کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

شەپۆلێکی بەربڵاوی دەرکردن لە زانکۆکانی ئێران

موج گسترده اخراج‌ها و پرونده‌های انضباطی در دانشگاه‌های ایران3

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان لە زانکۆکانی ئێراندا سەدان دۆسیەی ئینزیباتی کراونەتەوە، حوکمی قورس بۆ خوێندکاران دەرکراوە و مامۆستایانی زانکۆ دەرکراون.

تەنیا لە زانکۆی پیشەسازیی شەریف بۆ نزیکەی ٣٠ تا ٤٠ خوێندکار دۆسیەی ئینزباتییان بۆ پێکهێنراوە کە لە نێوانیاندا ٥ تا ٧ حوکمی دەرکردن و زیاتر لە ٢٠ حوکمی هەڵپەساردنی یەک تا سێ وەرزی خوێندن دەرکراوە. لە زانکۆی بەهەشتیش ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سیستمە پەروەردەییەکان بۆ نزیکەی ٢٠ تا ٢٥ خوێندکار بەبێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک داخراون؛ کارێکی کە بە وتەی خوێندکاران، لە کردەوەدا بووەتە هۆی سنووردارکردنی دەستڕاگەیشتن بە خوێندن و تێکچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی یەکەکان و تۆمارکردنی نمرەکان. هاوکات لە زانکۆی ئێرانیش باس لە پێکهێنانی ١٠٠ بۆ ٢٠٠ دۆسیەی ئینزیباتی و پێ ڕاگەیاندنی تۆمەتەکان بە شێوەی تەلەفۆنی یان ناڕاستەوخۆ بۆ بەشێک لە خوێندکاران دەکرێت. لە زانکۆی عیلم و سەنعەتی ئێرانیش، خوێندکاران باسیان لە پێکهێنانی لانی کەم ١٠٠ دۆسیە لە مانگەکانی ڕابردوودا و بەردەوامیی پرۆسەی پێڕاگەیشتن بە شێوەی ناڕاستەوخۆ کردووە؛ پرۆسەیەکی کە بە وتەی ئەوان تەنانەت خوێندکارانی ناچالاک یان ئەوانەشی کە دەستیان لە خوێندن کێشاوەتەوە لەخۆ گرتووەتەوە.