بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، چەندین پێگەی سەربازی و هەڵدانی مووشەکی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و سپای پاسداران، لە شارەکانی تەورێز، ورمێ، ئیسفەهان و چەندین شاری دیکە، بە ئامانج گیراون.
بەپێی دوایین هەواڵەکان، پێگەیەکی سەربازی سەر بە سپای پاسدارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی سیلوانای پارێزگای ورمێ، لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکاوە بوردۆمان کراوە و بە هۆیەوە چەندین کەس کوژراون یان بە سەختی برینداربوون. لە هەمان کاتدا لە شارەکانی تەورێز، ئیسفەهان، بووشێهر، ئەهواز، چابەهار و چەندین شاری دیکەی ئێران، پێگە مووشەکییەکان، سیستەمەکانی بەرگری هەوایی، ڕادارەکان و هەروەها پبنکە سەربازییەکانی ڕژیم، بە توندی بە ئامانج گیراون و یان بە تەواوی ڕووخاون یان زیانێکی زۆری ماددیان بەرکەوتووە.
