ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، “عه‌لیره‌زا ره‌ئیسی” جێگری وه‌زیری ته‌ندرووستیی ڕژیم ڕایگه‌یاند كه: “له‌م دوایانه‌دا ئاماری تووش بوون به كۆرۆنا له ئێران‌دا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه. هه‌روه‌ها، چه‌ندین حاڵه‌تی تووش بوون به ویرووسی نوێی كۆرۆنا كه توانای گیرۆده‌یی زیاتره، له ئۆستانه‌كانی تاران، ئه‌لبۆرز، قه‌زوین، و خووزستان و باقیی ئۆستانه‌كانی دیكه بیندراوه و به‌رده‌وام په‌ره ده‌ستێنێ“. سیما لاری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی ڕژیمیش هه‌مان ڕۆژ باسی له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌یه‌ی ئه‌و شارانه كرد كه له حاڵه‌تی سوور كه‌وتوون و وتی: “له ماوه‌ی شه‌و و ڕۆژی ڕابردوودا، ٨ هه‌زار و ٦٦ كه‌س تووشی نه‌خۆشیی كۆرۆنا بوون و ٨٠ كه‌سیش به‌م نه‌خۆشییه گیانی له‌ده‌ست داوه”. له هه‌مان حاڵ‌دا ئه‌ندامێكی هه‌یئه‌تی زانستیی زانكۆی تاران، ئاماژه‌ی به په‌ره‌سه‌ندنی خێرای نه‌خۆشیی كۆرۆنا و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٥٢ له‌سه‌دی ڕێژه‌ی مه‌رگی هاووڵاتییان كرد و هۆكاره‌كه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی نوێی كۆرۆنا ڕاگه‌یاند. به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم هه‌تا ئێستا له ڕێگه‌ی درۆ و ناتهباوێژی و دانی ئاماری ناڕاست، هه‌وڵیان داوه تا بێتوانایی و داماویی خۆیان له ئاست به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م ویرووسه كوشنده‌یه بشارنه‌وه. كه‌وابوو ئاماره‌كانی ڕژیم، به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌منییه‌تی كردنه‌وه‌یان، زۆرجار ٣ تا چوار به‌رابه‌ر له ئاماری ڕاسته‌قینه كه‌مترن.
حه‌سه‌ن ڕووحانی، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابروو، له دانیشتنی به‌ناو ” ستادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنادا وتی: “تا حه‌فته‌ی ڕابردوو هیچ كام له ئێران له باروودۆخی سووردا نه‌بوون“. باقیی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی ڕژیمیش تا حه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر باسیان له هاتنه خواره‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووش بوون و مه‌رگی نه‌خۆشیی كۆرۆنا ده‌كرد. ئه‌وان به خۆدزینه‌وه‌یان له به‌رپرسایه‌تی، خه‌ڵك به هۆكاری په‌ره‌سه‌ندن و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه پێناسه ده‌كه‌ن كه گۆیا پرۆتۆكهله ته‌ندرووستییه‌كانی ئه‌وانیان له بازاڕ و مێترۆكاندا به‌ڕێوه‌نه‌بردووه. به‌ڵام كارناسانی زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تی، داسه‌پاندنی ڕێوڕه‌سم و كۆبوونه‌وه‌ی خورافیی ده‌یه‌ی فه‌جر و ٢٢ی ڕێبه‌ندان و هیتر به هۆكاری سه‌ره‌كیی بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆری نوێی وێرووسی كۆرۆنا ده‌زانن. كۆماری ئیسلامی هه‌تا ئێستا به كه‌مته‌رخه‌می و بایه‌خ نه‌دان به دابین كردنی واكسێن بۆ ڕێگریی كردن له تووش بوونی خه‌ڵك به‌م نه‌خۆشییه و قه‌ده‌غه‌ی هاورده كردنی واكسێن له هێندێك له وڵاته‌كان له لایه‌ن خامنه‌یی و به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمه ئایینییه‌كان، به‌گیانی خه‌ڵكی ئێران كایه‌یان كردووه و خۆیان هۆكاری سه‌ره‌كیی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا بوون.
كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم كه خۆیان كێشه‌یه‌كیان له بوار دابین كردنی بژێوهوه نییه و خه‌ڵكی بێكار و برسی به‌خاتری ڕۆیشتنیان بۆ ناو بازاڕ و دابین كردنی نانی ڕۆژانه‌یان به تاوانبار ده‌زانن، هێشتا ڕوونیان نه‌كردووه‌ته‌وه كه ئایا واكسێنێكیان بۆ خه‌ڵكی ئاسایی كڕیوه یان نا؟ ئه‌وه‌یكه هه‌تا ئێستا به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت له‌م بواره‌دا به خه‌ڵكیان وتووه ته‌نیا ناڕاستی و درۆ بووه و هیچیتر.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی ڕێبه‌ندان، جێگری وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی ڕژیم ڕایگه‌یاند كه: “له ئێستادا ١٠٠ هه‌زار دۆز واكسێنی ئێسپۆتنیك به ده‌ستمان گه‌یشتووه و له حه‌فته‌ی داهاتوودا ٢٥٠ هه‌زار دۆز واكسێنی سینۆفارم به‌ده‌ستمان ده‌گات و واكسێنی ئاسترا زینیكاش له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌دا ده‌گاتێ“. ئه‌م به‌رپرسه‌ی كۆماری ئیسلامی له‌بیری چووه‌ته‌وه كه پێشتر وتبووی كه تا ٢٥ی ڕێبه‌ندان ٦٠٠ هه‌زار دۆز واكسێنی ئێسپۆتنیك به ده‌ستیان ده‌گات و نه‌گه‌یشتووه‌تێ. كه‌وابوو به‌ڵێنی ئه‌وه‌یكه “تا كۆتایی ساڵ چوار ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار دۆز واكسێن به ده‌ستمان ده‌گات و ده‌توانین یه‌ك ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار كه‌س واكسینه بكه‌ین” نابێ به جیدی وه‌ربگیرێت. ئه‌مجۆره واده و به‌ڵێنانه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر جێبه‌جێش بكرێن، ته‌نیا به‌شی به‌رپرسانی ڕژیم و حه‌وزه‌كانی عیلمییه و به‌یتی ڕێبه‌ری و سپای پاسداران و مۆره ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ده‌كات كه بۆ كۆماری ئیسلامی له ئه‌وله‌وییه‌ت دان. وادهیه‌كی بێ بنه‌ما و درۆیینی دیكه‌ی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی له‌وانه وه‌زیری ته‌ندرووستیی ڕژیم كه حه‌فته‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاند، ئه‌وه بوو كه “له دوو سێ مانگی داهاتوودا، ئێران ده‌بێته یه‌كێك له جه‌مسه‌ره گرینگه‌كانی واكسێن سازیی كۆرۆنا و هه‌نارده كردنی“. جێگری زانستی و تێكنیكیی ڕووحانیش باسی له درووست كردنی واكسێنی ناوخۆیی “كۆ ئێران به‌ره‌كه‌ت” كرد. هه‌ڵبه‌ت به قه‌ولی ئه‌و، هێستا هیچ وڵاتێك به ئامانجی كڕینی ئه‌و واكسێنه سه‌ردانی ئێرانی نه‌كردووه!!. ئه‌م كرده‌وه نومایشیانه كه بوو به‌هۆی ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی مه‌لێك زاده، جێگری لێكۆڵینه‌وه و تێكنۆلۆژیی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی ڕژیم، پێشتر له لایه‌ن زۆربه‌ی ده‌رمانسازانی ئێرانه‌وه، به گاڵته له‌قه‌ڵه‌م درابوو.
به‌رئاوردی كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم، چ له بوار ئیمكانی ده‌ستڕاگه‌یشتن به واكسێنی كۆرۆنا و چ له بوار مه‌ودای زه‌مانیی واكسیناسیۆن، ناڕاست و فریوكارانه‌یه. به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمیته‌ی ستادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا و جێگری زانستیی سه‌رۆك كۆمار پێشبینیی كردووه كه تا ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی داهاتوو، ٦٠ له‌سه‌دی كۆمه‌ڵگا واكسینه ده‌كرێت. به‌ڵام به قه‌باره‌ی واكسینه كردنی ٤ ملیۆن كه‌س له مانگدا، ئه‌وجۆره‌ی كه خۆیان ڕایانگه‌یاندووه، ئه‌وه‌ڵه‌ن ١٢٠ هه‌زار ملیۆن دۆز واكسێن پێویسته و دووه‌مه‌ن واكسینه كردنی ئه‌م ژماره‌یه، ٣٠ مانگ ده‌خایێنێ.
ڕێژه‌ی واكسێنێك كه كۆماری ئیسلامی ده‌توانێ له ڕێگه‌ی مێكانیسمی ڕێكخراوی ته‌ندرووستیی جیهانی “كوواكس” وه‌ریبگرێ، نزیك ٤ ملیۆن دۆز واكسێنی “ئاسترا زینیكا“یه كه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ فه‌رمانی قه‌ده‌غه كردنی خامنه‌یی ڕووبه‌ڕوو نه‌بێته‌وه و ههزینهكهی بدرێ، قه‌راره له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌دا بگاتێ. به‌ڵام جێگری ڕێكخراوی به‌رنامه و بوودجه‌ی كۆماری ئیسلامی پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه بۆ كڕین و هاورده كردنی واكسێن له ده‌ره‌وه، له گه‌ڵاڵه‌ی بوودجه‌ی ساڵی داهاتوودا، ڕیزێكی تایبه‌ت ته‌رخان نه‌كراوه. كه‌وابوو ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له بواری ئاماده كردن و دابین كردنی واكسێنیش نایهه‌وێ كارێك بكات و به‌نیازه هه‌زینه‌ی كڕینی واكسێنیش له گیرفانی خه‌ڵكی سته‌ملێكراو و هه‌ژاری ئێرانه‌وه بدات.
كه‌وابوو جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی ئێران بۆ دیفاع له پاراستنی گیان و سڵامه‌تیی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان، پێویسته به ناڕه‌زایه‌تیی په‌یگیر و سه‌رتاسه‌ریی خۆیان، ڕژیمی ئیسلامیی سه‌رمایه ناچار به دابین كردنی واكسێنی كارامه و سه‌ری وه‌خت بكه‌ن. بێگومان، كۆماری ئیسلامی پاره و ئیمكاناتی مه‌مله‌كه‌ت ده‌خاته خزمه‌ت سیاسه‌تی زێده‌خوازانه و پاراستن و په‌ره‌پێدانی ناوه‌نده‌كانی فریو و خورافه و یارمه‌تیدان به ڕه‌وته كۆنه‌په‌رسته ئیسلامییه‌كانی ناوچه‌كه و پڕۆژه‌ی ئه‌تۆمی، نه‌ك پاراستنی گیان و سڵامه‌تی خه‌ڵك.