به پێی ئاماره بڵاوكراوه‌كان، ویرووسی كۆرۆنا هه‌تا ئێستا ١٧٠ وڵاتی جیهانی گرتووه‌ته‌وه و به خێرایی په‌ره ده‌ستێنێت. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌هۆی پێشڕه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ویرووسی كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان، نزیك به ٤٠٠ هه‌زار كه‌س گیرۆده‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه بوون و پتر له ١٨ هه‌زار كه‌سیش به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه. خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ویرووسه و ژماره‌ی توش بووان و قوربانیانی ئه‌م نه‌خۆشیه، ترس و نیگه‌رانیه‌كی زۆری به‌دوای خۆی دا هێناوه و جیهانی له‌گه‌ڵ كاره‌ساتێكی مرۆیی به‌ره‌وڕوو كردووه‌ته‌وه. به‌ڵام نابێ ئه‌و به‌ڵا كاره‌ساتباره سرووشتیه وه‌ك دیارده‌یه‌كی پێشبینی نه‌كراو بۆ كۆمه‌ڵگای ئینسانی چاوی لێبكرێ. نابێ بۆ ساتێكیش له‌بیرمان بچێته‌وه كه بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ویرووسه له شارێكه‌وه بۆ شارێكی دیكه، له جوگرافیایه‌كی سیاسیه‌وه بۆ جوگرافیایه‌كی سیاسیی دیكه و له قارهیهكهوه بۆ قارهیهكی دیكه، له‌سه‌ر به‌ستێنی نه‌زمێكی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ڕووی داوه. كه‌وابوو سرووشتی “ئه‌نترناسیۆنالیستی” و بڵاۆبوونه‌وه‌ی به‌رینی كۆوید–١٩ به بێ له‌به‌رچاوگرتنی ماهیه‌ت و پێكهاته‌ی سه‌رمایه‌داری ده‌رك ناكرێت. سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا ده‌توانێ به‌ڵایه‌كی سرووشتی بێت، به‌ڵام پانتایی كوشتارێك كه لێی كه‌وتووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌یكه پزیشكه‌كانی ئێران و ئیتالیا و ئیسپانیا و شوێنه‌كانی دیكه‌ی ناچار كردووه كه له نێوان تووش بووانی ئه‌م نه‌خۆشیه‌دا، هه‌ڵیبژێرن كه كامیان بمرێت و كامیان زیندوو بمێنێته‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك دیارده‌یه‌كی ئاسایی نییه. ئه‌م باروودۆخه نامرۆڤانه‌یه ته‌نیا له لایه‌ن نیزامی قازانج په‌ره‌ستی سه‌رمایه‌داریه‌وه به‌سه‌ر ئینسانهكاندا سه‌پاوه. ئه‌وه نیزامی سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌تانی پشتوانیانن كه له نێوان دیفاع له قازانجی سه‌رمایه و گیانی ئینسانهكاندا، دیفاع له سوود و قازانجی سه‌رمایه‌یان كردووه‌ته ئه‌وله‌ویه‌تی خۆیان.
به تێپه‌ڕینی پتر له سێ مانگ له سه‌رهه‌ڵدان و بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، هه‌موو ڕاپۆرت و به‌ڵگه‌كان ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن كه ده‌وڵه‌تانی سه‌رمایه‌داری ڕۆڵێكی حاشاهه‌ڵنه‌گریان له بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای ئه‌م ئێپیدێمیهدا هه‌بووه. ئه‌گه‌رچی له‌و كاته‌وه كه ده‌وڵه‌تی چین دانی به‌وه دانا كه ئه‌م ویرووسه له‌م وڵاته‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه، به‌هۆی پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تیه‌كه‌ی له‌چاو ده‌وڵه‌تانی دیكه، له كۆنتڕۆڵ كردنی دا سه‌ركه‌وتووتر ده‌ركه‌وت، به‌ڵام له هه‌مان حاڵیش‌دا خۆی هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای ئه‌م ویرووسه بۆ شوێنه‌كانی دیكه‌ی جیهان بوو. شاری ووهان، وه‌ك ده‌وترێ، زێدی ئه‌م ویرووسه‌یه. ئه‌م شاره له‌گه‌ڵ شوێنه‌كانی دیكه‌ی جیهان تۆڕێكی په‌یوه‌ندیی به‌رینی هه‌یه و ڕۆژانه به سه‌دان فڕۆكه له هاتووچۆ دان. له ڕۆژان و حه‌فته‌كانی ئه‌وه‌ڵدا، ئه‌م ویرووسه به بێ مانع له حاڵی بڵاوبوونه‌وه‌دا بوو و له ڕێگه‌ی موسافرهكانهوه له سنووره‌كان تێپه‌ڕ ده‌بوو و ده‌گه‌یشته شوێنه جۆراوجۆره‌كانی جیهان. له چینیش وه‌كوو باقیی وڵاته سه‌رمایه‌داریه‌كانی دیكه، زۆرترین بوودجه بۆ به‌هێزكردنی ژێرخانه ئابووریه‌كانی وه‌ك ، پرد، ڕێگاوبان، ڕێگه‌ی ئاسن، به‌رقی هه‌زران بۆ به‌رهه‌مهێنان، به‌هێزكردنی هێزی ده‌ریایی و نیزامیی ده‌وڵه‌ت ته‌رخان ده‌كرێت و بوودجه‌یه‌كی زۆر كه‌متر بۆ ژێرساخته ته‌ندرووستی و ده‌رمانیه‌كان دیاری ده‌كرێت. هه‌ربۆیه له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی قه‌یرانی كۆرۆنا، ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ كه‌مبوونی ئیمكاناتی پزیشكی و ته‌خت و نه‌خۆشخانه به‌ره‌وڕوو بووه‌وه.
