کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

شەپۆلی نوێی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کووەیت و بەحرەین

شەپۆلی نوێی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کووەیت و بەحرەین 1

ناوەندەکانی فەرماندەیی ئەرتەشی کووەیت و بەحرەین ڕایانگەیاند کە ڕۆژی پێنجشەممە، ئەم دوو وڵاتە جارێکی دیکە بوونەتە ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکانی کۆماری ئیسلامی.

ئەرتەشی کووەیت ڕایگەیاند کە بەرپەرچی شەپۆلێکی نوێ لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی داوەتەوە و ئەم هێرشەی وەکدەستدرێژیی ئێرانناوبردووە. پێشتریش لە هەمان ڕۆژدا، کووەیت و بەحرەین ڕایانگەیاندبوو کە سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانییان بەرپەرچی شەپۆلێکی دیکە لە هێرشەکانی ئێرانیان داوەتەوە، و هاوکات لە مەنامەی پایتەختی بەحرەینیش زەنگی مەترسی لێ درا. لە بەرامبەردا، ئێران ڕایگەیاندووە کە سیستەمەکانی ڕادار، سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانی و کۆگاکانی سووتەمەنی لە بنکەی ئاسمانییعەلی سالملە کووەیت، و هەروەها دامەزراوە سەربازییەکانی ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانییشێخ عیسای لە بەحرەین کردووەتە ئامانج. کۆماری ئیسلامی بانگەشەی ئەوە دەکات کە تەنیا پێگە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەکاتە ئامانج، بەڵام حکوومەتەکانی کووەیت و بەحرەین، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە هێرش بۆ سەر ناوەندە مەدەنییەکان تۆمەتبار دەکەن.