کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

قه‌یرانی كۆرۆنا، ده‌رفه‌تێك بۆ ڕێكخستنی كرده‌وه‌ی گشتی

لهدرێژهی پهرهسهندنی خواستی واكسیناسیۆنی بهخۆڕایی و گشتیی كۆرۆنا، ٧ ئهنجومهن و ناوهندی كرێكاریی دیكهبهحهركهتی سهرتاسهریی خواستی واكسیناسیۆنی كۆرۆنا پهیوهست بوون. ئهندامانی ئهنجومهنی پیشهیی موعهلیمانی كوردستان ــ مهریوان، ناوهندی پیشهیی موعهلیمانی گیلان، یهكییهتیی خانهنشینكراوان، ڕێكخراوی ئازادی كرێكارانی ئێران، ناوهندی پیشهیی موعهلیمانی قهزوین، ئهنجومهنی سینفیی خانهنشینانی كشوهری و سهندیكای كرێكارانی شیركهتی واحیدی ئۆتۆبووسڕانی تاران و دهورووبهر، لهڕێگهی نووسینی چهندین بهیانییهی جیاواز، كهمتهرخهمی لهپێوهند كڕینی واكسێنی تهئیدكراوی كۆرۆنا لهلایهن ڕێكخراوی جیهانیان، كایهكردن بهگیانی ملیۆنان كهس لهخهڵكی ئێران لهقهڵهم دا. دهركردنی بهیانییهو پێداگری لهسهر خواستی واكسیناسیۆنی بهخۆڕایی و گشتی لهلایهن ٧ ئهنجومهن و ناوهندی كرێكاری، لهباروودۆخێك دایهكهپێشتریش ١٢ ناوهندی كرێكاری لهوانهگرووپی كرێكاری ــ موعهلیمیی ١٩ی ڕهشهممه، ڕێكخراوی سهرتاسهریی خانهشنینكراوانی ئێران، گرووپی یهكیهتیی خانهنشینكراوان، ناوهندی وتووێژی خانهنشینكراوانی تهئمینی ئیجتماعی، یهكیهتیی خانهنشینانی ئێران و كۆمیتهی پهیگیری بۆ پێكهێنانی ڕێكخراوهكرێكارییهكان، لهدوو بهیانییهی جیاوازدا، لهسهر دابین كردنی خێرای و بهخۆڕایی واكسێنی كۆرۆنا وهك خواستی تۆكمهو گرینیگی خهڵك تهئكیدیان كرد.

ئهو كهسانهی كهبهیانییهكهی یهكییهتیی خانهنشین كراوانیان واژۆ كردبوو، وێڕای ههڵسهنگاندنی كردهوهی بهرپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی لهگهڵ دهوڵهتانی باقیی وڵاتان، نووسییان: “زۆرێك لهوڵاتهكان بۆ بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ كۆرۆنا ڕوویان كردووهتهواكسیناسیۆن، تا جهمعییهتی خۆیان لهبهرامبهر ئهم ویرووسهكوشندهیهدا ئیمهن بكهن، بهڵام بهرپرسان و كاربهدهستانی ئێران، لهبهرامبهریدا، تهنیا وێژهر بوون و بهبێ ههبوونی كهمترین زانست، حوكمی قهدهغهی واكسێنی فایزێر و واكسێنی هاوبهشی ئینگلیس و سۆئێدیان دهركردووه‌. ئهوان ههتا بهئهمڕۆ هیچ بایهخێكیان بهبیروڕای گشتی و خواستی واكسێنی گشتی و بهخۆڕایی نهداوهو لههیچ شوێنێكیشهوه، بهشێوهی بهرین واكسێنیان هاوردهنهكردووه‌”. ناوهندی پیشهیی موعهلیمانی ئۆستانی گیلانیش هۆشداریان بهدهسهڵات دا كهگیانی خهڵك مهكهنهئامرازی ئاشتهوانیی ڕوانگهی ئیدێئۆلۆژیك و كێشمهكێشهسیاسیهكانیان. ئهو ناوهندهڕایگهیاندووهكه‌ “ههرجۆرهپێداگرییهك لهسهر بێبهش كردنی خهڵك لهواكسێنی ستانداردیجیهانی و پهسندكراو لهلایهن ڕێكخراوی تهندرووستیی جیهانییهوه، ههوڵ دان و ههنگاو ههڵگرتنهلهمهسیری مهرگی كۆرۆنادا و كوشتاری لهئهنقهست بهئهژمار دێت“. كهسانێك كهبهیانییهی ئهنجومهنی پیشهیی موعهلیمانی كوردستان ــ مهریوانیان واژۆ كرد، وێڕای هۆشدار بهبهرپرسانی ئێران سهبارهت بهدواهاتی دواخستنی واكسیناسیۆنی خێرا و سهرتاسهریی، ڕایانگهیاند كهئهوان بهرپرسی ههمووجۆرهكارهساتێكن لهداهاتوودا“. ناوهندی پیشهیی موعهلیمانی ئێران(تاران)یش، لهڕێگهی بڵاوكردنهوهی بهیانییهیهكهوهخوازیاری ههڵوهشاندنهوهی بڕیاری ئاموزش و پهروهرش لهپێوهند لهگهڵ كردنهوهی مهدرهسهكان بوون. ناوهندی پیشهیی موعهلیمانی ئێران ڕایگهیاندووهكه‌ “پێداگریی نابهجێی وهزارهتی ئاموزش و پهروهرش لهسهر كردنهوهی مهدرهسهكان، بووهتههۆی چوونهسهرهوهی ژمارهی تووش بووانی كۆرۆنا لهناو موعهلیمان و خوێندكاران و گیان بهخت كردنی ژمارهیهك لههاوكارانمان لهئۆستانه جۆراوجۆرهكان“.