له ئیتالیا، واته شوێنێك كه له ئۆرووپا زیاترین قوربانیی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵگه‌كان نیشانیان داوه كه ویرووسی كۆرۆنا بۆ ماوه‌یه‌ك پێش ئه‌وه‌یكه گیانی یه‌كه‌مین قوربانیه‌كانی بگرێت، به بێ مانع و له پانتایه‌كی به‌ریندا بڵاوببۆوه. ده‌وڵه‌تی ئیتالیا به‌له‌به‌رچاوگرتنی خواستی خاوه‌نانی بازرگانی و ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزاری كه خوازیاری “ڕێگا چاره‌یه‌كی میانه‌ڕه‌وانه” بوون بۆ ڕێگری له داخستنی ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنان و ڕكودی سه‌نعه‌تی توریسم و چه‌رخه‌ی ماڵی، بایه‌خی به هوشدار و نیگه‌رانی ناوه‌نده زانستی و پزیشكیه‌كان و خه‌ڵك نه‌دا و كۆمه‌ڵگای ئیتالیای له‌گه‌ڵ كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی به‌ره‌وڕوو كرده‌وه. له حاڵێكدا كه كۆرۆنا، یه‌ك له‌دوای یه‌ك ئینسانه‌كانی ده‌خسته باوه‌شی مه‌رگه‌وه، فه‌رمانداری لومباردیی سه‌ربه ڕه‌وتی ڕاسته توندڕه‌وه‌كان ڕایگه‌یاند كه ڕێژه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بڕێك له “ئانفۆڵانزای عادی” زیاتره. وڵامی دره‌نگ وه‌ختی ده‌وڵه‌ت به‌و قه‌یرانه ته‌نیا داخستنی مه‌دره‌سه‌كان و زانكۆكان و قه‌ره‌نتینه‌ی چه‌ند شارێك بوو. له باروودۆخێكدا كه ژێرساخته ته‌ندروستی و ده‌رمانیه‌كانی ئیتالیا به‌هۆی چه‌ندین ساڵ سه‌پاندنی به‌رنامه‌ی ڕیازه‌تی ئابووری، یه‌كجار لاواز ببوو و له‌گه‌ڵ كه‌مبوونی كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی و هێزی پسپۆر و شاره‌زا به‌ره‌وڕوو ببۆوه، قه‌یرانی كۆرۆنای كردبه كاره‌ساتێكی مرۆیی. ئه‌م قه‌یرانه و كه‌مبوونی ده‌زگای گه‌یاندنی ئۆكسیژێن له به‌شه‌كانی چاوه‌دێریی تایبه‌ت، پزیشكانی ناچار كرد كه له نێوان نه‌خۆشه‌كاندا هه‌ڵیبژێرن كه كامیان زیندوو بمێنێت و كامیان بمرێت. له سپانیا وه‌زعه‌كه له‌وه‌ش خراپتر بوو. له بریتانیا كه جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران به دڵ ئاواڵه‌ییه‌وه، باسی له‌وه ده‌كرد كه بیروڕای گشتی ده‌بێ خۆی بۆ قوربانی بوونی ٢٠ هه‌زار كه‌س ئاماده بكات، ته‌نیا له‌ژێر گوشاری بیروڕای گشتیدا پاشه‌كشه‌ی پێكرا. وڵاتی ئه‌مریكاش ژێرساخته ته‌ندرووستی و دهرماینهكانی زۆر له‌وانه خراپتره.
