ستراتێژیك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان” ده‌ستی پێكرد. به‌پێی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه ڕێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران ئه‌ركی سه‌ر شانییه‌تی كه لانیكه‌م ساڵانه ١٢٠ كلیۆ ئۆران‌یۆم به ڕێژه‌ی ٢٠ له‌سه‌د له دامه‌زراوه‌كانی “فۆردۆ” به‌رهه‌م بێنێت و ئه‌نباری كات. كۆماری ئسلامی په‌سند كردنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ی وه‌ك سه‌رپێچی كردن له هێندێك له به‌ڵێنییه هه‌سته‌ییه‌كانی خۆی پێناسه كردووه.
به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ قه‌یراننانه‌وه، هه‌تا ئێستا نه ته‌نیا نه‌یتوانیوه ڕێگاچاره‌یه‌ك بێت له‌پێناو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌حریمه‌كان، به‌ڵكوو به‌رده‌وام توندتریشی كردوونه‌وه. هه‌وڵه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ش كه له‌گه‌ڵ كاردانه‌وه‌ی توندی سێ ده‌وڵه‌تی ئۆرووپایی به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه، ڕێگای گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌رجامی له ده‌وڵه‌تی داهاتووی ئه‌مریكا، كه كۆماری ئسیلامی هیوای پێیه‌تی، دژوارتر كردووه‌ته‌وه. به‌هۆی ئه‌م هه‌وڵانه، له‌ئێستادا، وڵاتان و ئاوه‌كانی ناوچه‌ی كه‌نداو و ده‌ریای عومان به بیانووی كۆنتڕۆڵ كردنی ڕژیمی ئیسلامییه‌وه، بوونه‌ته ئه‌نباری چه‌كوچۆڵی پێشكه‌وتووی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی. وه‌زاره‌تی دیفاعی عه‌ره‌بستانیش ١٠ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر، له مانۆڕی هاوبه‌شی ئه‌م وڵاته‌دا له‌گه‌ڵ هێزی ئاسمانیی ئه‌مریكا، بۆمبهاوێژه گه‌وره‌كانی “بی ٥٢” و “ئێف ١٦“ی ئه‌مریكای نومایش دا. جموجۆڵی نیزامیی كۆماری ئسیلامی و عه‌ره‌بستان و باقیی ده‌وڵه‌ته‌كان ده‌توانێ ناوچه‌كه به‌ره‌و ئاگری شه‌ڕێك به‌رێت كه ئاكامه‌كه‌ی بێجگه‌له وێرانی و كوشتار بۆ خه‌ڵكی ئێران و باقیی وڵاته‌كانیتر، هیچ شتێكی‌تر نابێت.
ئه‌و قه‌یرانه هه‌مه‌لایه‌نانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی‌یان خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و باروودۆخی فه‌لاكه‌تباری ژیان و بژێوی خه‌ڵكی ئێرانی لێكه‌تووه‌ته‌وه، به‌مجۆره ئاراستانه چاره‌سه‌ر نابن. كۆماری ئیسلامی كه ئاخێزی به‌هێزی مانگی به‌فرانباری ٩٦ و خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ی ته‌جروبه كردووه و چاوه‌ڕوانی سه‌رهه‌ڵدانی تۆفانێكی توندتره، نیگه‌رانیی سه‌ره‌كیی ئێستای، مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یه‌تی. له هه‌مان حاڵیش‌دا، گشت باڵه‌كانی ڕژیم له‌سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌ره هاوده‌نگن كه نه جموجۆڵی نیزامی و نه قه‌یران‌نانه‌وه‌ی ئه‌تۆمی و نه نیزامی كردنی مه‌جلیس و نه یه‌كده‌ست كردنی گشت ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات، ناتوانێ وڵامده‌ره‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه مه‌زنه بێت كه به‌رۆكی كۆماری ئیسلامی گرتووه. قه‌یرانگه‌لێك كه كۆماری ئسیلامی خۆی، هۆكاری سهرههڵدانیانه و كۆمه‌ڵگای ئێرانی له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی و دزی و بێكاری و برسییه‌تی ڕووبه‌ڕوو كردووه‌ته‌وه. ئه‌م قه‌یرانانه به سیاسه‌تی “ته‌عامولی سازه‌نده”ی ڕووحانی له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا و به ستراتێژی شه‌ڕنانه‌وه و په‌ره‌پێدانی تیرۆریسمی گرووپه ئیسلامییه‌كان و سیاسه‌تی زێده‌خوازانه‌ی خامنه‌یی و سپای پاسداران، چارهههڵگر نییه. گشت باڵه‌كانی ڕژیم له‌وه‌ش ئاگادارن كه هه‌م وه‌ها ستراتێژێكی ده‌ره‌كی و هه‌م تۆقاندن و سه‌ركوت و زه‌بروزه‌نگ و زیندان و ئه‌شكه‌نجه و ئێعدام له ناوخۆی ئێران، وه‌ك دوو پایه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان، كارایی خۆی له‌ده‌ست داوه و چیتر ناتوانن ئه‌م ڕژیمه جه‌نایه‌تكاره له زه‌بری ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و بێبه‌ش، بپارێزن. ئاخێزه به‌هێزه‌كانی مانگی به‌فرانبار و خه‌زه‌ڵوه‌ر، هه‌ر دوو باڵی ڕژیمی له پانتایی ڕق و نه‌فه‌رتی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك و مه‌ترسی ڕووخانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان له ئاخێزهكانی دواتردا ئاگادار كرده‌وه، به‌ڵام هه‌رجۆره پاشه‌كشه‌یه‌ك له‌م سیاسه‌تانه‌ش بۆ ئه‌وان، به مانای خۆكوژییه. بێگومان، سه‌رهه‌ڵدانی كێشمه‌كێشی كۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تی و شكستی حكوومه‌تی ئیسلامی تێیدا، چاره‌نووسی حه‌تمیی ئه‌م ڕژیمه‌یه.