بهیانییهی هۆشداردهری ٧ ناوهند و ئهنجومهنی كرێكاری و پێداگریی ئهوان لهسهر خواستی واكسیناسیۆنی بهخۆڕایی و گشتیی كۆرۆنا، ڕهنگ دانهوهی گۆشهیهكهلهنهفرهت و بێزاریی گشتی خهڵكی ئێران لهوتهكانی ئهم دوایانهی خامنهیی و فتوای ناوبراو لهپێوهند لهگهڵ ڕێگری كردن لهكڕینی واكسێن لهوڵاتانی ڕۆژئاوا. فتوای دژهمرۆیی خامنهیی، خۆبواردن لهكڕینی واكسێن و دوژمنایهتی كردنی ئاشكرای ڕژیمی كۆماری ئیسلامی لهگهڵ خهڵك، درێژهی ههر ئهو سیاسهتهیهكهلهماوهی یهك ساڵی ڕابردوودا، كارگێڕانی ڕژیم، بهنیسبهت بڵاوبوونهوهی ویرووسی كۆرۆنا گرتوویانهتهبهر. سهرانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ههر لهسهرهتاوهلهڕێگهی نهێنكاری لهئهنقهست، سهبارهت بهڕاستییهكانی پهیوهندیدار بهكاتی سهرههڵدانی ویرووسی كۆرۆنا و پانتایی بڵاوبوونهوهی، لهڕێگهی موقاومهت لهبهرامبهر خواستی فهرهنتینهی شار و شوێنهئایینیهكان، دابین نهكردنی پێداویشتیهكانی بهڕێوهبردنی پێوهرهتهندرووستیهكان و نهبوونی ستراتێژیهكی ڕوون بۆ بهرهنگاربوونهوه لهگهڵ گشتگیر بوونی ئهم ویرووسهكوشندهیه، قهیرانی كۆرۆنایان كردبهكارهساتێكی دڵتهزێن بۆ خهڵكی ئێران. لهئاكامی داماویی ڕژیم لهبهرامبهر ئهم قهیرانهدا، دهیان ههزار كهس گیانیان لهدهست دا و كاریگهریهكانیشی لهسهر پهرهسهندنی ههژاری و بێكاری و ئازارهكۆمهڵایهتییهكان، بهڕوونی دهبیندرێ.

ڕێك لهوهها باروودۆخێكدا كهدرێژهی قهیرانی كارهساتباری كۆرۆنا، كار و ژیان و ئهمنییهتی گیانیی ملیۆنان بنهماڵهی كرێكاریی و ههژاری شاری بهرهو نابوودی بردووه، ههڵسووڕاوانی كرێكاری پێویسته، داماوی و بێتوانایی ڕژیم لهبهرامبهر ئهم قهیرانهو دواخستن و خۆبواردن لهكڕینی واكسێنی كۆرۆنا، بكهنهدهرفهتێك بۆ ڕێكخستنی كردهوهی گشتی دژبههۆكار و خوڵقێنهرانی باروودۆخی ئێستا. لهئێستادا، دابین كردنی بهخۆڕایی و گشتیی واكسێنی كۆرۆنا، بووهتهیهكێك لهسهرهكیترین پێداویستییهكانی خهڵك. پێویستهههڵسووڕاوان و پێشڕهوانی بزووتنهوهی كرێكاری و باقیی بزووتنهوهپێشڕهوهكۆمهڵایهتییهكانی دیكه،لهڕێگهی جهماوهری كردنهوهی ههرچی زیاتری ئهم خواست و موتالبهیه، بهههر شكڵێك كهدهتوانن، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، بۆ كڕین و دابین كردنی واكسێنی كۆرۆنای بهخۆڕایی و گشتی بۆ خهڵك، بخهنهژێر گوشارهوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

بەرەو بەرزڕاگرتنی هەرچی شکۆدارتری ڕۆژی جیهانی کرێکاران

-

توندتربونەوەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر مامۆستایانی مافخواز

-

ڕژیمی ئیسلامی لە سەنگەری سەپاندنی حیجابی ئیجباری، پاشەکشەی پێدەکرێت

-

شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا

-

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-

داماویی و بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ژنانی ئازادپۆش

-