له فه‌ڕانسه، هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی برووسكه ئاسای ویرووسی كۆرۆنا و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری قوربانیانی نه‌خۆشیی كۆوید–١٩ و ڕه‌خنه گرتنی سه‌دان پزیشك و كادری ده‌رمانی له ده‌وڵه‌ت به‌هۆی له‌ناوبردنی پاشكه‌وته‌كانی ستراتێژیكی ماسكه پزیشكیه‌كان له ساڵانی ڕابردوودا، وه‌زیری ته‌ندروستیی ئه‌م وڵاته دانی به‌وه دانا كه “نزیك ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و هاوكات له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین هۆشداره جیدیه‌كان، ده‌وڵه‌ت بڕیاری دا كه پاشكه‌وتی ستراتێژیكی ١ ملیارد ماسكی جه‌راحی و ٦٠٠ ملیۆن ماسكی FFP2ی هه‌بێت. “به‌ڵام” له ساڵه‌كانی دواتریدا نه ته‌نیا ئه‌م بڕیاره نه‌ڕۆیشته قۆناخی جێبه‌جێ كردنه‌وه، به‌ڵكوو پاشكه‌وته‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌م بواره‌دا ساڵ له‌گه‌ڵ ساڵ كه‌متر و كه‌متر بۆوه. به‌جۆرێك كه له‌كاتی ده‌ستپێكی قه‌یرانی كۆرۆنادا ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ كه‌مبوونی ماسك به‌ره‌وڕوو بۆوه. ئه‌م باروودۆخه نیگه‌رانی و تووڕه‌یی زۆری هاووڵاتیانی له كرده‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و چینی ده‌سه‌ڵاتداری فه‌ڕانسه لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
له ئێران، كه‌س ناتوانێ حاشا له‌وه بكات كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌شێوه‌ی به‌رنامه داڕێژراو و به ئامانجی داماوانه‌ی سیاسیه‌وه، ڕاستیه‌كانی سه‌باره‌ت به په‌یدا بوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ویرووسه‌ی له خه‌ڵكی ئێران شارده‌وه. كاتێك كه هه‌واڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا میدیایی بۆوه، حه‌وزه‌ی عیلمیه‌ی قۆم، ناوه‌نده ڕه‌سمیه‌كانی حكوومه‌ت و سه‌رۆكی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له شۆرای عالیی ئه‌منیه‌تی میللی له به‌رامبه‌ر خواستی گشتیی قه‌ره‌نتینه‌ی قۆم و باقی شوێنه ئایینیه‌كان، بۆ پێش‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ویرووسهكه، به توندی موقاومه‌تیان كرد. ڕژیم به‌م هه‌ڵوێسته نهفامانهیهی، دیارده‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای كرد به قه‌یرانێكی هاوسارپساو و ئێرانی كرد به یه‌كێك له ناوه‌نده‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ویرووسه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له ئاكامدا ئه‌م ویرووسه له‌ناو خه‌ڵكی ئێران‌دا زیاترین قوربانیی وه‌رگرت.
ئه‌گه‌رچی ئه‌زموونه‌كانی هه‌تا ئێستا به‌ڕوونی ده‌ریان خستووه كه تاقیكردنه‌وه‌ی زۆری كۆوید–١٩، جیاكردنه‌وه خۆبه‌خشانه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی وا نیشانه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشیه‌یان هه‌یه و هه‌روه‌ها چاوه‌دێری په‌یوه‌ندی و قه‌ره‌نتینه كردنی كه‌سانێك كه له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ تووش بووانی نه‌خۆشیه‌كه له په‌یوه‌ندی دا بوون و هه‌روه‌ها به‌سته‌ری كردنی كه‌سانێك كه پێویستیان به چاوهدرێ تایبه‌ته و هاوكات قه‌ره‌نتینه‌ی شاره‌كان و ڕه‌چاوكردنی ڕێنوێنیه ته‌ندرووستیه‌كان، ڕێگایه‌كی كاریگه‌رن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م ویرووسه. به‌ڵام به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی ته‌نانه‌ت ئه‌م هه‌وڵه سادانه‌ش ده‌بێته قوربانیی قازانج په‌ره‌ستیی ده‌وڵه‌ته‌كان و چینی ده‌سه‌ڵاتدار و هه‌ربۆیه‌ش به‌هۆیه‌وه ڕێژه‌ی قوربانیانی ئه‌م ویرووسه یه‌كجار ڕۆیشتووه‌ته سه‌ر. به‌شێوه‌یه‌ك كه له ئیتالیا نزیك به ٩ له‌سه‌د و له ئێران پتر له ١٠ له‌سه‌دی كه‌سانێك كه گیرۆده‌ی ئه‌م ویرووسه ده‌بن، گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه ڕێگه‌ی به‌هێزكردنی ژێرساخته تهندرووستیهكانهوه ده‌كرێ ڕێژه‌ی قوربانیان، له یه‌ك له‌سه‌دیش كه‌متر بكرێته‌وه.
به‌ڵام نیزامی سه‌رمایه‌داری كه هۆكاری گشتگیر بوونی ئه‌م جۆره ئێپیدێمیانهیه، توانای كۆنتڕۆڵی سه‌ری وه‌ختی ئه‌م قه‌یرانانه‌ی نییه. بۆ ڕیشه كێش كردنی ئه‌م جۆره كاره‌ساتانه و بۆ وڵامدانه‌وه به پێداویستیه‌كانی ٧ و نیو ملیارد ئینسانی سه‌ر گۆی زه‌وی، بۆ ڕزگاریی جیهان له دابه‌شكاریی چینایه‌تی، جنسیه‌تی، نه‌ژادپه‌ره‌ستی و شه‌ڕی ئیمپریالیستی و گۆڕانی كاره‌ساتباری كه‌ش و هه‌وا، خوڵقاندنی ئاڵوگۆڕێكی سۆسیالیستی بووه‌ته پێویستیه‌كی كرده‌وه‌یی.