له‌گه‌ڵ چۆڵ كردنی بنكه‌كانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانانی ئۆروپایی و ئامریكایی له ئه‌فغانستان، گرووپی ئیسلامی تالبان شه‌ڕێكی خوێناوی بۆ به‌ده‌سته‌وه گرتنی ولسوالیه‌كانی(شارستانه‌كان) ئه‌و وڵاته ده‌ست پێكردووه.
له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، زیاد له ٨٠ ولسوالی له ئه‌فغانستان بوونه‌تە مه‌یدانی شه‌ڕی قۆرسی نێوان چه‌كدارانی تالیبان و ئه‌رته‌شی ئه‌فغانستان، به پێی ڕاپۆرته‌كان لانیكه‌م ١٩٠ كه‌س له‌م شه‌ڕانه گیانیان له ده‌ست داوه. له نوێترین هێرش چه‌كدارانی تالیبان، ڕۆژی پێنج شه‌ممه دوو بنكگه‌ی پۆلیسی ویلایه‌تی “دایكه‌ندی” كه‌وته ژێر كونترۆڵی ئه‌و گرووپەوە. به پێی هه‌واڵی میدیای “ئۆفۆقی ئه‌فغانستان” له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ئه‌م ویلایه‌ته لانیكه‌م چوار كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.