وەزارەتی خەزانەداری ئەمریکا ڕایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی و شیرکەتەکانی پەیوەندیدار بە میلیشیاکانی کۆماری ئیسلامی، لە وڵاتانی ناوچەکە گەمارۆ دراون.
بە وتەی ئەو وەزارەتە، 14 کەسایەتی و 5 شیرکەت لە وڵاتەکانی عێراق، لوبنان، ئیمارات و توورکیا کە ڕۆلێکی گرنگیان لە دابین کردنی پارەی کڕینی چەک و لۆجستیکی حزبۆڵڵای لۆبنان و عێراقدا هەبووە گەمارۆ دراون. جێگای ئاماژەیە کە ئامانج لەو گەمارۆوانە، داڕمانی تەواوی ئابووری و سەربازی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدا بووە.
