به دوای ڕاگه‌یاندنی نرخی نوێی سووته‌مه‌نی و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخه‌كان له توركیا، سه‌فێكی دوور و درێژ له‌به‌رده‌م به‌نزینخانه‌كانی ئه‌و وڵاته پێكهات.
به پێی هه‌واڵی میدیاكانی توركیا، نرخی سووته‌مه‌نی به هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی باج ٤٠ قۆروش بۆ هه‌ر لیتر به‌نزین زیادی كردووه و نرخی هه‌ر لیترێك گه‌یشتۆته ٨ لیر و هه‌روه‌ها نرخی هه‌ر لیترێك گازی “ال پێ جی” گه‌یشتۆته ٦ لیتر. چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی له توركیا ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی لێكه‌وتۆته‌وه و ده‌ڵێن گرانی و وه‌ستان له سه‌فی دوور و درێژی به‌نزین، ته‌نیا ژیانی چینی هه‌ژاری ئه‌و وڵاته ده‌خاته ژێر گۆشاره‌وه.